سوپای داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، کەمپی پەنابەران و #مەخموور# و شەنگال هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا. سوپای داگیرکەری تورک هێرشەکانی لەسەر کەمپی پەنابەران مەخموور و شەنگال لەمیدیاکانی وەک هێرش لەسەر #پەکەکە# ڕادەگەیەنێت. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پێچەوانە پیشاندانی هێرشەکان لەسەر هێزەکانی پاراستنی گەلی سڤیلی ئەم خاکە، هەوڵ دەدات کۆمەڵکوژیەکانی بشارێتەوە.
بە هێرشی لەدژی گەکەلەمان لە مەخموور کە بەهۆی زوڵمی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە هەڵهاتوون و لە کەمپەکەدا جێگیربوون و بە هێرشەکان لەدژی گەلی ئیزدیمان لە شەنگال کە لەدژی #داعش# بەرخۆدانیان کرد، دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکیتر تر ڕووی بکوژی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا کرد. دەوڵەتی داگیرکەری بکوژ کە ناتوانێت خۆی لەبەرانبەر بەها و دەستکەوتەکانی کورد ڕابگرێت، بە بەهانەی جیاواز هێرشی نامەردی ئەنجام دەدات. ئەم هێرشە لەدژی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە ئەنجامدراوە. ئەم هێرشەی لەدژی گەلانی مەخموور و شەنگال کە لەدژی داعشی بەرخۆدانیان کرد، هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ عەقڵیەتی داعشی بکوژ نییە.
لەو هەرێمانە جموجووڵی هیزەکانمان (#هەپەگە#) نییە. لەدژی هەر هێرشێکی داگیرکەر لە هەر پارچەیەکی کوردستان لەبەرانبەر گەلی کورد و دەستکەوتەکانی گەلی کورد، هێزەکانمان بە شێوەیەکی توند وڵام دەدەنەوە.
لەم چوارچێوەیەدا زانیاری فراوانی هێرشی داگیرکەری ئەمرۆ 15ی حوزەیران کاتژمێر 00:05 لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەم شێوەیەیە:
فڕۆکە جەنگیەکان گۆڕەپانەکانی سیدا و شەهید ڕۆستەمی زاپ، ناوچەی وەرخاڵیی هەرێمی ئاڤاشین، ناوچەی سنینێی هەرێمی خواکورک و گۆڕەپانی شەهیدان و سەرگەلێی هەرێمی #قەندیل#یان بۆردومان کردووە.
بەهۆی بۆردومانەکە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.[1]
#15-06-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,617 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!