داری ساری؛ درەختێکی بەردار!
داری ساری حەیدەر شاعیر و نووسەر و مێژوونووسێکی دیاری کوردستانە و خزمەتێکی گەورەی پێشکەش بە گەلەکەی کردووە.
ساڵی 1937 لە شارۆچکەی زڕباتییەی سەربە شاری کوت لەدایک بووە.
لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە تێکەڵاوی جووڵانەوەی سیاسیی کوردستان بووە و بەهۆی هەڵوێستی سیاسی و تێکۆشانی کوردایەتییەوە ساڵی 1974 بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و دواتر بەلێبوردنی گشتی ئازاد کراوە.
شانبەشانی خەباتی سیاسی، خەباتی ئەدەبی و ڕۆشنبیریشی کردووە و لەو بوارەدا شوێن پەنجەی دیارە.
داری ساری وەک شاعیرێک بەشێوەزاری لوڕی و بە زمانی عەرەبی هۆنراوەی نووسیوە.
هەروەها بایەخی بە لێکۆڵینەوە لە زمان و ڕەچەڵەک و مێژووی کورد داوە و پەرتووکی دەستنووسی لەو بوارانەدا هەیە و لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا بەهۆکاری سیاسی ڕێگە بەبڵاوکردنەوەیان نەدراوە.
داری ساری وتار و لێکۆڵینەوەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردی و عەرەبییەکاندا بڵاوکردۆتەوە.
ئەم ڕووناکبیرە گەورەیەی کورد، پاش خزمەتێکی زۆر بە بوارەکانی ئەدەبی و مێژوویی و فەرهەنگی کورد لە03-11-2000 لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێ بەخاک سپێردراو وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەو خزمەتە زۆرەی پێشکەشی کردووە، ساڵی 2006 مامۆستا حسێن جاف بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی کوردی لە #وەزارەتی پەروەردە#ی فیدراڵ یەکێک لە قوتابخانەکانی گەڕەکی شۆڕیجەی شاری بەغدا بەناوی ئەوەوە ناونا. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 10,340 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!