بەرەی جوقد، کورتکراوەی (بەرەی نیشتیمانی و نەتەوەیی دیموکراسی عێراق) (الجبهة الوطنية القومية الديموقراطية العراقية) بوو.
لە 22ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1979 لە ناوزەنگ یەکێتی لەگەڵ چەند لایەنێکدا کۆ بوویەوەو بڕیاریاندابوو کە مانگانە کۆبوونەوە بکەن و لیژنەیەک پێکبێنن بۆ دروستکردنی بەرەیەکی دیموکراتی عێراقی یەکگرتوو.
لە 25ی کانوونی دووەمی ساڵی 1979، دووەم کۆبوونەوەیان ئەنجامداو ڕایانگەیاند کە هەوڵدەدەن بۆ دامەزراندنی بەرەیەکی نیشتیمانی دیموکراتی لە حیزب و هێزو کەسایەتییە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان لە عێراقداو ڕاشیانگەیاند بەرەکە لە پێناو ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس و دامەزراندنی دەسەڵاتێکی ئیئتیلافی دیموکراتی دا تێدەکۆشێ.
بەرەی جوقد، لە هەریەکە لە یەکێتی نیشتیمانی و حیسک (حیزبی سۆسیالستی یەکگرتووی کوردستان) و هەرێمی سەرکردایەتی حیزبی بەعس و بزوتنەوەی سۆسیالستی عەرەبی و حیزبی شیوعی عێراقی پێکهاتبوو.
دروستکردنی بەرەی جوقد، زۆر دەرئەنجامی هەوڵی سووریا بوو لەوکاتەداو کە دەستی کردبوو بە ڕێکخستنەوەی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی بە ئامانجی ڕووخانی ڕژێمی بەعس.
Hinweis: Kurdipedia möchte "alle" kurdischen Wörter und Phrasen aus allen Dialekten sammeln.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 37 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!