بەپێی بەدواداچوونێکی PUKmedia، دوای ئەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرِۆنا لە#گەرمیان# ڕووی لەزیادبوون کردوە، تائێستا 15 کەس بەهۆی ئه و ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوه و زۆری ئەوکەسانەش نەخۆشی درِێژخایانیان هەبووه و تەمەنیان لە نێوان 60بۆ70ساڵان بووە.
هەروەها بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕِێژەی خۆکوشتن لەگەرمیان زیادیکردوە کە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 11 کەس کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرووداوی جۆراوجۆر 18کەس مردون و 4 حاڵەتی کوشتنیش هەبووە.
لەگەڵ ئەوەی چەندین کەسی دیکە کۆچی دواییان کردوە، بەڵام 66 کەس بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییان کردوه و تۆمار کراون له و ڕێژەیەش تەنها 15 کەسیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.[1]
#02-07-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,491 mal angesehen