ئەڵێی کچی دکتۆرە ناسکەیە...
ئەم دەستەواژەیە لە #سلێمانی#دا زۆر بەکاردەهێنرێت، هەتا پەلی هاویشتۆتە ناوچەکانی تریش.
دایکان کە مناڵەکانیان داوای شتێکیان لێدەکەن یان پەڵپ و بیانویان هەبێت بۆ شتێک کە نرخی گرانبەها بێت و بەردەست نەبێت، یان بۆ کەسانێک کە زۆر نازدار و جوان و ڕۆشنبیر بن.یەکسەر ئەم دەستەواژەیە ئەوترێت، دانیشە خۆ کچی دکتۆرە ناسکە نیت..هەڵبەت دکتۆرە ناسکە کچەکانی زۆر جوان و ڕوحسوک بوون، زۆر بەنازیش بەخێوی کردبوون، خاوەنی سێ کچ و کوڕێک بوو..
ئاخۆ دەبێت دکتۆرە ناسکە کێ بێت؟.
دکتۆرە ناسکە کچی بنەماڵەیەکی دیار و بەناوبانگی شاری سلێمانییە، ماوەیەکی زۆر لە شاری سلێمانی دکتۆری ژنان بوو، نۆڕینگەکەی بەرامبەر خانەقا بوو، دواتر چوونە شاری بەغداد و لەوێ نیشتەجێ بوون، ئێستاش دانیشتووی وڵاتی ئوردنن.
دکتۆرە ناسکە کچی ئەندازیار تۆفیق ئەفەندی ئاغای فەتحوڵڵا ساڵحە، یەکێکن لە خانەوادە دێرینە و بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی، دکتۆر ناسکە خێزانی دکتۆر ئومێد مەدحەتە، کە وەزیری تەندروستی بوو لەسەردەمی بەعسدا، دکتۆرە ناسکە خوشکی
ئەندازیار جەلال تۆفیقە
کە داهێنەری ئۆتومبیلی کارەبایە و وە دەیان داهێنانی جیهانی
لە بواری کارەبا و ئۆتومبیل و تەلەفۆن و پاتری شەحن و لەناو کومپانیای GMی ئەمریکا.
داناز عەبدولڕەحمان
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 845 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!