Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
هەورامی - Kurdish Hawrami
Zazakî - Kurdish Zazaki
English
Français - French
Deutsch - German
عربي - Arabic
فارسی - Farsi
Türkçe - Turkish
Nederlands - Dutch
Svenska - Swedish
Español - Spanish
Italiano - Italian
עברית - Hebrew
Pусский - Russian
Fins - Finnish
Norsk - Norwegian
日本人 - Japanese
中国的 - Chinese
Հայերեն - Armenian
Ελληνική - Greek
لەکی - Kurdish Laki
Azərbaycanca - Azerbaijani
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
هەورامی - Kurdish Hawrami
Zazakî - Kurdish Zazaki
English
Français - French
Deutsch - German
عربي - Arabic
فارسی - Farsi
Türkçe - Turkish
Nederlands - Dutch
Svenska - Swedish
Español - Spanish
Italiano - Italian
עברית - Hebrew
Pусский - Russian
Fins - Finnish
Norsk - Norwegian
日本人 - Japanese
中国的 - Chinese
Հայերեն - Armenian
Ελληνική - Greek
لەکی - Kurdish Laki
Azərbaycanca - Azerbaijani
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Plätze
Sason (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Kozluk (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Hasankeyf (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Gercüş (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Beşiri (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Batman (Stadt)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Das Herz des Orients gewinnen!
26-08-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Sefik Tagay
26-08-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die Eziden und das Ezidentum
26-08-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
EINE PÄDAGOGISCHE HANDREICHUNG zum Umgang mit Salafismus, türkischem Ultranationalismus, Antisemitismus und Antiziganismus
25-08-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel
  533,859
Bilder
  108,521
PDF-Buch
  20,099
verwandte Ordner
  102,327
Video
  1,497
Sprache
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,220
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,490
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,910
عربي - Arabic 
29,923
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,472
فارسی - Farsi 
9,162
English 
7,456
Türkçe - Turkish 
3,662
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,624
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
340
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
90
Svenska - Swedish 
64
Español - Spanish 
50
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
47
Italiano - Italian 
47
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
24
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Norsk - Norwegian 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
6
Português - Portuguese 
6
Ozbek - Uzbek 
6
Esperanto 
5
ქართველი - Georgian 
3
Catalana 
2
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Gruppe
Deutsch - German
Artikel 
893
Bibliothek 
329
Biografie 
256
Plätze 
86
Dokumente 
33
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
6
Archäologische Stätten 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
Repositorium
MP3 
323
PDF 
30,947
MP4 
2,444
IMG 
198,533
∑   Alles zusammen  
232,247
Suche nach Inhalten
Biografie
Deniz Kadah
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Bibliothek
Kafir: Allah sei Dank bin i...
Bibliothek
Das Kurdenproblem Von 1978 ...
Bibliothek
Die Eziden und das Ezidentum
سکرتێرە 39
Kurdipedia hat Information so einfach gemacht! Mehr als eine halbe Million Datensätze in Ihrer Tasche dank Ihrer Handys!
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English0
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)0
هەورامی - Kurdish Hawrami0
لوڕی - Kurdish Luri0
لەکی - Kurdish Laki0
Zazakî - Kurdish Zazaki0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana0
Cebuano0
Čeština - Czech0
Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
ترکمانی - Turkman (Arami Script)0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

سکرتێرە 39

سکرتێرە 39
سکرتێرە 39

گۆتم : ئەدی کوو بتبینم ؟ گۆتی : بەویزدانت وەختی دیتنێیە، ئەمن وا مێشکم دەتەقی ! گۆتم : ئێ دەتێم بگەینە چبووە، بەشکوو بتانم هاوکاریت بکەم، گۆتی : دەزانی چیە، پاش عەسرێ وەرە مارێ، بەشکوو بتانی چشتەکم لۆ بکەی، گۆتم : دەی جارێ خواحافیز..!
گەڕامەوە مارێ، وەکی دەبینم دایە جووجە خۆی هەر کردیەو بە پەقرەجان ئاوی بەپێش دەرکەی دادەکاو بە فلچەکی دڕ ئەو پێش دەرکەی ڕادەماری، دراوسێیەکم کۆمەرە مریشک و کەرەبابەکی هەبوو، ئەو مریشکە سەگباب خێوانە ئیللاو بیللا دەهاتن لە پێش دەرکەیمە جیقنەیان دەکرد، ئەو چیمەنتۆیەی پێش دەرکەی بەبەردەوام جێی جیقنەی پێوەبوو، فلاش و تەنەرو ئۆمیگای دنیایێ نەما لۆ داکی ئەحمەدی نەینم، ئەو هەر بەجێی جیقنەکانی دادکردو نەدەڕۆیی، دادە جووجە نازانم چی بەکار هینابوو، چونکە بڕوا بکەن ئەوەی جێی جیقنەی بی لەپێش دەرکەی نەیهێشت بوو، سێ چار بلۆک لە پێش دەرکەی بوون، پێش ئەوەی ببمە وەزیر جار جار لەگە جەعۆ و مام عەوڵاو پیرداود بێ ددان و شەمسەدین گەندەبای لەسەری دادەنیشتین، نازانم دایە جووجە بەتەنێ ئەو هەموو بلۆکەی کوو گۆستبۆوەو سەفت کردبوو، بەڕاستی ژنەکی چووست و چالاک و ئازابوو، ماخران دەتگۆ پەلیکە پەلیک..!
