Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Biografie
Issam Aziz Sharif
21-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
09-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
25-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
11-06-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  525,923
Bilder  106,506
PDF-Buch 19,792
verwandte Ordner 99,702
Video 1,448
Sprache
کوردیی ناوەڕاست 
301,418
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,778
هەورامی 
65,755
عربي 
28,890
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,319
فارسی 
8,548
English 
7,170
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Deutsch
Artikel 
854
Bibliothek 
304
Biografie 
243
Dokumente 
31
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
5
Plätze 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
MP3 
311
PDF 
29,983
MP4 
2,353
IMG 
194,664
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene ...
Bibliothek
Christen und Jesiden im Ira...
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
Bibliothek
Saddam Hussein - Produkt ei...
سکرتێرە 45
Kurdipedia und seine Kollegen werden den Studenten der Universitäten und Hochschulen immer helfen, die notwendigen Mittel zu erhalten!
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 45

سکرتێرە 45
سکرتێرە 45

جەعۆ گۆتی : باشە ئەو وەزیرانە ئەو هەموو پارەی لۆ دەنێرنە لوبنان، لۆ لێرە ئیشەک شتەکی پێناکەن، چار فەقیریش ئیستیفادەی لێدەکا، گۆتم : ئەو پارە لۆ کاسبی نەچوویتە وێ، بەرکوو کەرانەیە دەیدەن..!
سکرتێرەکەم هاتە ژۆرێ و گۆتی : جەنابی وەزیر مەغدید و ژنەکەی هاتینە ! گۆتم : خوایە فریامان کەوی، مەغدید وازمان لێناینی، جەعۆ دەبینی چ بەزمەکت لۆمن دروست کرد، جەعۆ گۆتی : بە ڕوخسەتت ئەمن دەڕۆم، دەچووم ڕوونی تڕومبێلەکەی دەگۆڕم، گۆتم : لێرە نەجوولێی، دیسان کەتنەکی دیت نایتەوەو دەتەوێ خۆ دەرباز کەی، گۆتمە سکرتێرەکەی : بابێنە ژۆرێ..!
مەغدید بەخۆو بەژنەوە هاتە ژۆرێ و هەر دوو دەستی برند کرد ئەوجە سەلامی کرد، لە مێزی من سوڕاوەو سێ چار ماچی عەننابی لێکردم، بەدیعەش زۆر بەگەرمی سەلامی لێکردم و ئەحواری داکی ئەحمەدی و مندارەکانی ئێک ئێک پرسی، دیاربوو پێشی بێن کوونیەو مەلەفی منیان بەتەواوی لەبەر کردبوو، دانیشتن و بەگەرمی بەخێراتنم کردن، داوای دوو چایەم لۆ کردن، مەغدید گۆتی : با ئیمن دیشلەمە بی ! گۆتم : لۆی بینن دیشلەمەکەی زێخەی لۆبینن ! ئاوو چایە هات و کەتینە قسان، وەختەکی گوڵاڵە خانیش بە خۆو بە فایلەکی ئەستوور هاتە ژۆرێ، سەلامی کردو گۆتم : دەوەرە دانیشە گوڵاڵە خان، یاخوا بەخێر بێی، بزانە ئەو کێشەمان لۆ حەل ناکەی، گوڵاڵە لەسەر کورسیەکی دانیشت و لاقە سپیە بێ تووکەکانی هاویشتە سەر ئێک و گۆتی جاری قاوەکی ئەستەنبۆڵیم لۆ بینن ! گۆتم : وەڵلا بەس قاوەی قەزوانمان هەیە، ئەگەر دەخۆیەوە، گوڵاڵە خان گۆتی : مادام قاوەی تووبی، زەهریش بی دەیخۆمەوە، ئەوڕۆ درم زۆر خۆشە، ئەوجە لەقریتەی پێکەنینێی داو سەری لەگەر دەهیناو دەبرد..! مەغدید هەردوو چاوی زەق ببۆوەو ئەوەندەی تەماشای لاقە سپیە بێ تووکەکانی گوڵاڵە خانی دەکرد، نیو ئەوەندە ئاگای لە تڕومبێل و تامپۆنی نەما، بەدیعەی ژنی ئەعسابی نەمابوو، نەیدەزانی کوو مەغدیدی تێبگەینی و پێی برێ : ئەو چاوە حیزانەت بسوڕێنە لای من و واز لەو ژنە عول عولیەی بینە..!
