ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لۆگۆی شاری #سلێمانی#، وەک شاری داهێنەری ئەدەبی لەسەر ئاستی جیهاندا پەسەند کرد و خستییە سەر لۆگۆی فەرمی شارەکە.
د.#هەڤاڵ ئەبوبەکر#، پارێزگاری سلێمانی، بە دیجیتاڵ میدیای ''زەمەنی''ی ڕاگەیاند، ڕێکخراوی یونسکۆ، لۆگۆی شاری سلێمانی، وەک شاری داهێنەری ئەدەبی لەسەر ئاستی جیهاندا پەسەند کرد و لۆگۆی خۆی خستە سەر لۆگۆی فەرمی شاری سلێمانی.
ئەو لۆگۆیە بە پێشنیازی پارێزگاری سلێمانی و نوسینگەی سلێمانی ڕێکخراوی یونسکۆ، لەلایەن هونەرمەند دیاری عوسمانەوە کێشراوە.
لۆگۆکە لەلایەن یونسکۆوە وەک لۆگۆی فەرمی شاری سلێمانی و بۆ شارە داهێنەرەکانی جیهان لە بواری ئەدەبدا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 30ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 ڕێکخراوی یونسکۆ، 66 شاری دیکەی جیهانی خستە لیستی داهێنەرەکانی جیهانەوە و شاری سلێمانی یەکێکیان بوو، لە ئێستاشدا، 246 شاری داهێنەری ئەدەبی لە وڵاتانی جیهاندا، لە یونسکۆ ئەندامن ولۆگۆیان بە فەرمی ناسێنراوە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,779 mal angesehen