بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
بەبۆنەی پەنجاو هەشتەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و سەرجەم مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لە مێژووی شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا، ڕۆڵی نیشتیمانپەروەرانەی مامۆستانی کوردستان هیچکات لەبیر ناکرێت. ئەوان لەپاڵ ئەرک و پیشە پیرۆزەکەیاندا چەکی بەرگریکردن لە خاک و نیشتمانەکەیان لە شان بووە و لەو پێناوەشدا دەیان شەهیدی نەمریان پێشکەش بە کوردستان کردووە.
لە سەخترین ڕۆژگارەکانی میللەتەکەماندا مامۆستایان هەمیشە پێشەنگی خۆڕاگری بوونە و نەیانهێشتووە پڕۆسەی خوێندن و زانست لە کوردستاندا بوەستێت و سەرباری بوونی قەیران و کێشەی گەورە مامۆستایانی ئازیز نموونەیەکی باڵا بوونە بۆ هاندان و پێگەیاندن و بەردەوامبوونی فێربوون و زانست.
لەم بۆنە پیرۆزەدا جارێکی دیکە سوپاسی ماندووبوون و هەوڵی سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشڤەچوون و بەردەوامی بۆ یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و هەموو مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان دەخوازم.
مسعود بارزانی
#15-05-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,028 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!