قاوە لۆ گوڵاڵە خانی هات و بە دوو فڕی ئاوای کرد، نیو پەرداخ ئاوی لەسەر کرد، ئەوجە گۆتیە من : ئێ دە برێ گوڵ گوڵی ئەوڕۆ لۆ درت ئەوها خۆشە..!؟ لە دری خۆم گۆتم : یاڕەببی خوایە، ئەو بەرایە چبوو تووشم بوو، هەونکە مەغدید دەرێ وەزیراتی لۆ ناخۆشە، ئەوانە معەددەل خەریکی لێدان و کووتانینە..! گۆتم : گوڵاڵە خان جارێ لە در خۆشیەکەی خۆت گەڕێ، با کێشەی بەینی من و مەغدیدی حەل کەین، گۆتی : خێر چبووە ؟ گۆتم : تووشی تامپۆنی بووینەو تڕومبێلەکەیان عەدم بووە، دەمانەوێ بگەینە چارەسەرەکی..! مەغدید قیت بۆوەو گۆتی : گەورەم جەنابی وەزیر واز لەتڕومبێل و تامپۆنی بینە، گەردەنت ئازابی و هیچم ناوێ، بەران ئەمن ئەوە بەدیعەم تەسمیلی (تەسلیم) توو کردو ئەتووش کەیفی خۆتە و ئەمن وا ڕۆیشتم و خوا عافیز..!

گوڵاڵە خان لە قریتەی پێکەنینێی داو گۆتی : ئای گووکەر کوو لۆت دەباری..! هەستامەوەو گۆتمە مەغدیدی : وەرە بابە وەرە، کێوە دەڕۆی، ئەتوو ئەو ژنەی لۆ لەو گۆڕەی تەسلیمی من دەکەی !؟ بەدیعە ماری کمیش لەبنەوە پێدەکەنی و سەری بادەدا ! گوڵاڵە خان هەستاوەو هاتە کن مەغدیدی و گۆتی : ئەتوو ناوت چیە کاکۆکە ؟ مەغدید دەوی تێک ئاراو نەیزانی چبرێ، ئەمن گۆتم : ناوی مەغدیدە ! گوڵاڵە خان دەستەکی لەسەر شانی مەغدیدی داناو گۆتی : دید دید مام مەغدید ! ئەوجە لە قریتەی پێکەنینێی داو گۆتی : وەرە مەغدید دانیشەو تێم بگەینە ئەو ژنەی لۆ تەسلیمی جەنابی وەزیری دەکەی !؟ مەغدید دانیشتەوەو گۆتی : وەڵلا لە مامەستا جەفعەری بپرسن ! گۆتم : لەکێ ؟ گۆتی : مامەستا جەفعەر ! گۆتم : وەڵلا ئەمە کەسمان نیە بەو ناوەی، کاکە ئەتوو بە غەرەتی هاتی ! مەغدید دەستی لۆ جەعۆی درێژ کردو گۆتی : ئەدی ئەوە کێیە، قابیلە بابم بی !؟ گوڵاڵە خان مرد هەنکی پێبکەنی، گۆتی : ئەوە لە کەنگیوە جەعۆ بۆیتە مامەستا، جەعۆی بەد عەمەل وەرە بزانم چت بە مەغدیدی گۆتیە !؟ جەعۆ مشەوەش بوو، گۆتی : وەڵلاهی چشتەکی ئەوهام نەگۆتیە، بەدیعە هەستاوەو گۆتی : وەڵلا جەنابی وەزیر، جەعۆ گۆتی : سبەینێ وەرن، ئەمن بە وەزیری دەرێم بەدیعەی خێزانت تەعین کا ! مەغدید گۆتی : ئەوە قسەی تەواوە، دەوجە جەنابی وەزیر بتبینم خۆت و هیممەتت، بەخوای بەدۆی نابەمەوە هەتا بەر سێبەرەک، بن دیوارەکی لۆ تەرتیب نەکەی..! گۆتم : بابە کووی لۆ تەرتیب کەم، نیوەی کارمەندەکانی خۆم زیادن و نازانم چیان لێبکەم، دوایی کا تەعین مایە ! مەغدید گۆتی : کوو یەعنی تەعین نیە ؟ گۆتم : نەک تەعین، بڕوا بکە دۆشاویشمان نیە..! مەغدید توڕە بوو، سویجی تڕومبێلەکەی لەسەر مێزی داناو گۆتی : ئەمن ئەو چشتانە نازانم، یان سویج، یان بەدیعە..! ئەوجە هاواری کردە بەدیعەی و گۆتی : هەستە پێشم کەوە هەستە، هەی پیسی سەییانی، دەبینی کوو داوی منت لەگەر داوی ئەو ناکەس بەچانە تێکەر کردیە، بریا بمردبام بەران ئەو هەموو عومرەی خۆم لۆ کوردایەتی سەرف نەکردبا، ئەمن دەیکەم و سەوو سوار دەیخۆن..!
چوومەوە جێی خۆم و دانیشتمەوە، بەینەکی بێدەنگ بووم، سەرم برند، دیتم جەعۆ دەیەوێ بچتە دەرێ، گۆتم : وەرە نەڕۆی وەرە، جەعۆ بە حیزە حیزە هاتەوە، گۆتم : پێم برێ بزانم چت بە مەغەو بەدۆی گۆتیە ؟ گۆتی : وەڵلاهی.. ئەوی ڕاستی بی، گۆتم : کوڕم، ئەتوو مێشکت نیە، بەس بەمن برێ کا تەعینات ؟ گوڵاڵە خان ئەتوو لۆ خوای برێ، تەعینات هەیە ؟ گوڵاڵە خان گۆتی : ئەوی ڕاستی بی، هەیەو نیە ! جەعۆ دەوی بۆوەو گۆتی : تەواو، مەعنای هەیە ! گۆتم : کوو هەیە گوڵاڵە خان ؟ گۆتی : وەڵلا ئەوەی وەرەقەک چشتەکی بینی لە بارەگایەکی حزبی هەیە، دەنا لۆ عاممەی خەرکی نیە..! گۆتم : باشە کوڕم، ئێستا تێگەیشتی نیە، لۆ فەقیری نیە، کوڕم جەعۆ چیدی خەرکم بەسە سەری وەرمەکە، ئێستاش دەچیە کن مەغدیدی پێی دەرێی بابچی تڕومبێلەکەی چاکاتەوەو چەندی چوو نیوەی دەدەینێ، هابگرە ئەوەش سویجەکەو بیدەوە، جەعۆ سویجەکەی وەرگرت و ڕۆیی..!
