مست لە درێشەی دەگەڕێتەوە.
درێشە، نوکێکی تیژی وەکو دلیوان و سوژن و بزمار ومێخە، دەسکێکی داری هەیە کڵاش دروو و پینەدۆز و دارتاش بۆ مەبەستی جۆراوجۆری پیشەکەیان بەکاری دەهێنن، هەندێکجاریش وەکو خەنجەر و چەقۆ بە ئامێری بڕەندەکانی شەڕکردنیش دادەنرێت، مست، واتە نوشتاندنەوە و خرکردنەوەی هەر پێنج پەنجەی دەست تا مەچەک تاوەکو بەهێز و تۆکمە بێت، کاتێک بوەشێنرێت بەگوێرەی هێزی مرۆڤەکە کاریگەری دەخاتە سەر دەموچاوی ئه و کەسەی پێی دەکەوێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و گوزارشتە لەوەی کە شتی تیژ و تیخت هەبێت مست و مستەکۆڵە پێت ناوێرن چونکە لەترسی بڕینی خۆیان کەس زات ناکات مستت بۆ بوەشێنێت، هەر کاتێک بزاوتێکی مەدەنی و شارستانی داوای مافەکانی خۆیان لەستەمکار کرد ئەوا ستەمکار گوللەباران و زیندانی و تێڵاتڕێنیان دەکات، بەڵام ئەگەر چەک بەڕووی ئه و ڕژێمە دکتاتۆرییانە هەڵگریت ئەوا دەوترێت(مست لەدرێشەی دەگەڕێتەوە) واتە شەڕ بەشیر و مامرەت بەدراو.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 820 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!