هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
نوسينی : شێرزاد شێخانی
عجيب أمور، غريب قضية.. لەدوای 65 ساری تەمەن له و شارەدا، ئێستا خۆم بە غەريب دەزانم !.
شارەکەم وەها گۆڕايە بەحار دەيناسمەوە.
گەڕەکی وا پەيدا بووە نە دەزانم ناوی چييە، نە دەشزانم کەتيتە کێندەرێ !.
چروچاوی وەها دەبينم نەدەزانم لە چ شارو وراتەکی هاتيە، نە دەشزانم لۆ چ هاتيتە شارەکەم !.
جاران گەڕەکەکانی هەولێر حەموويان خوشک و برا بوون. تەعجيل وعارەبان جمک بوون پێکەوە بەسترابوون.
تەيراوە لەتەنيشتەوە دەستی لەناو دەستی خانەقا بوو.
سەيداوە وسێتاقان لەناو هەناوی يەکتريدا بوون.
ئيسکان وئازادی دوو برای گيانی بەگيانی بوون.
شۆڕش و بەستەپيازە شەورۆژ دەست لەملانێی يەکتريان دەکرد. منداری سەعدوناوه و مينارە پێکەوە لەکۆرانێ گەمەيان دەکرد.
قەراتيش وەکی داکەکی بەسۆز حەموويانی لەباوەش دەگرت.
گەڕەک يەک خانی بوو، يەک سەربانی هەبوو.
خانيەکان وەکی چەند ژوورەک بوون لەناو يەک خانی گەورەدا. بڕۆن تەماشای خانييەکانی تەعجيل و عارەبان وخانەقا و تەيراوه و سەيداوه و سيتاقان بکەن دەبينن بەينی خانی و خانی نيو مەتر نابی.
منداری گەڕەک لەومار لۆ ئه و مار گەمەی خۆيان دەکرد.
نيوڕانان يەک سفرە دادەخرا، شيوی مە لۆ سفرەی جيران ، هی ئەوانيش لۆ سفرەی مە.
قەيسەری دوو هەزار دوکانی لێبوو، بەران دوکاندارەکان حەموويان يەکتريان دەناسی، دەيانزانی ئه و دوکاندارە کوڕی کێيه و، داکی کێيە، چەند کوڕو چەند کچی هەيە..
تەلەبەی متوەستەی ئەربيل دەيزانی موديرو مامۆستاکانی متوەستەی زازاو جمهوری کێن.
دەيزانی مامۆستا زوبير بيلال لەکام متوەستە دەرسی تاريخ دەرێتەوە، مامۆستا تۆماش لەکام ئيبتدائی دەرسی ئينگليزی فيری تەلەبەکان دەکا.
لەدائيرەکان پێويستيت بە واستە نەبوو، چونکی حەموو مۆزەفەکان خزم وناسيار بوون.
دەتزانی موديرەکانيان وەختی عەسران لەکام چايخانه و لەدوکانی کام برادەرەکانی دادەنيشی و لەلای کام حەلاق سەری دەتراشی.
سبەينێ حەتا ئێوارە پياسەی ناو بازاڕم دەکرد هەموو ئەهلی شارم دەناسی..
حەدادو نەجارو خەيات وبەقار وکەبابچی و چايچی حەمبارو چەخماخچی و بەنا و وەستای کاشی و لاعيبی تۆپانێ، ڕيازی ومەلای مزگەفت، شوڕته و مەئموری مەرکەز، دختۆرو فەڕاشەکەی، هونەرمەندو شاعيرەکان.
حاجی ناميق بەقاڵ ئەمنی نەدەناسی، بەس بمگۆتبايە کۆری فلانم يەکسەر ماچی دەکردم.
جەلال خەليل ئەمنی لەگەر کوڕەکانی نيازی و سەردارو تاريقی بديتبايە دری پێ خۆش دەبوو. سەيد سەليم لەگەر بابم وەکی ئامۆزا وابوون، عەبۆ قاوەچی و ئەمين چايچی شاگردەکانيان وەکی کوڕيان تەماشا دەکرد.
مام صديقی سينەما حەمرا مەمەدو عارەبانەکەشی لەسەر دەست ڕادەگرت وخزمەتی دەکردن.
تەماشای هەر لايەکت بکردبايە غەريبەيەکت نەدەيت مەگەر زۆر بەدەگمەن ئەويش ئەگەر لۆ مەسايف هاتبان.
لەبازاڕ بڕۆيشتبای سەتان سەلامت لەخەرکی دەکردو سەتان کەسيش سەلاميان لێدەکردی. حەموو خەرکت دەناسی، ناويشت نەزانيبايە بەدەموچاو دەتناسييەوە. تەماشای هەر دوکانەک و چايخانەيەک و کۆرانەکت بکردبايە خەرکەکە ئاشنا بوون.
بەدرێژايی ڕۆژ بە ئارامی لەناو شار دەگەڕای، شەوانيش تا درەنگ بەئاسوودەيی سەردانی مارە خزمانت دەکرد، قەت ڕۆژەک لەرۆژان گێت لە تاوانەکی کوشتن ودزی نەدەبوو.
کاسبکار ڕۆژی نيو دينار يان سێ ڕوبعی دەستبکەتبايە هەردوو ديوی دەستی خۆی ماچ دەکردو شوکرانەی خوای دەکرد..
کەس تەماحی لەماری کەس نەدەکرد.. کەس لەدووی نامووسی کەس نەبوو.
کوڕی گەڕەک خۆی لەسەر کچە جيرانەکی بەکوشت دەدا بەس لۆ ئەوەی کەسەک تەعليقەکی ناشيرينی لێنەداتن. تەنانەت شەقاوەکانيشمان پياو بوون، قەڵغانەک بوون لۆ ئەهلی گەڕەک.
مۆزەف دەستپاک بوو، کاسب خواناس بوو، کوڕو کچی شار بەحەياوشەڕەف بوون.
لەناو ئامانەدا ژنەک بەسەر کەتبايە جێيەکەی خۆتت لۆ چۆل دەکرد.
لەچايخانەکان لەتەنيشت پياوی پيير دانەدەنيشتی..
لەمەجليسی پياوە گەورەکان لەلای پێلاوەکان دادەنيشتی.
لەتازيەکان بەپێوە ڕادەوەستای، لە حەفلەی ژنهينانيش شيوت دادەنا و ئاوت دەگێڕا.
ئەوانە حەمووی قييەم وئەخلاقەک بوون کە لەباپيرەکانمانەوە گواسترانەوە لۆ بابەکانمان، لەوانيشەوە گەيشتە جيلی ئێمە. ئەوانەش وەنەبی تايبەت بە کەسانەکی دياريکراو بن.
ئه و قييەم وئەخلاقە لەسەيداوە وسێتاقان و کوران لەگەر تەعجيل وعارەبان و سەعدوناوه و شۆرش، بەستەپيازه و ئيسکان و ئازادی حەمووی وەکی يەک بوون، چونکی شارەکەمان خۆی بە ئەخلاق بوو.
ئێستا ئه و قييەم وئەخلاقانە لەگەر ڕووخاندنی گەڕەکانی هەولێرو هاتنی خەرکی غەريبە و براو بوونەوەيان لەناو شارەکەمدا کۆتايی هات.
ئێستاش ئه و خەرکە بيگانەيە لەشارەکەم بڕۆنەوە، حەموومان يەکتری دەناسينەوە.
بە داخەوە ئەوەی هۆلاکۆ پێی نەکرا لەداگييرکردنی شارەکەم ئێستا خەرکە بێگانەکان داگييريان کرد. باقی وەلسەلام..[1]