ئەمن و گوڵاڵە خان دانیشتینەوە، ناردم دوو قاوەمان لۆبێ، قاوەکە هات و لە پێشیان داناین، سەرم برند کردو گۆتم : ئەرێ گوڵاڵە خان ئەمن ئەتووم هەر لەبیر کرد، دەپێم برێ بزانم ئەوڕۆ لۆ ئەوها درت خۆشە ؟ گۆتی : وەڵلا بە یەکجاری داوم لە داوی حەمەی بۆوەو نەجاتم بوو، گۆتم : یاڕەببی خوا موبارەکیکاو هەربژی، گۆتی : ئەو سەگبابە تووشی دەردی کردم دەرد، وەڵلا دوو سارە زەهری ماریم لە قوڕگی دەکا، تۆبە جارەکیدی مێردی بکەمەوە، نەجاتم بوو..! گۆتم : دەی خێری تێدا ئین شاڵلا، بەس بەمن برێ وەزعی وەزارەتی کووە ؟ گۆتی : زۆر باشەو هیچ خەمت نەبی، بەران پێم باشە بە بڕیاری لێستاندنەوەی تڕومبێلی حوکمەتی دابچیەوە لە کارمەندەکان، بەخوای چاکسازیت پێناکرێ ئەوجە خۆت ماندی مەکە، ماسیەکە لە تۆقی سەریڕا بۆگەنی بووە جەنابی وەزیر، ئەتوو چیە واز لە کلکی ناینی..!

گۆتم : قسەکەت تەواوە گوڵاڵە خان، بەران نابی مەئیوس بین، دەبی ئەو وەزعە کۆتایی پێبێ و ئەوانەی گەندەڵن تڕۆ بکرێن، گۆتی : هەتا ئەو خەرکە بێدەنگ بی و چەپرەی لێداو لەمارێ دانیشی و برێ خواکەریمە، چاوەڕێی هیچ گۆڕانکاریەکی مەکە، گۆتم : ئەگەر وەزعەکەشمان پێ چاک نەکرێ، دەکرێ بەخۆمان دزی نەکەین و ئیشی باشیش لۆ چار فەقیری بکەین، گۆتی : دەتوو واز لەوەی بینە، ئەمن لۆ ئیشەکیدی هاتیمە ! گۆتم : فەرموو برێ ! گۆتی : وەڵلا حەز دەکەم ڤارینی بینیەوە کنەخۆت و بیکەیەوە سکرتێرە وەکی جاران، گۆتم : دەرێی داوەکت لۆمن دانایتەوەو دەتەوێ پێوەبم !؟ گۆتی : لۆ ؟ گۆتم : نابینی بەزم و گۆبەندی ئەو حوکمەتەیمە لەبن سەری سکرتێرەکان دایە، گۆتی : نابابە ڤارین فەقیرەو لەو چشتانە ناوەشێتەوە، گۆتم : داوای لێبوردن دەکەم و پێویستم پێی نیە ! گۆتی : چشتەکیدی ! گۆتم : برێ ! گۆتی : ئەوە دایە جووجە قەولە سبەینێ یەک مەنجەرە دۆڵمەی بینی، حەزدەکەم لەبەر دری من و دایە جووجەی پارەکمان لەگەر بخۆی..! گۆتم : خوا کەریمە ! گۆتی : دەباشە ئەمن دەڕۆم چت پێویست نیە ؟ گۆتم : هەقی وایە دەعوەتەکمان بکەی بەبۆنەی ئەوەی نەجاتت بوو لە حەمە کارخانچی ! گۆتی : وەی بەچاوان هەر ئەتوو و دەعوەت، لەخزمەت داینە، گۆتم : نا بابە پێویست ناکا، سوحبەتەک بوو کردم..!
دانیشتبوووم کۆمەرە کتابەکی ڕەسمیم لەپێش بوو، ئیمزام دەکردن، وەزیری ئاوقاف تەلەفۆنی لۆکردم، گۆتی : وا لە ئیفتیتاحی مزگەفتەکی دێمەوە، بێم قاوەکت لەکن بخۆمەوە !؟ گۆتم : گەورەم دەکەی..!