هەر چوومە ژۆرێ دایە جووجە بەپیرم وەهات، گۆتی : یاخوا بەخێر بێیەوە گەردەن زەرد، وەڵلا وەزیری هەر لەشان و شەوکەتی خۆت دێ ! گۆتم : کێ بەتووی گۆتیە وەرە مارێمەو ئیشمان لۆ بکەی ؟ گۆتی : ئەیڕۆ گەردەن زەرد لۆ ئەوها خۆت شین و مۆر کردیە، ئەو درە ناسکەی من چما لەخەمان ناتەقی، ئەگەر ئەمن عەفتەی دوو جاران نێم ماری جەنابت خاوین کەمەوە..! دەستم لە بەڕکم ڕاکردو بیست و پێنج هەزاریەکم دایێ و گۆتم : دایە جووجە ئەوە ئەوەل و ئاخیر جارتە دێیە ماریمە و دەوامی خۆت لە کێیە لەوێ دەوام دەکەی، بەران یەکسەر مەڕۆ، دەترسێم برسیت بی، فەرموو پارە نانەکی بخۆ، ئەوجە بە جەعۆی دەرێم بتباتەوە مارێ، گۆتی : هەندەم سووندەو هەندەم قورحانە ئەو پارەی وەرناگرم، گۆتم : چشتی ئەوها نیە ئیللاو بیللا دەبی وەریگری، بەزۆری پارەکەم دایێ، دوو ماچی لێکردو هاویشتە گیرفانی و گۆتی : ئەڵلا لێت بەزیادبی، هەر بەخۆت ڕازقی، عەبدی سەی خۆڕی چیە..! ئەعسابم لەسەری نەماو ویستم هەتا مست بگرم لە قەپۆزی دەم و دەم و چاوی بکەمە خەریتەی عیراق، لەسەر حاری خۆم بەسەو خۆڕیم دادەنێ، دوایێ گۆتم : شەیتان بە لەعنەت بی، با خۆم نەینمە ڕێزە وی..!
چوومە ژۆرێ ئووم حەممودی خەنی ببوو، گۆتی : وەڵلا ئەو دایە زووزە زۆڕ ئازا، ئەو حەمموو ئیش کردی سەریع، لازم حەموو حەفتە ئەو بێ دوو زار ! گۆتم : وەڵلا ئەوە ئەوەل و ئاخیر جاریتی، جارەکی دی چاوت بە دایە زووزەی ناکەوتەوە، پارە نانەکی بدێ بابچتەوە مارێ، گۆتی : ئێ لۆ ئاخر ئەو زن زۆڕ فەقیر ئوو باش، گۆتم : فەقیری چ و حاری چ، ئەوە سەی حەفت گوندانی پێ ڕەویە، هەرچی وەزیری پێشە منە بردیتیە سەر ئاوێ و ئاویشی نەداینە..! زوو نانەکەی بدێ با جەعۆ بیباتەوە.! گۆتی : ئێ دباش باش ئەتوو ئەهوا عەسەبی..! باشبوو ئووم حەممودی بەگێی کردم و پارەنانەکی لۆ دایە جووجەی دانا، دایە جووجە لێ دانیشت و قۆری لێ هەر کردو هەتا هەرمسا خواردی، گۆتیە داکی ئەحمەدی : سۆرە گور تەڕە پیازتان نیە ؟ ئەویش گۆتی : ناوەڵلا ئەو بیاوی من ناخوا ئەو بیاز، دەرێ ئەو بۆن ئیزعاج، دایە جووجە لەبەرەخۆ گۆتی : ئەی کۆربیتەوە ئەو مارە، کوو دەبی مارە وەزیر بی و تەڕە پیازی تێدا نەبی، بەقوڕێم گرت..!
تەلەفۆنەکم لۆ جەعۆی کردو گۆتم : فەوری وەرە، گۆتی : وەکی کۆتری دەفڕم و دێم..! هەندەی نەبرد هات، گۆتی : خێرە جەنابی وەزیر ! گۆتم : دایە جووجەی ببەوە ماری خۆیی و وەرەوە، چونکە دەچین سەردانەکی وەزیری کشت و کاڵی دەکەین، گۆتی : چەوراتیەکەی تێدایە ؟ گۆتم : باوەڕ ناکەم، چونکە تەلەفۆنم لەگە کرد سەرو دری تەواو نەبوو..! جەعۆ گۆتیە دایە جووجەی : هەستەبابڕۆین هەستە پیرەژنی قۆرتڕ، دایە جووجە گۆتی : بە قوربانم بی پیرەسە، دەرێی ئیساقە جووی، داکت پیرەژنی قۆر تڕە ! ئەمن لەسە پشتێ کەتم هەنکی پێبکەنم، جەعۆ گۆتی : دەوەرە مەیدە بەر سەرە پێنان، گۆتم : کورە دە وازی لێبینەو بیبەوە، جەعۆ گۆتیە من : ئەرێ گدۆ، کووە پشت سەیتەرەکی پێ لێدەم !؟ گۆتم : کورە چشتی وانەکەی جەعۆ، وەڵلا حەیاو نامووسمان دەبا لە وەزارەتی..!

دایە جووجە سواری تڕومبێلی بوو، جامی کردەوەو گۆتی : بمینێن بەخێر، گۆتم : بەخێرچی سەرچاوان، گۆتمە جەعۆی : هەر داتنا وەرەوە، نەچیە ئەولاو ئەولا، دەچینە کن وەزیری کشت و کاڵی، گۆتی : خەمت نەبی گەورەم..! جەعۆ پێی لێناو دەرچوو، ئەمنیش چوومەوە ژۆرێ، نوێژم کردو پارە نانەکم خواردو چاوەڕێی جەعۆی بووم بێتەوە، وەختەکی نووکەکی لۆ لێدام، زانیم مەعنای ئەوەیە هاتمەوە، هەستام بچمە دەرێ، داکی ئەحمەدی گۆتی : برێ داک زووزە دوو ڕۆز دی بێ ئێڕە ! گۆتم : بەحەییاتی نایێتەوە، پێویست ناکا ئیستیغلالی کارمەندی وەزارەتی بکەم لۆ ماری خۆم..! سەرەکی باداو ڕۆیی لۆ ناندینی و گۆتی : ئەتوو هەڕ ئەهوا موو زێن..!
