ناو: دیلان
نازناو: یەشێلگۆز
شوێنی لەدایکبوون: #دێرسم#
دیلان، لە #18-06-1977# لە خێزانێکی کوردی شاری دێرسمی باکووری کوردستان لە ئەنقەرە لە دایکبووە.
لە منداڵییەوە بەهۆی کۆچکردنی خێزانەکەیان لە هۆڵندا ژیاوە و خوێندنی زانکۆی تەواوکردووە.
شایەنی باسە لەنێوان ساڵانی 2014-2017 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ئەمستەردام بووە.
سەر بە پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی (VVD) یە و پارتەکەی بەشدارێکی سەرەکییە لە کابینە نوێیەکەی مارک ڕوتە، کە بۆ چوار هەمین جار هەڵدەبژێردرێ بۆ سەرۆکی حکومەت.
ڕۆژی 10-01-2022 بە ئامادەبوونی پادشای هۆڵندا ڤیلم ئەلیکساندەر پۆستی وەزیری دادی و ئاساییش لە کابینەی تازەی حکومەتی هۆڵندا پێدرا.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 57,073 mal angesehen