هەتا ئەمن کتابەکانم تەواو کرد وەزیری ئاوقاف گەیشت، چاک و چۆنی و ئەحوار پرسین بەخێراتن درێژەی کێشا، دوو قاوەمان لۆهات و گۆتی : وەزعت کووە لەگەر ژن و منان ؟ گۆتم : وەڵلا دەڕوا، ئەمن بەخۆم ئەو وەزارەتەی بەزیاد تێدەگەم ! گۆتی : لۆ ؟ گۆتم : واتێدەگەم لە وراتیمە ژن هیچ کێشەکی نیە، ئەو کێشانەی هەشن لۆیان دروست دەکەن ! گۆتی : ژن کوو کێشەی نیە ؟ گۆتم : کاکە، ژن دەخینی، زانکۆی تەواو دەکا، دەبتە مامەستا، دەبتە دکتۆرە، دەبتە وەزیرو پەرلەمانتار، لە هەموو ئەو شتانەی پیاو هەیتی ئەویش هەیتی، ئیدی کێشەی چی هەبی، واتێدەگەم، ئەو کێشانەی هەشبن ڕێکخراوەکانی ژنان لۆیان دروست دەکەن، لەناو میللەتی مە ژن زۆر بەڕێزە، ژن داکە، خوشکە، خێزانە، ڕەشماری مارێیە..! گۆتی : دەبا چشتەکی عەنتیکەت پێ برێم ! گۆتم : برێ ! گۆتی : ئاگات لێیە وەزیری بازرگانی چی لێهاتیە ؟ گۆتم : پێنج دەفتەرەکەی شڕبلی دەرێی ؟ گۆتی : غەیری توو ئەوە بەسەر هەموومان هات، ئەمن بەو سبەینەی پێنج دەفتەرم لۆ ئەو گەوادەی ناردیە، بەران باشبوو تەعویزم کردەوە ! گۆتم : کوو تەعویزت کردەوە ؟ گۆتی : با جارێ باسی وەزعی وەزیری بازرگانیت لۆ بکەم، ئەوجە تەعویزەکەت پێدەرێم ! گۆتم : دەبرێ ! گۆتی : لەو ڕۆژانە وەزیری بازرگانی لە معامەلەکی، سەت دەفتەری وەرگرتیە، پارەکەیان لۆ هینایە، گۆتیتی لەکن سکرتێرەکەم دانێن، ئەوانیش لەکنەویان دانایە، سکرتێرەکە فرسەتی وەرگرتیەو هەر سەت دەفتەری بردیە و بزرە، کەس نازانی کێوە چووەو وەزیری بازرگانی دەست لە گوونان مایتەوە..! گۆتم : عارەب دەرێن : مال الهوی للهوی..! گۆتی : با عارەب ڕەبابەی لێدەن و خورمای بخۆن..!
بەینەکی دانیشت و پاشان هەستاو گۆتی : لۆ نایێی بچین پێکەوە نانەکی بخۆین، گۆتم : دەبی ببوری، بەتەمامە لە مارێ نانی بخۆم و بچم سەر لە خزمەکی بدەم بڕەک نەخۆشە، گۆتی : زۆر باشە، ئەمن ڕۆیشتم ! گۆتم : پێت نەگۆتم کوو پارەی شڕبلت تەعویز کردەوە، گۆتی : وەڵلا مزگەفتەکی کەون هەبوو ساحێبی دەیوویست تەعمیر کاتەوە، چونکە جێیەکەی بازرگانی بوو موافەقەم نەدەدایێ، لەڕێی برادەرەکی شێست دەفتەریان لۆ هینامە مارێ، ئەمنیش موافەقەم لۆ کردن و ئیمزایەکی عەننابیم لە کتابی موافەقەکەی دا..!

گۆتم : دەزانی لەهەمووی ناخۆشتر چیە ؟ گۆتی : چیە ؟ گۆتم : ئەنگۆ ڕاست و چەپ دایتتانە بەرێ، وەکی دێنە سەر تەلەفزیۆنی و باسی کوردایەتی و نیشتیمان پەروەریش دەکەن، هاوڵاتی قوڕ بەسەر قەردار دەکەنەوە..! وەملێهاتیە برێم کیهانی زۆر زۆر وەتەنیات دەفرۆشی لە هەر هەمووان دزترە..! بەینەکی تەماشای کردم و پاشان زەردەخەنەکی کردو گۆتی : وەڵلا ئەمە ئەوها ئەو وراتەی داژۆین، ئاوەی ڕازیە ئەهلەن وەسەهلەن، ئەوەی ڕازی نیە با بڕواو بەجێبێلی..! ئیدی خوا حافیزی کردو چووە دەرێ..! لە بنی درمەوە ئازارەکی سەختم پێگەیی، چونکە ئێستاش کەسانی خۆش باوەڕ هەیە بەدۆر و زوڕنای نیشتیمان و کوردایەتی هەردەپەڕی..!