چوومە دەرێ دیتم جەعۆو مام عەوڵا پێکەوە ڕاوەستاینە، سەلامم لێکردن و گۆتم : یاڵلا بابڕۆین، ویستم سواری تڕومبێلی بم، دیتم خێزانی مام عەوڵای لۆلای مارێمە هات، گۆتی : ئەرێ داکی ئەعمەدی لەمارێیە ؟ گۆتم : بەرێ، فەرموو تێپەڕە ! جەعۆ ئاوڕی داوەو گۆتی : نەنە خانێ کوی ؟ ئەویش گۆتی : باشم مارمیلۆقی سیلداری، ئەوە لۆ ئەوها ڕوعت گەورە بوو، هەر نایێی سەرەکمان لێدەی، کفر بوو بوویە سایەقی وەزیرەکی قوون بەگوو..! گۆتم : زۆر مەمنون نەنە خانێ، نە گەورەمان بکەو نە لە گووشمان ببە خوارێ ! نەنە خانێ شەپپەکی لە ڕوومەتی داو گۆتی : ئەی چاوی شەیتانی کۆرەبی، توخوا قسوریم عەفووکە مامەستا، قسەک بوو لەدەوم دەرچوو..! جەعۆ وازی لە نەنە خانێی نەهیناو گۆتی : ئەرێ نەنە خانێ، ئاگات لێیە عەوڵارۆک چ بەزمەکی کردیە.!؟ ئەمن لەناو قەدم ڕا پسا، مام عەوڵا ڕەنگی وەکی پەلکە پیازی لێهات، گووللەت لێدابا، خینی لێنەدەهات ! نەنەخانێ گەڕاوەو گۆتی : حەوڵا چیکردیە جەعۆ دەلۆم باس بکە..! جەعۆ گۆتی : وەڵلاهی ئەوەی ڕاستیبی، عەوڵارۆک تەقاندیتیەوە ! نەنە خانێ مشەوەش بوو، گۆتی : چی تەقاندتەوە ؟ ئەمن ڕاست بەجواب هاتم، گۆتم : ئەوە مام عەوڵام ناردە سەر بانی وەزارەتی لەگەر ئێک دوو زەلامان، گۆتم : بڕۆ بزانە ئەو تانکیەی سەبانی چیتی، ئاو لەبەر پەنجەرەی ژۆرەکەی من دێتە خوارێ، ئەویش چووبوو، لەباتی چاکیبا، تەقاندبوویەوە ! جەعۆ لە قریتەی پێکەنینێی داو گۆتی : کورە تانکی و چ عاری چ، گدۆ ئەو سوونارۆیەت (سیناریۆ) کوو دروست کرد ماخران..! مام عەوڵا ڕەق ببوو، جوولەی پێنەدەکرا، قوڕگ و دەوی وەها هیشک ببوو، گۆتم هەونکە لە تێنان دەخنکێ ! خۆم لە جەعۆی توڕە کردو گۆتم : سواری تڕومبێلی بە بابڕۆین، وەختی هەندێیە فشەی خۆت باوێیە سەر نەنە خانێی، ڕووم لە نەنەخانێی کردو گۆتم : بڕۆ ژۆرێ خووشکی خۆم، وەڵلا ئەو سەیە هیچ ئیشی نیە، ئەوجە دەیەوێ سەرو درت بگری..! باشبوو نەنە خانێ چووە ژۆرێ و ئەمەش بەڕێکەتین، هەر لەسەری کۆرانێ ئاوا بووین، مام عەوڵا بە کۆرە مستان وەرگەڕا سەرو گێلاکی جەعۆی، لێدەو بووکتە، دەیگۆ : هەی سەگی سەگبابی کەری کەرباب ! ئەتوو دوژمنداریت لەگە من هەیە، باشە ئەو بەڕە چبوو هاویشتتە مزگەفتێ، جەعۆ شین مۆر ببوو هەنکی پێبکەنی، زۆر ڕجام لە مام عەوڵای کرد وازی لێبینێ، وازی نەدەهینا، گۆتم : کورە دە وازی لێبینە با ئەو تڕومبێلەی لە دەست دەرنەچی ! کاکە لۆ تڕومبێل لە دەست جەعۆی دەرنەچوو، ڕۆیی لۆ ئەو سەری جادە، ژنەک قەمەرەکی قالۆچەی پێبوو، لەوسەری ڕا دەهات و هەموو دەنگی سیدی دابوێ، گۆرانی ساجیدە عوبێدی هاویشتبووە سەرێ، ئەوەی دەرێ خاڵە یەم عەلی، یەم عەلی خاڵە..! سەریشی لەگەر دەهیناو دەبردو خۆی بادەدا، وەختەکی ژنە لەمە نێزیک بۆوەو چاوی بەمەکەت، وا لانگرۆزەرەک لەوسەری دەچتە ئەوسەری، زەندەقی چوو، شێواو نەیزانی کێوە بچی، لەباتی لەبەرەمە هەرێ، یان پێ لە ئیستاپی نێ، ڕاست پێی لە بەنزینی ناو لۆمە هات، هاوارم کرد یا ئەڵلا یا ئەڵلا..! جەعۆ سوکانی تووند باداو بەسە ڕەسیفی کەت و پەڕیەوە ئەوبەری، ژنەش تووند ڕۆیی و ڕمبەی لە دیواری مارەکی وەهینا، بووە قیژو هۆڕو هەرا، جەعۆ تڕومبێلەکەی ڕاگرت و هاتینە خوارێ، بەغاردان لۆلای ژنەکەی چووین، گەیشتینە سەری دیتمان لە خۆچووە ! دەرکەمان کردەوەو هینامانە دەرێ، جەعۆ تڕومبێلی ژنەکەی کوژاندەوە، دنیا لێمان خڕبۆوە، نەمانزانی چبکەین، مام عەوڵا هاواری کرد : هەندە ئاومان لۆبینن ! زوو دۆلکەکیان هینا، گرتی و بە چڕو چاوی ژنەکەی داکرد، ژنەکە ڕاپەڕی و گۆتی : پێنج ! جەعۆ گۆتی : پێنجی چ دایە ! گۆتی : پێنج کیلۆ بڕوشم لۆ بکێشە..! گۆتم : خوشکە ئەتوو سەلامەتی ؟ چاوی برند کردو بڕەک هاتەوە سەرەخۆو گۆتی : لە هەندێ گەڕێ، بەس پێم برێ کێ ئەو کووتکەی لەسەری من دا ؟ گۆتم : وەڵلا کەس کووتکی لێنەدای، بەران ئەتوو خۆت بە دیواری دادا..!
ژنەکە هوردە هوردە هاتەوە سەرەخۆ، گۆتم : بتبەینە خەستەخانەی ؟ گۆتی : ناوەڵلا باشم، بەس با تەلەفۆنەکی لۆ پیاوەکەم بکەم و بێ، مۆبایلەکەی دەریناو قسەی لەگەر پیاوەکەی کرد، کابرا گۆتی : ئەوە دێم، بابزانم چ سەگبابەک خۆی بەتوو دادایە، وەڵلا دەبی کەل و کۆمی کەم..! گۆتم : ئەی قوڕم بەسەری، ئی تێچووبین، ئەوجارەیە..!

مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج چبکەین ؟ گۆتم : با چاوەڕێکەین بزانین پیاوەکەی چدەرێ ! جەعۆ گۆتی : دەبینی تووشی چت کردین عەولارۆکی ماری کم، گۆتم : وەختی هەندێ نیە، با خەرکمان لێ خڕنەبتەوە..! لەو قسانە دابووین مێردی ژنەکەی هات، ئێکی سمێر گەورەی پرچ قڕژن بوو، ئاگری لە نیوچەوانی دەباری، هەر لە دووریڕا هاواری کرد : کیهان تڕڕووهات بوو خۆی بەخێزانم دادایە، مام عەوڵا گۆتی : هێواش بابە هێواش، قەزاو قەدەرەو هاتیە، ئەتوو دیارە لۆ شەڕو شیڕەشیڕی هاتی ! کابرا گۆتی : ئەتوو خۆت مەکە تەرەف لەو شەڕەیی و بەر چاوم بەردە بزانم بەدیعە مایە یان نا ؟ گۆتم : مایە ما، لەخوای بەزیادبی سەلامەتە، بەران تڕومبێلەکەی زەرەری پێکەتیە، ئەویش چادەکرێتەوە، مادام سەر ساغبی ماری دنیایێ چنیەو دێتەوە، کابرا هاتە سەر بەدیعەیی و گۆتی : بەدۆ، کچێ بەدۆ، ئەتوو سەلامەتی !؟ باشبوو بەدۆ جوابی داوەو گۆتی : سەلامەتم سەلامەت، مەغدید مەکە هەرا، لەگە پیاوانمان لێ قەومایە..! جەعۆ قۆری مەغدیدی گرت و بردیە دووریمەو خوندە خوندەکی لەگەر کرد، جەعۆ دستی لۆمن درێژ دەکردو قسەی لۆ دەکرد، بڕەکی پێچوو هەر دووک هاتنەوە، کابرا گۆتی : ببورە جەنابی وەزیری نەمناسی، مادام خێزانم سەلامەتە و ئەنگۆش سەلامەتن، ماری دنیایێ هیچ نیەو ئین شاڵلا دێتەوە، سوپاسم کردو گۆتی : ئەنگۆ بڕۆن لۆ ئیشی خۆتان، ئەمن وەزعەکەی تەرتیب دەکەم و دوایێ ئێکدی دەبینین..! ئەمە خواحافیزیمان کردو سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین لۆ کن وەزیری کشت و کاڵی..
لە ڕێیێ لەدرم بووە مەرەق بزانم جەعۆ چی بە مەغدیدی گۆتیەو مەغدید ئەوها بووە مەرحەم، گۆتم : ئەرێ جەعۆ، ئەتوو بەمن برێ چت بە مەغدیدی گۆ ؟ گۆتی : سبەینێ سبەینێ ! گۆتم : چ سبەینێ ؟ گۆتی : سبەینێ مەغدید دێتە وەزارەت و هەموو چشتەکی تێدەگەی ! گۆتم : لۆ دێتە وەزارەت ؟ گۆتی : لۆ ئەتوو بەتەمای مەغە ئەوها بە سووک و سانایی وازت لێبینی ! دوعای بکە بە سەلامەتی ڕزگارمان بی..! مام عەوڵا گۆتی : ئەمن ئەو جەعۆیەی بناسم، خۆی لەهەر ئیشەکی هەربقرتێنی ئیللا گوی تێدەکا..!
گەیشتینە ماری وەزیری کشت و کاڵی، لە تڕومبێلی هاتمە خوارێ و چوومە ژۆرێ، بەرەو پیرم وەهات و چاک و چۆنیمان کرد، زۆر بێتاقەت و خەمبار دیاربوو، دەستی گرتم و گۆتی : فەرموو بابچینە ژۆرێ، لە قاندرمەکان بەسە کەتین و چووینە ژۆرێ، هەر دانیشتین دوو شەربەتیان هینا، قوومەکم لێداو دامناوە، گۆتم : ئەرێ خێرە ئەوها بێتاقەتی چبووە ؟ گۆتی : کورە هەر لێیگەڕێ، تووشی دەردی خۆم بوویمە ! گۆتم : دەقسان بکە بزانم چبووە، بەشکو هاوکاریت بکەم ! گۆتی : بریا ئەو سەفەرەی لوبنانم قەت نەکردبایە ! خۆم لە گێلی داو گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : کارەساتەکە لەوێ دەست پێدەکا، ئەو شڕبلە خۆڕیە ئەمەی بردە سەر ئاوێ و ئاوی نەداینێ، بە کورتی و بە کوردی ناوکی هیناینەوە ! گۆتم : کوو، تێناگەم..! گۆتی : توخوا ئەگەر چیدی خۆت خەشیم بکەی، ئەتوو نەزانی کێ دەزانی، یەعنی سیدیەکە بە دەسته توو نەگەییە !؟ گۆتم : وەڵلا چت لێ بشارمەوە، بەرێوەڵلا بەدەستم گەییە ! گۆتی : وەڵلا هەرکی وەزیرە لەسەر چاو کەتیە، بەس ئەتوو نەبی دەنا فلیمی هەر هەمووانی تێدایە، گۆتم : ڕاست دەکەی دیتیتم، بەران ئەنگۆ بەتەمای چنە ؟ گۆتی : جارێ شڕبل بەس فلیمەکەی ناردیەو هیچ نارێ، تەئکیدم پاشی چەند ڕۆژیدی، داوای پارەکی زۆر دەکا، نەشیدەینێ هەڕەشەمان لێدەکاو دەرێ براوی دەکەمەوە، ئێ ئەو وەختی حەیاو نامووسمان دەچی و هەم لەناو میللەتی، هەم لهناو مارو مندارم و خزم وکەسم، ئەو وەختی براو بۆوە سەری خۆم لۆ کێندەرێ هەرگرم..! گۆتم : بەگێی منتان نەکرد، ئەمن دەمزانی چشتەکی ئەوها ڕوودەدا، لۆیێ دمگۆتەنگۆ ئاگاتان لەخۆبی، بەس ئەتوو بەمن برێ، دەبی نوسخەیان لۆ سەرۆک وەزیرانیش نەناردبی ؟ گۆتی : وای لۆ دەچم ناردبیان، کوو نانێرن..! پاشان هەستاوەو باینەکی لەژۆرێ هات و چوو، گۆتی : بەڕای توو چبکەین، چارەمان چیە ؟ گۆتم : جارێ خۆتانی لێ بێدەنگ کەن، هەتا شڕبل دێتە سەر خەت، هەنگی بزانن داوای چدەکا، ئەو وەختی دەبی بەهەر هەمووتان تەکبیرەکی بکەن..!
