عەدێ و مەدێ 18
سوپاسی کوڕە کۆسەکەم کرد و گۆتمە عەدێی بابچینە سەرێ بزانین ئەو گۆلکەی ناینینەوە ! گۆتی : یاڵلا، عەدێ دەبانچەی سوار کرد و بە پێشم کەت، گۆتم : وەڵلاهی عەدێ هەقی وایە حزب پارەی سێ چار گۆلکتان بداتێ، ئەنگۆ ئەوەندە لە خەمی ئەو گۆلکەی دانە هەتا لۆی بکەنە قوربانی ! عەدێ گۆتی : وەختی ڕابواردنێ نیە، با پێت برێم عزب برێ بمرە دەمرم ! گۆتم : ئەدی ئەگەر پێیان گۆتی ئەمن بکوژی ؟ گۆتی : بەو دەبانچە چاردە خۆرەی هەر چاردە گوللەت لە سەری دەدەم و دەتکوژم ! گۆتم : دە وەڵلاهی مادام وەیە، شەرتبی لەگەرت نایێم و وا ڕاست دەچمەوە مارێ، مادام ئەتوو ئەو نەوعە کۆیلە بی، شەرتبی شاقاوەکی دیت لەگەر ناوێم ! عەدێ هەر چەند ڕجای کرد، گۆتم : کورە دەبڕۆ هەی گەلۆر، ئەمن مردم هەنکی لە دوو گۆلکی بگەڕێم، ئەتووش ئەوها دەرێی، ئەتوو چڕ و چاوی خۆت دیتیە دەرێی گۆلکی عوزێر پێغەمبەری، عەدێ بە سەکەت لۆ شووقەی ئەمنیش شۆڕ بوومەوە لۆ لای مارێ !
دەوری نیو سعاتەکی پێچوو بووە قیژە قیژ لە ماری مەدێی، خێزانم هات گۆتی : بیاوکە دی بڕو ئەو مار مەدی، بزانە ئەو خەپسە س ! گۆتم : وازم لێبینە ناچم، لەوانە دوور بم باشترە، سووندی خوارد و گۆتم لازم بسی مار مەدی ! چارەم نەما چووم، وەکی گەیشتمە حەوشەیان، دیتم عەدێ لە خینێ وەردرایە و بوویتە جەنازە، دوو پۆلیسیش لەوێ ڕاوەستابوون، گۆتم : خێرە ئەوە ؟ گۆتی : وەڵلا ئەو زەلامە لەگەر مەجموعە لۆتیەکی بە شەڕ هات بوو، لە سەر گۆلکەکی، ببووە هەرا و تەقەی لێکرد بوون، ئەوانیش فرسەتیان وەرگرت بوو، دەبانچەکەیان لێستاند بوو، هەندیان بە مەترەقان لێدایە کردیتیانە جەنازە، چابوو تەلەفۆنیان لۆمە کرد، چووین لەبەر دەستمان دەرینا و بە گۆلکەوە هینامانەوە، چوومە لای سەری عەدێی و گۆتم : کوی ؟ گۆتم : مهیم عزب سەلامەت بی، هەزار خۆڕی وەکی منی بە قوربان بی ! مەدێش پاری بە دیواری دابوو، هێشتا باش نەهاتبۆوە سەرەخۆ، سەری برند کرد و تەماشا گۆلکی کرد، سەرەکی بادا و گۆتی : عەدێ تڕکەن لە سەر ئەو گۆلکەی ئەوهات لەخۆ کرد ؟ عەدێ گۆتی : لەسە چاکەی بە تڕکەنیشمان دەرینە ! مەدێ گۆتی : ئاخر ئەو گۆلکە گۆلکەکەی مە نیە هەی گۆلک.!
مایتی [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,040 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!