دەقی پەیامەکە:
بەڕێز لاهوور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
سڵاو ڕێز
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەگەرمی پیرۆزبایی لەجەنابتان و خانەوادەبەڕێزەکەتان، ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم، هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموولایەک و ئارامی، تەبایی و سەقامگیریی زیاتر بۆ کوردستان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، جەژن و بۆنەکانی داهاتووشمان لەبارو کەشێکی باشتردا بکەینەوە.
هەرشادو سەروکەوتووبن
#نێچیرڤان بارزانی#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,657 mal angesehen