لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ڤیدیۆ سوتانی دارسنەوبەرەکانی نزیک شەقامی سەرەکی #سلێمانی# تاسڵوجە بڵاوکرایەوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەدواداچوونی ورد کرا لەسەر ئەم بابەتە و لێرەدا دەمەوێت بیخەمەڕوو.
یەکەم_ پێشتر چەندینجار هەوڵدراوە ئەم ناوچەیە بکرێت بە پڕۆژە، بەڵام وەزارەتمان لاری نەبوونی نەداوە، چونکە ئەم دارسنەوبەرانە، سیمایەکی جوان و ژینگەیان بەخشیوەتە ئەم ناوچەیە، بۆیە ناکرێت درەخت ببڕدرێت بۆ ئەوەی لە شوێنەکەی پڕۆژە بکرێت.
دووەم_ ئەم دارسنەوبەرانە بەری ڕەنج و ماندووبوونی دەیان ساڵی فەرمانبەرانی دارستانە.
سێ یەم_ لەئێستادا ئەم دار سنەوبەرانە(ئەم ناوچەیە) کەوتۆتە ناو سنوری شارەوانی تاسڵوجە و ڕاپەڕین.
چوارەم_لەگەڵ ئەوەی ئەم بابەتە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویداوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە بەدواداچوونی بەردەوامدان، بۆ دیاریاریکردنی هۆکارەکان و گرتنە بەری ڕێککاری پێویست.
پێنجەم_ وەزارەتمان پڕۆژەی بۆ پاراستنی دارستانەکان ئامادە کردووە، لەئێستادا لەقۆناغی پەسندکردنە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سەردەمیانە دارستانەکان لە سوتان و لەناو چوون بپارێزرێن.
وەک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سوپاسی هەوڵ و ماندوونی خەمخۆران و چالاکانی ژینگە دەکەین کە لەرێگەی خۆیان هەوڵ بۆ پاراستنی ئەم درەختانە و سەرجەم دارستانەکان دەدەن، پێویستە بکەرانی دەستنیشان بکرێن و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن، ئێمەش لە چوارچێوەی پەیوەندیداریمان هاوکار و بەردەوام دەبین بۆ پاراستنیان.
حسێن حەمە کەریم
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
#19-09-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,081 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!