تا لەئاو نەدرێت گونی قۆڕ دەرناکەوێت
لەکوردەواریدا قۆڕی نەخۆشیەکی شەرمەندە بووە و حەزنەکراوە کەس به و نەخۆشیەی بزانێت، وتراویشە(خزمی خراپ گونی قۆڕە بیبڕی وەی نەیبڕی وەی)یان(خزمی خراپ گونی قۆڕە هەردەبێت تەکەتەکی بێت) چونکە ڕیخۆڵە بەهۆی نەمانی پەردەیەکەوە شۆڕدەبێتەوە بۆ هێڵکەکانی گوون، ئەمەش بەهۆی ماندووبون و بازدان و بڵندکردنی شتی قورس نێرینەکان زیاتر دووچار دەبوون، ئینجا شەڕواڵی کوردی پان و پۆڕە گون ئەگەر زۆر گەورە نەبێت لەناویدا دەر ناکەوێت، بەڵام ئەگەر لە ڕووبارۆچکەیەک یان گۆمیلکەیەک یان قوڵەتێنێک خۆت تەڕ بکەیت، ئەوا لەکاتی دەرهاتن لەئاوەکە شەرواڵەکە دەنوسێت بەپێستەوە و گەروگوون بە گەورەیی دەردەکەوێت، ئەمە لایەنە ڕاستەقینەکەیە لایەنی ئیدیۆم و مەبەستەکەی ئەوەیە لەکاتی ڕووداو وگۆڕانکاری و ناهەمواری و کارەسات و تەنگانەدا هەندێ کەس دەردەکەوێت کە بەهیچ کلۆجێ درک بەوە نەکراوە کە پیاو و کەسی له و شێوەیە هەبێت بەتایبەت لەبواری نابەجێ و پیاوخراپی و جاشایەتی و بەکرێگیراوی و سیخوڕی وهەواڵگری بۆ دوژمن له و کاتەنەدا کە پیاو خراپ دەردەکەوێت دەوترێت(تا لەئاو نەدرێت گونی قۆڕ دەرناکەوێت).[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 580 mal angesehen