ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ی جیهانی بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە بارەگاکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە هۆشداریی لەسەر بەرتەسککردنەوەی ئازادیی ڕادەربڕین دەدات لەهەرێمی کوردستان و لەسەر خۆپیشاندانەکەی شاری #دهۆک# دەڵێت: حکومەتی هەرێم بزمارێکی دیکەی دا لە تابوتی ئازادیی ڕادەربڕین.
ڕێکخراوەکە ڕاپۆرتیکی تایبەتی لەسەر خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری دهۆک بڵاوکردوەتەوە و لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە حکومەتی هەرێم بزمارێکی دیکەی دا لە تابوتی ئازادیی ڕادەربڕین لەهەریمی کوردستان، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کە لەخۆپیشاندانەکانی دهۆکدا خەڵکیان دەستگیرکردوە و لەنیو ئەوانەشدا لانیکەم 8 کەس لە دەستگیرکراوەکان ڕۆژنامەنووس بوون.
هیومان ڕایتس وۆچ دەشڵێت: هەرێمی کوردستان پارێزراو نییە بۆ سازدانی گردبوونەوەی ئاشتیانە.
لەبەشیکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا باس لە تاوانبارکردنی حزبەکانی دەرەوەی پارتی دەکات بەوەی، کە دەستیان لەخۆپیشاندانەکاندا هەبووبێت و ئاماژەی بۆ ئەوە کراوە، کە زێباری و پارێزگاری دهۆک وتیان چەند لایەنێکی سیاسی لە پشت خۆپیشاندانەکەوە بوون، ئەگەر ئەم تۆمەتە ڕاستیش بێت چ کێشەیەکی تێدایە؟ لە کەیەوە بەنایاسایی دانراوە؟[1]
#22-05-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,326 mal angesehen