گۆتی : ئەوە فکرەکی باشە، بەس ئەتوو بەمن برێ چ ئیشت بەمن بوو ؟ ئەمنیش فایلەکەم لە پێش داناو گۆتم : تەماشا ئەو پڕۆژە نازدارەی بکە، ئەو دوو زەلامە دەیانەوێ لەکوردستان بیکەن، بەڕاستی هەقی هاوکاریان هەیە..! وەزیری کشت وکاڵ فایلەکەی هەرگرت و بەینەکی تەماشای کرد، پاشان دایناوەو گۆتی : ئەوانە خزم و ناسیارتن ؟ گوتم : ناوەڵلا، بەران لە ڕێی برادەرەکی هاتنە کنە من و تەکلیفیان لێکردم قسەت لەگەر بکەم، تئکیدیش بە هیچی لۆمن تێدانیە..! گۆتی : دەزانم، ئەتوو ئەو چشتانە ناکەی، بەران بە ڕاست و دروستی پێت برێم، ئەو ئیشە لە دەستە من نیەو پێم ناکرێ ! گوتم : بەتوو نەکرێ بەکێ دەکرێ، ئەدی ئەتوو وەزیری کشت و کاڵ نی ؟ گۆتی : بەرێوەڵلا هەوم، بەران دەرێی ئەتوو نازانی ؟ گۆتم : چ بزانم ؟ گۆتی : ئەو کومپانیایەی شیرو ماست و قەیماغ و کەرەو خامەو هێلکەی دەینیتە کوردستان ئی سەرۆک وەزیرانیەو خۆی سەر پەرشتی دەکا، ئێ موستەحیلە سەرۆک وەزیران بێلی ئەو پڕۆژە بکرێ، چونکە گەورەترین زەڕبە بەخۆی دەکەوی..!

گۆتم : یەعنی هیچ چارە نیە ؟ گۆتی : چارەی چ هەبی، ئەتوو بەخۆت نازانی ئەو وڵاتە هەر هەمووی کۆنترۆل کرایە، وەڵلا سبەینێ بزانن پیستی سەی پارەی دەکا، بەخۆیان دەیهینن و دەیفرۆشنەوە، گۆتم : ئەگەر بەسەرۆک وەزیرانی برێم بە ئاقر چدەرێ ؟ گۆتی : وەڵلا حەوارە بەگەوارەت پێدەکاو دەرێ : وەڵلا ئەوە پڕۆژەکی زۆر باشە و لەگەر وەزارەتی کشت و کاڵی قسەی بکە با ئیشەکەت لۆ بڕوێنن، لەولاش بەمن دەرێ ئیشەکەی ڕاگرەو مەیکە، خۆ ئەگەر بزانی ئیشەکەی خۆی خێری نەمایە، ئەوە ڕێ دەداتە ئەو دوو کەسەی ئیشەکەی بکەن، بەشەرتەکی بیکەنە شەریک، سەتا پەنجاو یەک لۆ خۆیی و سەتا چل و نۆش لۆوان، گۆتم : وەڵلا ئەوەش باشە، بەشکو بەهەردوولای پڕۆژەکەی تەواو دەکەن و خێری دەبی لۆ خەرکی ! گۆتی : هەر دوولا کێنە ؟ گۆتم : ئەو دوو زەلامەو سەرۆک وەزیران ! گۆتی : یەعنی ئەتوو وە تێدەگەی سەرۆک وەزیران پارەی دەدا ؟ گۆتم : تەبعەن، ئەدی کوو دەبتە شەریک ؟ گۆتی : وەڵلا یەک فلسی ناداو هەر ئەوها دەبتە شەریک، سێ چار نەفەری خۆشی لەسەر حساباتی دادەنێ، وەبی بزانی چەندی خێرەو چەندی بەسافی پێ دەبڕێ، سەرە مانگان گێز پارەکەی وەریدەگری..!
بەینەکی بێدەنگ بووم و دامام، وەزیری کشت وکاڵ گۆتی : چیە، لۆ بێدەنگی ؟ گۆتم : وەڵلاهی ئەوەی لەو وراتەی لەگەر ئەو میللەتەی دەکرێ، لە هیچ جێیەکی دنیایێ نەکرایە، وەڵلا وەبیللا دوژمن ئەوەی لەگەر ئەو میللەتەی نەکردیە، گۆتی : تازە دەزانی ! ئەدی ئەمن لۆ دەرێم فرسەتەو لێدە، بیتاقەکت لۆ دەرچووەو بدە بەرێ، ئێرە ئەوهای لێهاتیە، هەرچەند داری تێ وەردەی زیاتر بۆنی دێ..! پاشان جغارەکی دەریناو لۆ منی ڕاگرت، گۆتم : ببورە ناکێشم ! جغارەکەی هاویشتە دەوی و بە چەرخەکی زەردی بریقەدار پێی کرد، قوومەکی دورو درێژی لێداو دووکەرەکەی بە عاسمانێ وەرکرد، ئەوجە ڕووی لەمن کردو گۆتی : زۆرم پێ سەیرە پیاوەکی وەکی جەنابت بوویە وەزیرو بەلاش و حەلاش ئەوها خۆت ماندی دەکەی..! وەرامم نەداوەو هەستام، خوا حافیزیم لێکردو هاتمە دەرێ، گەیشتمە دەرکەی تڕومبێلی و گۆتی : هەر کەسەو خەمەکی لەبەرە، هەونکە خەمی گەورەی من ئەوەیە کوو خۆم لەو ڤیدیۆیەی قورتارکەم..!
