بسم الله الرحمن الرحیم
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتیی
بەپێویستم زانی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە چەند سەرنجێک بخەمەڕوو:
1- لەلای هەمووان ئاشکرایە هەرێمی کوردستان و عێڕاقیش بەبارودۆخێکی زۆر هەستیارو دژواردا ڕەت دەبن، کە پێویستیمان بە هەرچی زیاتر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی هەیەو، گرێدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەم هەل و مەرجەدا کە خەڵک و جەماوەر چاوەڕێ ی چارەسەرکرانی گرفت و کێشەکانی گوزەرانیان دەکەن، بەمەبەستی لابردنی پارێزبەندیی (حصانە) لەسەر چەند پەرلەمانتارێک شتێکی سەیرو نالۆژیکییە!
2- بێگومان هیچ کەس نکووڵیی لەجێ بەجێ کردنی یاسا ناکات و ئێمەش گرفتاری پێشێلکرانی یاساین، بەڵام یاسا نابێ بە بانێکه و دوو هەوا پیادەبکرێ و وەک لاستیک بەکەیفی خۆت بەرەولای بەرژەوەندییەکانتی بکێشێ و، ئەگەر زانیت قازانجتە پەنای بۆ بەریو، ئەگەر زانیشت بۆت باش نیە پێشێلی بکەی!
3- ئێمە هەرگیز لەگەڵ لابردنی پارێزبەندیی پەرلەمانتاران نەبووین و نابین، مادام بەهۆی ڕەخنەگرتن و قسکەکردنەوە بێ، چونکە ئەوە مانای بێدەنگ کردنی پەرلەمانتارانه و پەکخستنی گرنگترین کاروچالاکییانە کە ڕەخنە گرتن و چاودێریی کردنی حکوومەت و دام و دەزگاکانە.
4- لێرەوەش زۆر سوپاس و دەستخۆشیی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان و سەرجەم فراکسیۆنە هاودەنگەکانیش دەکەم، کە کە ئامادەنەبوون مل بدەن بۆ ئه و هەوڵەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کە پێموایە زیانێکی گەورەی بەسومعەی پەرلەمان و قەوارە سیاسییەکەمان و خودی خۆیشی گەیاندو، درزێکی سیاسیی گەورەی پەیداکرد.
5- جێ ی سەرسوڕمانیشە کە پارتی دوێنێ گوێ ی بەداواکاریی حەوت فراکسیۆنی جۆراوجۆری پەرلەمان نەدا، بۆ چاوپێداگێڕانەوەی ئه و هەوڵ و هەنگاوەی، ئایا ئه و لایەنەی لەهەموو کەس و لایەنێک “بەحەق یان ناحەق” لەم وڵاتەدا زیاتر بەهرەمەندە نەدەبوو بەتەنگ پاراستنی تەبایی و یەکڕیزییەوەبێ ؟!.
6- هیواداریشم هیچ کەس گره و لەسەر ئەوە نەکات کە کۆمەڵی ئیسلامیی لەژێر زەخت و فشاردا دەستبەرداری هەڵوێستە مەبدەئییەکانی بێت، بەتایبەت وەدەنگ هاتن لەسەر بەرژەوەندیی گشتیی و بەرگریی لەچینی هەژارو نەدار.
7- کاک #سۆران# عومەریش کادیرێکی دڵسۆزو کارای کۆمەڵی ئیسلامییەو، هیچ کات لاریی نەبووە لە ئامادەبوون لەبەردەم دادگادا گرنگ ئەوەیە دادگاییەکی دادگەرانه و بێ غەرەز بکرێ.
برای دڵسۆزتان: عەلی باپیر
7/5/2020
14/ ڕەمەزانی/1441