دەروێش ڕۆژی تاڵانی دەردەکەوێت.
دەروێش وشەیەکی کۆنی کوردی هەورامی یە بەمانای کەسێک دێت کە خەریکی پاککردنەوەی دەروون وخودی خۆیەتی و خۆی لەکاروباری خەڵکی هەڵناقورتێنێ و لەناکەس کاری دوور دەکەوێتەوە بۆ نزیکبوونەوە لە خودای تاقانە و پەرستراو، وەک چۆن زێڕ بەئاگر تاقیدەکرێتەوە، دۆست لە تەنگانە بە و شێوەیەش دەروێش لەکاتی تاڵانی دەردەکەوێت، وتراویشە: گونی قۆڕیش لە ئاو بدرێت دەردەکەوێت، ئەم ئیدیۆمە گوزارشتە لەوەی ئەگەر دەروێش دەروێش و لە خواناس و بیروباوەڕەکەی پتە و بێت، ئەوا لەڕۆژانی تاڵانیدا دەردەکەوێت، کە هیچی نییە و هەژار و نەدارە و بەهیچ شێوەیەکیش دڵی بۆ تاڵانی ناچێت، هەندێکیش لە دەروێشەکان هەڵپەی کەلوپەل و پاتاڵن و پاککردنەوەی دەروونیان پیس دەکەنەوە بە ماڵی دونیا، نموونەیەکی زیندوو بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی ئیدیۆمەکە:
لە ساڵی 2003دا کۆمەڵێک مامۆستا بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ چەند شەوێک لە (شیوەسوور) ی ئۆمەرمەندانی شارەدێی شوان وەک هێزێکی بەرگری پشتیووانی ئێشکگریان پێگیرا، یەکێک لە مامۆستایەکان وتی: لەکاتی ئازادکردنی کەرکووک، تویوتایەک پڕ کەڵ وپەلی تاڵانی هات، سەیدێک بەپشتێنەکی سەوزە وە دابەزی و دەستیکردە ئاو بەدەم وچاو داکردن و نوێژکردن، ناسیاو دەرچوو کە ئێمەی بینی شەرمێک دایگرت و وتی: بەخوا مامۆستا من بەکرێ چووم و تاڵانیەکەم نەهێناوە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,025 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!