سواری تڕومبێلی بووین و گەڕاینەوە، لەڕێیێ گۆتمە جەعۆی : ئەرێ ئەتوو چت لەو بەبەغایانە کرد، خۆ وەکی گەڕایەوە وەزارەتیش پێت نەبوو ! گۆتی : یەکسەر بردمەوە مارێ، دوو حەفتان لەمارێیان دادەنێم و خزمەتیان دەکەم، ئەوجە دەیانفرۆشم، بە قازانجەکی باش، بەران پێم برێ بایی چەندی بوون ؟ گۆتم : نامەم لۆشڕبلی ناردیە، هەر وەرامی داوە پێت دەرێم، وەبی پارەکەی لۆ بنێری، گۆتی : زۆر باشە، گۆتم : دەوجە بادەوە لۆ مارێ پیرداود بێ ددانی، وەبی چایە مۆرینگۆیەکەی بدەینێ ! مام عەوڵا گۆتی : زۆر باشە، بەران ئوستاج لۆ نایێی وەکی پیاوان چاکەکم لەگەر بکەی ! گۆتم : چاکەی چ ؟ گۆتی : بەتەمامە ئەوشۆ بچمە کن ست زولێخای و لەوێ بمینێمەوە، بەخانێش دەرێم : ئەوشۆ لە وەزارەت خەفەرم، ئەگەر دنیابوو خانێ پرسی، ئەشەدەن و بیللایەکم لۆ بکەو برێ خەفەرەو وەسسەلام، وەعدی پیاوان بی دەعوەتەکی دەرەجە ئێکی سەروپێچکت بکەم، گۆتم : مام عەوڵا، دەتەوێ بەخۆت لەگە زێخەی تۆپانێی بکەیی و تۆپەکەش بەمن بینیەوە لە پشت گۆلێ ! گۆتی : ئوستاج خێرە خێرە، ئەتوو لۆ ئەو خێرەی لە دەست خۆت دەدەی ! گۆتم : کورە ئەوە کا خێرە، ئەتوو دەتەوێ درۆیەکەی بەمن بکەی ! گۆتی : ئوستاج درۆی مەسلەعەت خێرە خێر..! گۆتم : ئاخیرت خێربی مام عەوڵا لەو کەین و بەینەی..!
گەیشتینە پێش ماری پیرداود بێ ددانی، مام عەوڵا هاتە خوارێ و دەستی لەسەر جەڕەسی دەرکەی داناو لاینەبرد، جڕو جڕو جڕو جڕ..! گۆتم : دە دەستت لابە ماخران، وەڵلا جەڕەسەکە دەسووتێ، گۆتی : بابسووتێ، پیرداودی سەگسار دەیەوێ بەجەگی قیتی کاتەوە..! جەعۆ گۆتی : ئەی خوا بتگرێ عەولارۆک، دەتبینمەوە دوو مانگی دی کوو زێخە تڕت پێدەکا، مام عەوڵا گۆتی : بێم قڕو قەپۆزت بشکێنم خۆڕی..! وەختەکی پیرداود بێ ددان بەمشەوەشی هاتە دەرێ و هەتا کلکە ماسیحەیە ڕایوەشاندە مام عەوڵای، وەڵلا خۆی لانەدابا ناو ملانی دەشکا..! پیرداو بێ ددان گۆتی : ئۆ، ئەوە ئەتووی عەوڵا، وەڵلا وامزانی منداری کۆرانێنە دیسان پلیان بە جەڕەسی وەنایە، پاشان لۆلایمە هات و گۆتی : یاخوا بەخێر بێی جەنابی وەزیر، دەفەرموو فەرموو با لەخزمەت دابین، گۆتم : زۆرمەمنون، فەرموو بگرە، ئەوە ئەمانەتەکە لە لوبنان لۆم هینای، پیرداود بێ ددان خەنی بوو، وەریگرت و لەخۆشیان فڕی، گۆتی : وەڵلا ئەو ئیشەی توو بە عەجەکی هەیە، خوا خێرت بنووسی، زۆر مەمنونم، خواحافیزیم لێکرد، زۆر ڕجای کرد دانیشین، گۆتمان : مەمنون، دەڕۆین..!
چووینەوە لای مارێ، عەوڵا هاتە خوارێ و گۆتی : وەکی پێم گۆتی ئوستاج ئەمن ئەشۆ خەفەرم، گۆتم : ئەوها بڕوا سەری خۆت بە فەتارەت دەدەی..! ئیدی ئەو ڕۆیی و جەعۆش چۆوە ماری خۆیان و ئەمنیش چوومەوە مارێ..!
پاش عیشایەکی درەنگ لە دەرکەی درا، مندار چوون کردیانەوە، هاتنەوەو گۆتیان : بابە، نەنە خانێ هاتیەو ئیشی پێتە ! گۆتم : قەوما، خوایە بەخێری بگێڕی، هەستام چوومە دەرێ، دەبینم نەنە خانێیەو بە مشەوەشی ڕاوەستایە، گۆتم : بەخێراتی ! یەکسەر گۆتی : عەوڵا لە کێیە ؟ گۆتم : لۆ دەپرسی ؟ گۆتی : بەمەی گۆتیە خەفەرم لە وەزارەتی، جەعۆش تازە هات و گۆتی : کا عەوڵارۆک بچین تەشریفەکی بخۆین، گۆتم : ئەوشۆ خەفەرەو نەهاتتەوە ! جەعۆ گۆتی : هەی هەش بەسەر، خۆ وەزارەتی ژنان خەستەخانەی تەواری نیە، هەتا خەفارەتی هەبی..! گۆتم : ئەی گوو بەگۆڕت بی جەعۆ، دیسان گووت تێکرد..!

