شێخ نوری شێخ قادر
کەسێکی خاوەن هەڵوێست جوان،
خۆشەویستی خزم و کەس هاوڕێیانی،
باوکێکی ماندو نەناس و خەمخۆرو دڵسۆزی ماڵ و مندا ڵ، ،
لەدایکبووی ساڵی 1924،
دانیشتووی یەکێک لە کۆڵانە دێرینەکانی گەڕەکە جوانەکەی سەر شەقام بوون، نزیک مزگەوتی شێخ مارفی قەرەداغی،
خێزانەکەی ناوی ڕابیعەخان بوو خانمێکی میهرەبان و زمان شیرین، ، و خزم دۆست و میوان دۆست،
کۆچکردوو شێخ نوری، چایخانەیەکی هەبوو لە حەوزە وشکەکە، ، ساڵانێک لەو گوزەرەدا بژێوی ژیانی پەیدا دەکرد لەو چایخانەیەدا، ، ، دواترگواستییەوەو چایخانەکەی دا بە یەکێک لە خزمەکانی بەناوی کاک فەرەج، ئەوانیش پاش ماوەیەک کردیان بەدوکانی جلی کوردی پیاوان،
خۆیشی لە قەیسەری وەسمان پاشا چایخانەیەکی دانا، ، بە داخەوە لەتەمەنی لاویداو لەساڵی 1959، مەرگ بەرۆکی گرت و کچێکی شەش ساڵان و دووکوری منداڵ و هاوسەرێکی گەنجی جێ هێشت..ئەو خێزان و منداڵە وردانەی بەداخ و حەسرەتەوە جێ هێشت، ،
چایخانەکەی لەلایەن (شێخ تەیب) دەبرا بەڕێوەو، چایخانەکە، هەرمابوو تا ئەوکاتەی قەیسەری وەسمان پاشا سووتا..
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 504 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!