گردی قالینج ئاغا
، ناوی نەم گردە لە (قالە انجە) هاتووە واتە قەڵای گچکە بە بەراوردی لەگەڵ قەڵای هەولێر، شوێنەکەشی دەکەوێتە دووری (ا کم) لە خوارووی قەڵا، دەکەوێتە نزیک سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.
رووبەرەکەی (30.000 م2) بۆ یەکەم جار لە سالێ (1966ز) پشکنینی تێدا ئەنجام دراوەو بەهۆی ئەو کەلو پەلانەی کە دۆزراونەتەوە توانراوە بزانرێت کە گردی (قالینج اغا) لە چەند سەردەمێکی بە دوای یەکدا هاتووە. لە هەزارەی (پێنجەم و چوارەمی پ.ز) مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە کە ئەمەش سەردەمی (حلف, عبید. ورکاْ) دەگرێتەوە.
گردی قالینج ئاغا یەکێکە لە کۆنترین شوێنە مێژوییەکانی باشووری کوردستان لە شاری هەولێر و دەکەوێتە باشووری قەڵای ئەو شارە. گردەکە لە سێ قۆناغدا لە نێوان ساڵانی 1966 بۆ 1970 هەڵکۆڵینی بۆ کراوە. لە ئەنجامی ئەو هەڵکۆڵینانەدا، کۆمەڵێک شوێنەوار دۆزراونەتەوە کە گوزارشت لە مێژوو و ژیانی ئەوکاتی دانیشتووانی ناوچەکە دەکەن.
یەکێک لە شوێنەوارە دۆزراوەکانی گردی قالینج ئاغا، کۆمەڵە گوڕێک کە وەک گۆزە دروست کراون و بۆ ناشتنی تەرم بەکار هاتوون. 49 گۆڕ لەو گردەدا دۆزراونەتەوە و شوێنەوارناسان بەسەر سێ چیندا دابەشیان کردووە. چینی یەکەمی 13 گۆڕ، چینی دووەم 32 گۆڕ و چینی سێیەمیش چوار گۆڕ بووە.
لەناو هەندێک لەم گۆڕانەدا، گۆڕی بچووک بە درێژایی 90 بە 65 سانتیمەتر دۆزراوەتەوە و شوێنەوارناسان کۆکن لەسەر ئەوەی کە لە نێو ئەو گۆڕانەدا منداڵی لە نێوان تەمەنی دوو بۆ پێنج ساڵ، نێژراون.
رەنگی ئەو گۆڕانە، زەرد، سەوز و قاوەییە و ڕەنگی قوڕەکەیش، بۆرێکی کراوەیە. 34 گۆڕ لە 49 گۆڕە دۆزراوەکەی گردی قالینج ئاغا بەو شێوەیەن و کای وردیان لەگەڵ قوڕی ڕەش تێکەڵ کردووە و سووتاندنەکانیشیان لە ژێر پلەی گەرمای بەرز نەبووە. زۆربەی ئەو گۆڕانە ڕوویان بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات یان باشووری ڕۆژئاوایە.
شوێنەوارناسان دووپاتی دەکەنەوە کە مێژووی ئەو گۆڕانە بۆ پێنج هەزار یان پێنج هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
تەرمی ئەو منداڵانە بە شێوەیەک لە نێو گۆڕە گۆزەییەکاندا دانراون کە بە تەواوی هاوشێوەی دۆخی کۆرپەڵەیە لە نێو منداڵدانی دایکیاندا، ئەوەیش شوێنەوارناسانی تووشی سەڕسوڕمان کردووە.[1]