نەنە خانێ گۆتی : جەعۆ گووی لە چ کرد ئوزتاج ! گۆتم : ئوستاجی مام عەوڵای بەس نەبوو، نۆبەتی ئوزتاجی تووە..! گۆتی : هەونکە ئەو هەموو شێرو ڕیویەی لۆمن مەینە، دۆغری پێم برێ عەولارۆکی مێردم خەفەرە یان نا ؟ ئەگەر خەفەرە پێم برێ لەکێ خەفەرەو هەونکە دەمبەیە کنی، ئەگەر خەفەریش نیە، پێم برێ لەکێیەو فەوری و سەوری بمبە کنی..! گۆتم : ئەرێ نەنە خانی ئەو هەموو هێن و منهێنە بەکێ دەکرێ، ئەمن هیچ ئیش و کارم نیە بێم بەدوو توو کەوم و لە مێردت بگەڕێی، وەزارەتی پێدەزانی و بڕۆ وێندەرێ بزانە مێردت لە وێیە یان نا..! وەکی ئەمن یەک دوو دایسم تووند کرد، نەنەخانی یەک دوو جەڕەی باداو شلی کردەوە ! ئەوجارە تووندترم کردو گۆتم : ئەگەر سبەینێ جەعۆم نەقری کەور گۆسکی نەکرد ئەمن پیاوەکی خراپم، ئەو کارخانچیە لەمە بوویتە جاسووس و بەس ئەخباران دەین و دەبا..! نەنە خانێ گۆتی : ئەمن ئەوە دەچم عەبای داوێمە سەر شانم و لەگەر بەدرەددینی کوڕم دەچمە وەزارەتی، لەخوام دەوێ عەولارۆک لەوێ نەبی، وەڵلا وەبیللا دەبی پڕی قوونی سماق بکەم..! نەنەخانێ بەپەلە پەڕیوە لای ماری خۆیان و هاواری کرد : بەدە گوو گەورە هەستە پێشم کەوە بابڕۆین..! ئەمن چوومەوە ژۆرێ و فکرم هەر لای ئەو سماقەی بوو کە نەنەخانێ گۆتی لە قوونی عەولای دەکەم، دەمگۆ یا ئیلاهی دەبی عەولا چی بەسەر بێ و کوو دەرپەڕی لۆ کۆرانێ هەندەی دەخۆ هەردا لۆ عاسمانێ..! چونکە مسۆگەرم کردبوو سماقەکەی تێدەکەن..!
سبەینێ نانم خواردو چوومە دەرێ بڕۆم لۆ وەزارەتی، دیتم جەعۆ ڕاوەستایەو خۆی مۆن کردتەوە، سەلامم لێکردو وەرامی داوە، سواری تڕومبێلی بووم و بەڕێکەتین، جەعۆ دەیویست خۆی وا پیشان بدا ئاگای لە هیچ نیە، بڕەک ڕۆیشتین و گۆتی : ئەڵلا هەر ئەتوو، زاتی هەق هەر ئەتوو، بمان پارێزی لە زمانی سەو سواران..! گۆتم : جەعۆ ! گۆتی : بەرێ گەورەم ئەمرکە ! گۆتم : ئەتوو ئەو هەرایە چبوو شەوێ دروستت کرد ؟ گۆتی : هەرای چ جەنابی وەزیر، ئەمن لەکنەتوو ڕۆیشتم و چوومەوە مارێ و لێی نووستم، ئەتووم مری ئاگام لەهیچ نیە ! گۆتم : ئەتووم بتۆپی درۆی دەکەی، کێڕان خۆت گەیاندە نەنە خانێی و ئەو گڵدغەت دروست کرد..! گۆتی : ئا، ههههه، ئەوەی عەوڵای دەرێی ! چشتەکی وەها نەبوو، چوومە دووی بچین تەشریفەکی بخۆین، ئەویش لەمارێ نەبوو..! گۆتم : بابچینە وەزارەت ئەمن عیلاجت دەکەم..! جەعۆ ڕەنگی وەکی پەلکە پیازی لێهات و نەیدەزانی کوو تڕومبێلی باژوا، گۆتم : هەونکە نا هەونکە، خۆ بە تڕومبێلەکی دادەدا، خوا ڕەحمی کرد بەسەلامەتی گەیشتین..!
چوومە ژۆرەکەی خۆم و مام عەوڵا هات، گۆتی : ئوستاج بەخێراتی، ئەعوارت کووە ؟ گۆتم : پێم برێ ئەتوو کووی ؟ گۆتی : وەڵلا ئەو نامەی توو نەبایە کە شەوێ لۆت ناردم، هەونکە پیستم لە دەباغخانەی کەتبوو، باشبوو وەکی خانێ هات گەیشتبوومە وەزارەتی، وەڵلاهی مەمنونی توومە، شەرتبی دەبی دەردەکی بدەمە جەعۆی با بەدەواری شڕی نەکردبی ! گۆتم : ئەتوو لۆمنی لێگەڕێ، بەخۆم دەزانم چی لێدەکەم..!
دانیشتبووم و تەماشا فایل و مایلم دەکرد، لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی نامەکم لۆ هات و نووسرابوو فەوری بگە ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوە هەیە..! گۆتم : تەواو سەرۆک وەزیران بە بەزمەکەی زانیەو هەونکە ئاگری لە نیوچەوانی دەباری..! گۆتمە مام عەوڵای ئەتوو بڕۆوە مارێ چونکە خەفەر بووی، جەعۆ یاڵلا بابڕۆین لۆ ئەنجومەنی وەزیران، چووینە دەرێ و سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین، گەیشتینە ئەنجومەنی وەزیران و دابەزیم، گۆتمە جەعۆی لێرە نەجولێی، نەچیە ئەولاو ئەولا..! لە قاندرمەکان بەسەکەتم و چوومە ژۆرێ، گەیشتمە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی، تەماشام کرد ئەمن یەکەم کەسم گەیشتیمە، سەلامم کردو سەرۆک وەزیران وەرامی دامەوە، چاک و چۆنیمان کردو گۆتی : فەرموو دانیشە، دانیشتم و گۆتی : دەنگ و باسی وەزارەتی کووە ؟ گۆتم : باشە، ڕۆژ لەڕۆژ باشتریش دەبی، بەران خێرە وا بەپەلە ناردتە دوومان ؟ گۆتی : با وەزیرەکانی دی بێن، ئەوجە قسەی لێ دەکەین..!
