$باکووری کوردستان$
- #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی پێشووتری #هەدەپە# داوا لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکات: ڕێککەوتنی دیموکراسی پێکبهێنن.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کچێکی تەمەن 19 ساڵ بە ناوی شیوا خۆڕەمی خەڵکی گوندی سماقلووی ناوچەی سەرشیوی #سەقز#، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. دەوترێت ئەو کچە لاوە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ئەمە سێیەمین خۆکوژیی هاووڵاتییانی سەقزییە کە لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا لەو شارەدا ڕوویداوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- سوپای تورکیا تەقەیان لە گەنجێکی دانیشتووی گوندی شاپانی سەر بە شارەدێی #سیدەکان# کرد و برینداریان کرد. فارس حەمەدەمین، موختاری گوندی شاپان ڕایگەیاند: 200 مەترێک لە دووری گوندەکەمان، سوپای تورکیا تەقەیان لە گەنجێکی گوندەکە بە ناوی نەوزاد ڕەشید ڕەسوڵ، تەمەن 33 ساڵ کردووە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەپێی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیا لە دەڤەری #برادۆست# تەقێنرایەوە و لە ئاکامدا 10 سەربازی ئەو سوپایە کوژران.[3]
- لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا لە ناوچەکانی شارۆچکەی #باتیفا# هێرشی زەوینییان دەستپێکردووە و چوونەتە گوندی بانکی بنی و بە گوتەی بەڕێوەبەری شارەدێی باتیفا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ خانووی هاونیشتمانییانی سڤیلیان تەقاندووەتەوە.[1]
- #ئەدهەم بارزانی# ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک وەستایەوە و هێرشەکانی ئیدانە کرد.[4]
- وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیێنێت، 535 تووشبووی نوێ لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراون و 26 کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترینیان لە #هەولێر#ن.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385281/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 21-08-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385281/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- لە سنووری پارێزگای #دهۆک#، ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا زیاتر دەبێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەشێک لە تووشبووانی کۆرۆنا، درەنگ سەردانی پزیشک دەکەن، و کاتێکیش سەردان دەکەن، کار لە کار ترازاوە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.[2]
- ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند، هەریەک لە لایەنگرانی پەکەکە و #نەوەی نوێ# ئارستەی خۆپیشاندانی #زاخۆ#یان گۆڕی بۆ درووستکردنی ئاژاوە.[2]
- لەسەر ڕێگای #سلێمانی#-#دوکان# دوو پاس پێکیانداداو لەئاکامدا 18 کەس برینداربون کە برینی هەندێکیان سەختە.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- #ئەحمەد بامەڕنی#، باڵیۆزی پێشووی عێراق لە ڕۆمای پایتەخەتی ئیتاڵیا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی هاوونیشتمانییان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2021/2020 بۆ 2020/10/01 دوادەخرێت.[1]
- #مەزڵوم عەبدی#، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات -#هەسەدە#- ئاماژە بەپێشێلکردنی ڕێککەوتننامەکانی ئاگربەست دەکات لەلایەن تورکیاوه و داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات سنورێک بۆ پێشێلکارییەکان دابنێن.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- یایر نەتەنیاهوو، کوڕی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر داوای کردووە، ئاڵای کوردستان بۆ ئیمۆجی زیادبکرێت.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385281/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=کوڕەکەی نەتەنیاهوو داوادەکات ئاڵای کوردستان بۆ ئیمۆجی زیادبکرێت=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385281/0002.JPG=KTML_Photo_End=
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا خستنەخوارەوەی دوو درۆنی #پەکەکە#ی لە باشووری کوردستان ڕاگەیاند.[1]
- ڕووسیا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئێران بکات.[1]
- یەکەمین دانیشتنی دادگا تایبەت بەکەیسی سکاڵای کۆمپانیای (داینا ستی) لەسەر #ئاشتی هەورامی#، وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکان لەدادگای (هایپترەیشن) لەلەندەن بەڕێوەچوو، یەکێک لەبەشداربووانی دادگا کەش دەڵێت: ئەگەر حکومەتی هەرێم کەیسەکە بدۆڕێنێت دەکەوێتە ژێر قەرزێکی زۆرەوە.[3]