کەس ناڵێ هاوارتە لەمن، هەمووی دەڵێ قوتۆ بۆمن
دەگێڕنەوە لە ئاواییەکی کوردستان کەسێک زۆر نەخۆش دەکەوێت، سەگێکی دڕ و ڕەسەنی دەبێت، له و جۆرە توخمانەیە کە گورگ خنکێنە و پاسەوانێکی ئێشکگرە و ناهێڵێت لایدە و غەوارە و نامۆ یەک بست لە پەز و ماڵی نزیک بێتەوە بێ پرس و ئاگاداری خاوەنەکەی، ئه و سەگەشی ناونابوو(قوتۆ)، کەس وکارەکەی دێنە سەردانی و لێی خڕدەبنەوە هەر کەسه و له بەرەخۆیەوە دەڵێت:(قوتۆ) سەگێکی دڕە بۆ پاسەوانی پەزەکەم، پارێزەری باخەکەم، من ناحەزم هەیە بۆ ئێشکگری شەوانە دەیبەم، به و شێوەیە قسەی له و جۆرە بەردەوام دەبێت، تا نەخۆشەکە له بەر خۆیەوە دەڵێت(ئێ هێی کەس ناڵێ هاوارتە لەمن، هەمووی دەڵێ قوتۆ بۆمن)، ئێستا بەرێوەبردنی هەرێمی کوردستان لەنێوان حزبەکانی دەسەڵاتدار، هەمووی قوتۆی دەوێت کەس هاواری لێ هەڵناستێت بۆ دۆخی نالەباری ئەم ووڵاتە، ئەم ئیدیۆمە نزیکە لەئیدیۆمی(لە کەری تۆپیو دەگەڕێت ناڵی بکێشێتەوە) هەمووی بەدوای بەرژوەندییەکانی خۆیان دەگەڕێن و کەس خەمی نەخۆشەکەی نییە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 702 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!