دانیشتبووم و هەندە کتابم ئیمزا دەکرد، مام عەوڵا هاتە ژۆرێ، دوو سێ ئحەئحی گەورەی کردو گۆتی : ئەڵلا لێت بەزیادبی، هەر ئەتوو ڕازقی..! گۆتم : دەرێی چشتەکت خواردیە مام عەوڵا !؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا دوو نانی جۆی دەرەجە ئێکم بە قاپە ماستەکی مەڕی لە سلۆری ئاوا کرد ! گۆتم : ئەو نانی جۆیەت لەکێ پەیا کرد ؟ گۆتی : ست زولەیخا خۆشبی، دوو چایەی یەک ڕەنگیشم لەسەر کرد، ئاگری لەهەناوی بەردام، وەڵلا وەبیللا ئەو نانی جۆیە هەند بەتام بوو، بەس مایە بزەڕم..! گۆتم : چشتی وا نەکەی مام عەوڵا دوایێ وەزارەتەکەمان ناوی مەیدانی کەرانی دەکەوتە دوێ..! گۆتی : دەتوو لەوەی گەڕێ، هاتیمە پازدە ڕۆژ ئینجازەی بدەیە ست زولەیخای ! گۆتم : ئیجازەی لۆ چیە، قاتی چشتەک و خڕ نەکردتەوە ؟ گۆتی : ناوەڵلا، ئەوە بەشداری خولەکی ئینگلیسی کردیە، ئەوجە دووعەفتەی دی ئینتیعانی هەیە، گۆتم : بەشکوو ئیزنی بدەی بخینی ! گۆتم : ئەتوو بەڕاستیتە ؟ گۆتی : لۆ ئوستاج ئەتوو ست زولێخای بەچ تێدەگەی !؟ ئەمن مردی ئەتوو زندی ئەگە نەبووە ئەندام پەرلەمانیش ئەو سمێرەی بتراشە..! گۆتم : وەڵڵا هەموو چشتەک دەبی، بەران ئیجازە نیە..! گۆتی : دەزانی چیە، ئەتوو ئیشەکەی مەکە فشەو بەڕێمان کە، تاقەتی ئەو بینەو بەردەمان نیە، گۆتم : باشە بابە باشە، ئەمری ئیلەڵلا با داواکاریەکی بنووسی، هەتا لۆی ئیمزاکەم..!
دەوام تەواو بوو و گەڕاینەوە مارێ، نوێژم کردو پارە نانەکم خوارد، هاتمە دەرێ بچم سەر لەو نەخۆشەی خزممان بدەم، دیتم شەمسەددین گەندەبای هاتەوە، گۆتی : دەزانی هیچمان پێنەکرا ! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : وەڵلا هەدیقەیان تێک و پێکداو وا دەیکەنە قەتعەقەتعەو دەیفرۆشن ! گۆتم : دەمزانی وەدەکەن، ئیدی ئەو وراتەیمە هەمووی پارچە پارچە کراو فرۆشرا، بەتەمای هەدیقەی پێش دەرکەی توو نەفرۆشرێ..!
