دەبێ بچیە سەر بەڕەی خەڵکی
بەڕە، ڕایەخێکە لەڕستن و چنینی(خوری و پەڕۆ و لۆکە و داوەبەن) لەکارگەی تەوندا تەونکاری کورد دروستیکردووە، لەسەردەمانی زوو کە پەتۆ و بەتانی و لێفە و جاجم هێشتا شوێنی نەگرتبۆوە، پێخەف بووە، لەکاتی خەوتنان لچکەکی بەخۆدادراوە و لچکەکیشی لەژێرڕاخراوە، ئێستا بەڕە ڕایەخێکە و له دیوەخانان و ماڵان ڕادەخرێت و مرۆڤ لەسەر پاڵدەکەوێت و دەخەوێت و دادەنیشێت، ئەوجارەش بەڕە هەر بۆ قسەکردن لەسەر کیژانە، پیاو کە کوڕی گەورە بووە کاتی ژنهێنانی هات لە کۆمەڵی کوردەوارییەی خۆمان هەردەبێت کیژی کابرایەکی بۆ بخوازیت، خواستنیش بە داب و نەریتە و دەبێت باوکی کوڕە زۆر بەرێز و بەپێزانینەوە، بچێتە ماڵێ کیژە، بە شەرم و هەناسەبڕکێەوە لەسەر بەڕەیان دابنیشێت، نەبادا داخوازییەکەی ڕەتبکرێتەوە، ئینجا ئەوە حاڵەتە ڕاستینەیە بووە بە ئیدیۆم دەوترێت(دەبێ بچییە سەر بەڕەی خەڵکی) واتە هەموومان پێویستمان بەیەکە و کەس لەکەس پیاوتر نییە و بۆ هێنانی ژن بۆ کوڕەکانمان هەر دەبێت بچینە سەربەڕەی یەکتری.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,030 mal angesehen