جەنگاوەرانی تۆڵەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) لە 12ی ئاب دا لە کاتژمێر 23:45 دا لەسەر ڕێگای #ئامەد# – بسمل لە دژی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی جەردەوانەکان، کە جەردەوانەکانی دەبرد بۆ پەناگەکانیان، چالاکییان ئەنجامدا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ڕوون نەبووەتەوە لە چالاکییەکدا چەند جەردەوان کوژراون و برینداربوون. دوای چالاکییەکە هێزە داگیرکەرەکان ناوچەکەیان گەمارۆدا، بەڵام یەکەی ئەنجامدەری چالاکییەکە بە سەلامتی گەیشتوونەتەوە شوێنی ئارام و پارێزراو.
سڵاو لە 15ی تەباخ کرا
لە ڕاگەیاندراوکەدا هاتووە چالاکییەکەمان سڵاو بوو لە چالاکیی گەریلایی 15ی تەباخ، کە لەسەر خاکی کوردستان لە دژی داگیرکەریی تورک و کۆیلەکردن بە تەقاندنی گوللەی یەکەم بڕیارداری و شێوەی شەڕی وەرگرت، کە ئەمڕۆ بووە بە هێزی شۆڕشی یەکگرتوو.
هەروەها سڵاو لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی یەپەسە و یەپەسە ژن لە دژی داگیرکەران و سیخوڕان و نۆکەران دەکەین. چالاکیی ئێمە وەک بەشێک لەو هەڵمەتە شۆڕشگێڕییە لە دژی جەردەوانەکان، کە هاوکاری داگیرکەرانن و لە دژی ئەو هێزانە، کە خیانەت لە گەلی خۆیان دەکەن و لە دژی هیزەکانی گەریلا بەشداری ئۆپراسیۆن دەبن، گوللەیەک نراوە بە خیانەتکارانەوە.
لە بەردەوامیی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، داگیرکەران و ئەو هێزانەی لەگەڵیانن و لەگەڵیان جموجوڵ دەکەن سزا دەدرێن و ئەوەشی تیادا هاتووە ئەوان فڕێ دەدەینە زبڵدانی مێژوو، ئەو شوێنەی کە شایستەیانە.
کات کاتی قسە نییە، کات کاتی چالاکییە
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەیاندا داوایان لە گەنجانی کوردستان و تورکیا کردووە کە لە دژی فاشیزم هێز بدەنە بەرخودانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادی لە شارەکان، گەورە شارەکان و داگیرکەری و داگیرکەران بخەناو ناو بازنەی ئاگر، بۆیە ئێستا کات کاتی قسە نییە، بەڵکو کات کاتی چالاکییە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,475 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!