بەرێز نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
بابەت: پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستان
بەرێز خاتوو جەنین بەلاخارست، نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغداد، ئێمە وەک ژمارەیەک پەرلەمانتار و نوێنەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەم نامەیەتان ئاراستە دەکەین سەبارەت بە زیادبونی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە چەکدارە حزبییەکانەوە بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز.
بە دیاریکراوی سەرنجتان بۆ خۆپیشاندانەکانی #زاخۆ# لە 18 و 19 ئاب و ڕۆژانی دوایی کە تیایدا هێزەکانی سەر بە #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە بەکارهێنانی چەک وبە فیشەک ڕوبەروی گەنجانی خۆپیشاندەرانی شاری زاخۆ بونەوە و زیاتر لە 10 کەس بە سەختی بە فیشەک بریندارکراون.
ئێوە ئاگادارن کە هەرێمی کورستان بە دۆخێکی ئابوری سەخت دا تێدەپەرێ و بێ کارییەکی زۆر ڕووی لە هاوڵاتیانی هەرێم کردووە بەجۆرێک شارێکی گرنگی وەک زاخۆ، کە ناوەندێکی بازرگانی مەزنە، گەنجەکانی بەدەست بێکارییەوە دەناڵێنن و کاتێکیش دەیانەوێت خۆپیشاندان بکەن بە توندترین شێوە وەڵام ئەدرێنەوە و زیندانی ئەکرێن و بێ هیچ پارێزەرێک ناچار دەکرێن واژوو لەسەر بەڵگەنامەیەک بکەن کە چیتر خۆپیشاندان نەکەن.
ئێمە داواتان لێدەکەین، بە حوکمی ڕۆڵتان لە عێراق لە پرۆسەی سیاسی و نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن لە عێراق، لە ئاست ئەم پێشێلکاریانە بێدەنگ نەبن و فشاربخەنەسەر بەرپرسانی هەرێم کە دوربکەونەوە لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران کە بۆ داواکردنی مافەکانیان و دژ بە گەندەڵی ڕژاونەتە سەرشەقامەکان.
لە گەڵ ڕێزمان،
1. ئەحمەد حاجی ڕەشید
2. سەرکەوت شەمسەدین
3. د.رێبوار کریم محمود
4. غالب محمد عەلی
5. ڕابون مەعروف
6. د. موسەنا ئەمین
عربي
سعادة السيدة / جنين بلاسخارت ممثلة الأمين العام ورئيسة بعثة الأمم المتحدة في العراق
تحية طيبة وبعد،
الموضوع / انتهاکات حقوق الإنسان في إقليم کوردستان
نحن مجموعة من النواب نمثل محافظات إقليم کوردستان في مجلس النواب العراقي نلفت عنايتکم الکريمة إلی ازدياد الانتهاکات الجسيمة لحقوق الإنسان وتقييد الحريات واستخدام العنف المفرط والقمع الأمني ضد المتظاهرين العزل المدنيين السلميين من قبل المسلحين والأجهزة الأمنية،
وتحديدا نريد أن نتحدث عن مظاهرات يومي 18 و 19 في زاخو والأيام الأخری حيث استخدمت الإجهزة الأمنية التابعة للحزب الديمقراطي الکوردستاني الأسلحة والذخيرة الحية ضد المتظاهرين وتم جرح وإصابة عشرة أشخاص إصابات بعضهم بالغة وخطيرة
تعلمين سعادتک أن الإقليم يمر بظروف صعبة حيث الاستقطاع والتلاعب برواتب الموظفين وانتشار البطالة بشکل ملحوظ الأمر الذي يؤدي إلی ازدياد وتيرة الاحتجاجات ففي مدينة زاخو وهي مدينة تجارية مهمة لکن شبابها يعانون البطالة وعندما خرجوا للتعبير عن الاحتجاج واجهتم السلطة بالضرب والقمع والسجن والاستهداف ويجبر الموقوفون في الأجهزة الأمنية - وبدون وجود محامي- علی توقيع تعهد بعدم التظاهر مرة أخری.
عليه فإننا نطالبکم بناء علی ڕعايتکم المستمرة للعملية السياسية ونيابة عن المجتمع الدولي بالقيام بدورکم في إدانة هذه الأعمال والضغط علی مسئولي حکومة الإقليم لکي يحترموا الحقوق المدنية والسياسية للمواطنين وأن يحترموا الحق في التظاهر والتعبير عن الرأي لمکافحة الفساد والاستبداد
وتقبلوا تقديرنا واحترامنا
1. احمد حاجي ڕشيد
2. سرکوت شمس الدين
3. د. ڕيبوار کريم محمود
4. ڕابون معروف
5. د. غالب محمد علي
6. د. مثنی امين.
#21-08-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!