دیدەنی تاران
دەزگای پەخش: فام
هەوکە دەمەو ئێوارەیە، بە فەرووغی فەرووخزادەوە لە خولگەی فیردەوسی، بە دیار فیردەوسیەوە ڕاوەستاوم، چاو لە شوێنپێی ژنە سوورپۆشەکە دەگێڕم، پێشترێ سەربردەی ئەوینی ئەو ژنەم بیستبوو، دەمێ بوو دیتنی جێژوانی وی لە دڵم بوو، شتێکم دایە پیرێژنێکی دەرۆزەکەر و پرسیم:
تۆ جێی ژنە سوورپۆشەکە پێدەزانی؟
سەری هەڵبڕی و بە چاوی کز و پەنجەی وردیلەی ئاماژەی بە شوێنێ کرد و بە هەناسەیەکی پڕ حەسرەتەوە گوتی:
هۆ لەوێ.
چووم، تەواوێ لە جێی ژنە سوورپۆشەکە ڕاوستام و شتێ لە فەرووغم بە دەنگ بۆ خۆم خوێندەوە.
ئێوەش ئەو ژنە سوورپۆشە ئەویندارە ئەمەکدارە دەناسن، ئەها، ئەو کچە دڵبەرەی بە کراسی سوورەوە بۆ ژوانی کوڕە دڵداری دێتە ئێرە، کوڕە لەو بەری جادەوە هێندە بە تاسەیە بۆ لە ئامێزگرتنی کچە، هۆشی لە سەر نامێنێ، چاوی هیچ نابینێ، مل لێدەنێ، لە ناوەندی جادە تڕومبێلێ ملی لێدەنێ و دەیکاتە گەشمردەی ژوان و ئەوین.
ئیدی کچە لەو ڕۆژەوە، لە دوای لە دەستدانی لاوکی دڵێ خۆی، سی چل ساڵێ، ڕۆژی جارێ بە جلکی سوورەوە، بەو جلکەی لەو ڕۆژی دوا ژوان پۆشیبووی، سەردانی ئەو شوێنەی کردووە و پەیمانی نوێکردۆتەوە.[1]
Hinweis: Die PDF-Datei für dieses Buch ist nicht verfügbar, bitte helfen Kurdipedia, diese Datei zu erhalten! Buch senden Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 867 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!