دەقی ڕاگەیەندراوەکە...
راگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی
ئەمڕۆ، (25)ی (7)ی (2020)، (11) ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر سەرکەوتنی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان، لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان.
ئەم ڕۆژە لای خەڵکی ئازادیخواز و هاونیشتمانیان، ساتەوەختێکی پڕشنگدارە لە سەرکەوتنی خەباتی مەدەنی و دورخستنەوەی چەک لە کێبڕکێی سیاسیی، لەبەرامبەریشدا یادکردنەوەی سەرکەوتنی هەمو ئەو دەنگ و خواستە جەماوەرییەی خەڵکی کوردستانە کە لەرێی بزوتنەوەی گۆڕانەوە گوزارشتی لەخۆی کرد.
بزوتنەوەی گۆڕان وەک ڕێکخراوێکی سیاسیی خاوەن بەرنامەیەکی گشتگیری نیشتمانی و نەتەوەیی، سەنگەرێکی پتەوی بەرگریکردن بوە لە داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان، بەگژداچونەوەی گەندەڵی، سەروەری یاسا، بەشداریپێکردنی زیاتری هاوڵاتیان لە کایەی گشتی و هەوڵدان بۆ پەیڕەوکردنی چاکسازی گشگیر.
لەم ڕۆژەدا، سەرەڕای جەختکردنەوە لە کاراکردنی ڕۆڵی پەرلەمان کە بەداخەوە لەئێستادا ئەو ڕۆڵە فەرامۆشکراوە، بەپێویستیشی دەزانین سوپاسی هەمو ئەو خەڵکە دڵسۆزانە بکەین کە لەقۆناغە جیاوازەکانی خەباتی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕاندا بەشدار و پشتیوان و هاوسۆز و دەنگدەرمان بون.
بەڵێنیش دەدەین لەچواچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕاندا بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی خەڵک و، بەهەندوەرگرتنی خواست و داواکارییەکانی هاوڵاتیان و گۆڕانخوازان بۆ سەرخستنی خەباتی مەدەنی و بەدیهێنانی خواستە ڕەواکانی هاونیشتمانیان.
بزوتنەوەی گۆڕان
25ی7ی2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,891 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!