وەزیرەکان هوردە هوردە بەدەرکەتن، هەر هەموویان ڕەنگیان تێکچووبوو، مشەوەش بوون، نەیان دەزانی کوو تەماشا سەرۆک وەزیرانی بکەن، سەرۆک وەزیرانیش هیچ خۆی تێک نەدابوو، زۆر ئاسایی دەهات و دەچوو و قسەی دەکرد، وەکی هەموو هاتن گۆتی : بابچینە ژۆری دانیشتنی، هەستاوە بەپێش کەت و ئەمەش کەتینە دووی ؟ وەزیری ئاوەدان کردنەوە هاتە تەنیشتە من و گۆتی : چ هەیە چ نیە ؟ گۆتم : نازانم ! گۆتی : جەنابی لە کنە توو هیچی نەگۆ ؟ گۆتم : با..! ڕەنگی پەڕی و گۆتی : چیگۆ ؟ گۆتم : گۆتی : باشە ئەوڕۆ ڕۆژەکی فێنکەو زۆر گەرم نیە..!
مایتی[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,529 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
HashTag
Quellen
[1] Exklusiv für Kurdipedia | کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
Verlinkte Artikel: 85
Artikel
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 99%
99%
Hinzugefügt von ( زریان عەلی ) am 15-12-2021
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( هاوڕێ باخەوان ) auf 16-12-2021
URL
Dieser Artikel wurde bereits 1,529 mal angesehen
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Artikel
Ezidische Geschichte, erzählt und geschrieben
Biografie
Mely Kiyak
Biografie
Sherko Fatah
Biografie
Kemal Bozay
Artikel
Welate min – Mein Land Kurdistan. Reise in eine unbekannte Heimat
Archäologische Stätten
Stadtmauer von Diyarbakır
Bibliothek
Extreme Rechte und Ungleichwertigkeitsideologien in der Postmigrationsgesellschaf
Biografie
Hüseyin Aykol
Biografie
Saya Ahmad
Bibliothek
EINE PÄDAGOGISCHE HANDREICHUNG zum Umgang mit Salafismus, türkischem Ultranationalismus, Antisemitismus und Antiziganismus
Artikel
Sprachliche Gewalt in Kurdistan: Wenn die Muttersprache verboten ist
Bibliothek
Das Herz des Orients gewinnen!
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Sefik Tagay
Bibliothek
Interpretationen türkisch- kurdischer Jugendkonflikte in Berlin
Artikel
Großer Fehler: Nikosia schickt den kurdischen Kämpfer Kenan Ayas zu einem Scheinprozess zu den Deutschen
Biografie
Leyla Îmret
Artikel
Einführung: Graue Wölfe und türkischer Ultranationalismus in Deutschland
Bibliothek
Die Eziden und das Ezidentum
Biografie
Amed Sherwan

Actual
Biografie
Deniz Kadah
07-05-2022
هەژار کامەلا
Deniz Kadah
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
SOZIALE ÖKOLOGI
Bibliothek
Kafir: Allah sei Dank bin ich Atheist
19-08-2024
هەژار کامەلا
Kafir: Allah sei Dank bin ich Atheist
Bibliothek
Das Kurdenproblem Von 1978 bis zu Gegenwart
21-08-2024
هەژار کامەلا
Das Kurdenproblem Von 1978 bis zu Gegenwart
Bibliothek
Die Eziden und das Ezidentum
26-08-2024
هەژار کامەلا
Die Eziden und das Ezidentum
Neue Artikel
Plätze
Sason (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Kozluk (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Hasankeyf (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Gercüş (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Beşiri (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Batman (Stadt)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Das Herz des Orients gewinnen!
26-08-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Sefik Tagay
26-08-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die Eziden und das Ezidentum
26-08-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
EINE PÄDAGOGISCHE HANDREICHUNG zum Umgang mit Salafismus, türkischem Ultranationalismus, Antisemitismus und Antiziganismus
25-08-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel
  533,859
Bilder
  108,521
PDF-Buch
  20,099
verwandte Ordner
  102,327
Video
  1,497
Sprache
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,220
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,490
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,910
عربي - Arabic 
29,923
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,472
فارسی - Farsi 
9,162
English 
7,456
Türkçe - Turkish 
3,662
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,624
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
340
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
90
Svenska - Swedish 
64
Español - Spanish 
50
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
47
Italiano - Italian 
47
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
24
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Norsk - Norwegian 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
6
Português - Portuguese 
6
Ozbek - Uzbek 
6
Esperanto 
5
ქართველი - Georgian 
3
Catalana 
2
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Gruppe
Deutsch - German
Artikel 
893
Bibliothek 
329
Biografie 
256
Plätze 
86
Dokumente 
33
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
6
Archäologische Stätten 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
Repositorium
MP3 
323
PDF 
30,947
MP4 
2,444
IMG 
198,533
∑   Alles zusammen  
232,247
Suche nach Inhalten
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Artikel
Ezidische Geschichte, erzählt und geschrieben
Biografie
Mely Kiyak
Biografie
Sherko Fatah
Biografie
Kemal Bozay
Artikel
Welate min – Mein Land Kurdistan. Reise in eine unbekannte Heimat
Archäologische Stätten
Stadtmauer von Diyarbakır
Bibliothek
Extreme Rechte und Ungleichwertigkeitsideologien in der Postmigrationsgesellschaf
Biografie
Hüseyin Aykol
Biografie
Saya Ahmad
Bibliothek
EINE PÄDAGOGISCHE HANDREICHUNG zum Umgang mit Salafismus, türkischem Ultranationalismus, Antisemitismus und Antiziganismus
Artikel
Sprachliche Gewalt in Kurdistan: Wenn die Muttersprache verboten ist
Bibliothek
Das Herz des Orients gewinnen!
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Sefik Tagay
Bibliothek
Interpretationen türkisch- kurdischer Jugendkonflikte in Berlin
Artikel
Großer Fehler: Nikosia schickt den kurdischen Kämpfer Kenan Ayas zu einem Scheinprozess zu den Deutschen
Biografie
Leyla Îmret
Artikel
Einführung: Graue Wölfe und türkischer Ultranationalismus in Deutschland
Bibliothek
Die Eziden und das Ezidentum
Biografie
Amed Sherwan
Ordner
Biografie - Geschlecht - Männlich Biografie - Nation - Kurde Biografie - Nation - Ausländer Artikel - Provinz - Nord-Kurdistan Artikel - Provinz - West-Kurdistan Artikel - Provinz - Türkei Bibliothek - Provinz - Deutschland Artikel - Provinz - Deutschland Artikel - Provinz - Schweden Biografie - Persönlichkeitstyp - Schriftsteller

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 1.235 Sekunde(n)!