ئاسایشی #گەرمیان# بکوژی ژنێک دەستگیر دەکەن کە خەڵکی #سلێمانی#ەو تەرمەکەی لەسەر ڕێگای #دەربەندیخان# دۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەرێتی ئاسایشی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: پاش ئەوەی ڕۆژی 25/7/2020 هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان لە بوونی تەرمی ژنێک لە سەر ڕێگای(دەربەندیخان/شێخ تەویل)ئاگادارکرانەوە,دەست بە جێ هێزەکانمان گەیشتنە سنووری ڕووداوەکە, سەرەتا لە بەر نەبوونی بەڵگەو ناسنامە تەرمەکە نەناسرایەوە , ڕاستەوخۆ دەستکرا بە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەرکەوت کە تاوانلێکراو ناوی(خ ح ڕ)لە دایک بووی(1996)و دانیشتووی گەڕەکی(کەنە سوورە)ی شاری سلێمانیە,
دادوەری لیکۆڵینەوەی دەربەندیخان بڕیاری دا کە بەدواداچوونی وورد بکرێت لە سەر کەیسی کوشتنەکە , مەفرەزەیەکی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان ڕۆشتنە شوێنی نیشتەجێبوونی تاوانلێکراو لە پاریزگای سلێمانی و دوای کۆکردنەوەی زانیاری و سەرەداوەکان لە ڕێگای کامێرای چاودێری و هاوکارەکانی ئاسایشەوە , مەفرەزەکانمان گەڕاونەتەوە بۆ سنووری گەرمیان و لە ژیر چاودیری ڕاستەوخۆی بەرێوەبەری ئاسایشی گەرمیان و بە هاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی #کفری# لە 28/7/2020توانرا تۆمەتباری سەرەکی دەستگیربکرێت بەناوی(ه ق ڕ)لە دایک بووی(1995)و دانیشتووی گەڕەکی(باوە شاسوار)ی شارۆچکەی کفری و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی ناوە بە تاوانی کوشتنی(خ ح ڕ)دا.
تۆمەتباری ناوبراو لە سەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دەربەندیخان بە پێی ماددەی(406) ی (ی س) ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە.
ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە ئەو ئۆتۆمبیلەی کە تۆمەتبارەکە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە لە 27/7/2020لە لایەن هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە ناو شاری #کەلار#دا دەستی بە سەردا گیراوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,889 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!