کەناڵە ڕەسمییەکانی ڕاگەیاندنی پارتی دەقی کۆنگرەیەکی داخراوی پارێزگاری #دهۆک#یان بڵاوکردەوە.
پارێزگار لە جیاتی وەڵامدانەوەیەکی دەستبەجێ و قەناعەتپێکەر بۆ ڕەوشی بادینان و ماجەرای سەرکوتکردنی داخوازی مامۆستایان و هاووڵاتیانی مەدەنی، بەڕاست و چەپدا تۆمەتی سیاسیی بەشییەوە. بەشی زۆری تۆمەتەکانی ڕووی لە سەرکردایەتی یەکێتی و بەتایبەتیش هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆک بوو.
هەموو کەس تێدەگا ئەم تۆنی قسەکردنە تۆنی ڕەوتێکە لە ناو پارتی کە حەز بە ئاشتی نێوماڵی کوردی و پەیوەندی ئاسایی نێوان هێزەکانی کوردستان ناکات و دەیەوێت هەر دەستپێشخەریییەکی پارتی بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی لەبار ببات و هەمووان بگەرێنەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم.
ئەمەش خوێندنەوەیەکی هەڵەیە، چونکە هەموو خەڵکی کوردستان دەزانن #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کە لەسەنگەری داخوازی و پێویستی جەماوەرەوە بەشدارە لە حکومڕانی کوردستان و خۆی لە شاندانەبەر ئەرکی خزمەت و بەرپرسیارێتی نەدزیوەتەوە نادزێتەوە، باوەڕی نەگۆڕیشی بە یەک ئاراستەی کوردستانی و دیموکراسی هەیە کە وەڵامدەرەوەی داخوازی ڕەوا و ئاشتیخوازانەی جەماوەری گەلی کوردستان بێت.
خەڵک دەزانێ یەکێتی وەک نەریتی ڕەوتی کاری چەندین ساڵەی لە ڕوانگەی دەربەستی سیاسییەوە وەکو باوەڕی بە پاشقول گرتن نییە، قەتیش دۆخی داخرانی ئیدارە و فەرمانڕەوایی لە بادینان نەسەلماندووە و بەشێوازێکی دروستی شایانی گەلەکەمانی نەزانیووە ڕەنگە لەبەر ئەوەش و بۆ تێکنەدانی هیوای ئاقڵمەندان و پەرۆشانی گەلەکەمان بە گفتوگۆی نێوان و بە چارەسەری کێشەکانی گوزەران و ژیانی هاووڵاتیان کە لای هەموو هێزێکی سەنگین ئەولەویەتە، جوابی ڕاگەیاندنی پارتی و پارێزگارەکەیان نەداوەتەوە.
تۆمەتی ئەوەی هەرحزبێک لەناو جەماوەر و بۆ جەماوەر بێت شانازییە، نەک شەرمەزاری. کاتی خۆی لەئەدەبیاتی یەکێتی دا بەمە دەگوترا:
شرف لاندعیه وتهمە لا ننفیه
بەشی بەدواداچوون و چاودێری
#19-05-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,487 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!