مێژووی دەوڵەتی عوسمانی
بەختیار سەعید محەمەد شوانی
بایەخی ئەم پەرتوکە لەوەدایە هەوڵمانداوە مێژووی دەوڵەتی عوسمانی بەکوردی و پوختی بە خوێنەری کورد بگەیەنین، ئەمەش لەپێناوی ئاشناکردنی خوێنەر بەو مێژووە گرنگەی کە کاریگەری گەورەی بۆ سەر کوردستان و ناوچەکە و هەموو جیهانیش هەبووە، هەموو ئەمانە وایان کرد هەوڵدەین کار لەسەر خستنەڕووی زانیاری لەبارەی ڕووداوەکانی ئەو قۆناغە مێژووییە ئەنجام بدەین. ئەویش بە دوو ئامانجی سەرەکی، ئامانجی یەکەمیان ئاشناکردنی خوێنەری کوردە بەشێوەیەکی گشتی لەبارەی مێژووی دەوڵەتی عوسمانی بەمەبەستی سوود وەرگرتنی زانستی و بەراوردکردنی ئەو ڕووداوانە لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردی، لەپێناو زیاتر تێگەیشتن لە کێشە سیاسی و مێژووییەکانی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستادا.
ئامانجی دووەمیشیان خزمەتکردنە بەناوەندە ئەکادیمی و زانکۆییەکان، بۆ ئەوەی وەک سەرچاوەیەک بەزمانی کوردی بکەوێتە بەر دەست پسپۆڕ و قوتابی و فێرخوازی زانکۆکان، بەتایبەتیش فێرخوازی بەشی مێژوو لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.[1]
Hinweis: Die PDF-Datei für dieses Buch ist nicht verfügbar, bitte helfen Kurdipedia, diese Datei zu erhalten! Buch senden Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 7,128 mal angesehen