ناوی تەواو جەمیلە جاسم جەلیل یەکێک لەو دانەرە بەتوانایانەیە کە بەدرێژایی تەمەنی کارکردنی لەبواری موزیک دا خزمەتێکی گەورەی کردووە بەتایبەت گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لە #ئەرمینیا#.
جەمیلە جاسم جەلیل لەساڵی 1940 لە #یەریڤان#ی پایتەختی ئەرمینیا لەدایکبووە.
ئینستیتیوتی موزیکی و پاشان لە کۆنسەرڤاتواری ئەرمینیا خوێندویەتی و لە هەمان کاتدا لە یەکێک لە خوێندنگاکانی شاری یەریڤان مامۆستای موزیک بووە.
لەساڵی 1967 تا 2002 بەرپرسی بەشی کوردی ڕادیوی یەریڤان بووە لەماوەی کارکردنی دا دەیان هونەرمەند و دەنگبێژی کوردی لەناوچە جیاکانی ئەرمینیا و پارچەکانی تری #کوردستان# بانگهێشتکردوە و بەرهەمەکانی تۆمارکردون، ئەندامی یەکێتی موزیکژەنان و ڕۆژنامەنوسانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بووە.
#جەمیلە جاسم# لەسەر موزیک و فۆلکلۆری کوردی 10 پەرتووکی نوسیوە، خاوەنی دەیان وتاری زانستییەلە سەر موزیکی کوردی لە #یەکێتی سۆڤیەت#ی پێشوو هەروەها لە #پۆڵۆنیا#، #هۆڵندا#، #ئیتاڵیا#، #لەندەن#، #تورکیا#، #سوریا#، #هەولێر#، #سلێمانی#، لە دەیان کۆنفرانس دا بەشداری کردووە.
3 جار بە وتاری زانستی لە سەر موزیکی کوردی لە سمپۆزیومی موزیک کە یونسکۆ ساڵانە لە ئەرمینیا ساز دەکرێت بەشداریکردووە.
موزیک دانەری بەناوبانگی ئەرمەنی (ئارام خاچەتوریان) کار و بەرهەمەکانی جەمیلە جاسمی بەرز نرخاندووە.
سەرچاوە : مامۆستا جەمیل ی مەلاقەرە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,168 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!