جەعۆ هات و مام عەوڵاش هاتە دەرێ، نەنە خانێش لەدووی هات، جەعۆ گۆتی : ها نەنە خانێ بازاڕت کوە ؟ مام عەوڵا هیشک بوو، یەکسەر گۆتی : جەعۆ وەختی هەندێ نیە، بابڕۆین جەنابی وەزیر تاخیر بوو، جەعۆ گۆتی : تاخیر نەبووەو ئەمن دەزانم، ئێی نەنە خانێ جوابت نەدامەوە ؟ نەنە خانێ گۆتی : جەعۆ وازم لێبینە، ئەمن وا مێشکم دەتەقی، ئەتووش بەتەمای فشەی خۆت باوێیە سەرەمن..! گۆتم : جەعۆ زوو بڕۆ تاخیر بووین، نەنە خانێ گۆتیە مام عەوڵای : لەبیر نەکەی لەگە خۆت بینی ! مام عەوڵا گۆتی : باشە باش لەبیر ناکەم..!
سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین، گۆتم : مام عەوڵا، ئەوە نەنە خانێ چی دەویست ؟ گۆتی : وەڵلا ئوستاج خەنەی پاکستانی دەوێ، تازە مندار دەبتەوەو سەرو پرچی لەخەنەی دەنێ، جەعۆ گۆتی : ڕۆژەک دادێ سەری لە قوڕێ دەنێ، بەران نازانم کەنگیە، گۆتم : جەعۆ ئەو زمانەی توو بەرایەکی گەورەی لەدووە، مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا بەس فززەی بکا، بەیەک فیشەکی سی تەقلەی پێ لێدەدەم..! جەعۆ گۆتی : ئەڵلاهو ئەکبەر لەو مەعلووماتەی ! کەس نیە شێری کا، ڕیوی کا، پرینگی کا..! گۆتم : جەعۆ واز لە مام عەوڵای بینەو باژۆ لۆ بەستەپیازەی ! گۆتی : لۆ ئەو خزمەتان ماری لە بەستە پیازەیە ؟ گۆتم : بەرێ..!
خەریکبوو بگەینە بەستە پیازەی، تەلەفۆنەکم لۆ هات، هەرم گرت، وەزیری کارەبای بوو، گۆتی : بادەوە لۆ مەتاری، وەزیری خیندنی باڵا ئەتوو خۆش..!

گۆتمە جەعۆی : بادەوە لۆ مەتاری ! گۆتی : خێر ؟ گۆتم : وابزانم وەزیری خیندنی باڵای مردیە ! مام عەوڵا گۆتی : ئەوی شازدە چەقوویان لێدابوو ؟ گۆتم : بەرێ..! مام عەوڵا گۆتی : ئەی قوڕی بەسەری، ئەوجە چ جوابی ئەو خوایەی دەداتەوە لەو دنیای ! جەعۆ گۆتی : ماشەڵلا بەخۆت هەند سالعی، ئێک نەیناسی دەرێ دووگردی (بەرماڵ) لە عاسمانێ دەسووڕێتەوە ! مام عەوڵا گۆتی : جەعۆی تڕڕووهات، هەونکە واز لەمن دەینی، یان خۆم لە تڕومبێلی فڕێ دەمە خوارێ..! جەعۆی ماری کم مردی هەنکی پێبکەنی، بە هەردوو دەستان لە سووکانی دەداو شانی بادەدا ! گۆتم : جەعۆ واز لە مام عەوڵای بینە، فەقیرەی هیلاک و ماندیە، جەعۆ گۆتی : لۆ هیلاک و ماندیە، هە دەخواو دەبرمێنی، تەماشایکە کوو ملی وەرگەڕایە..! مام عەوڵا گۆتی : ئەرێ ئوستاج بەقسەی ماندیبوونێ، هیچ کیسەو میسەت نەمایە ؟ گۆتم : کیسەی چ مام عەوڵا ؟ گۆتی : ئەوەی لۆ پیرۆ پیرە سەت هینابوو ! گۆتم : چای مۆرینگۆی نەرێی ؟ گۆتی : هەوە هەوە، ئەوەی دەرێم ! جەعۆ گۆتی : عەوڵارۆک دیارە تاقم ڕینگت سووتایەو دووکەری دەکەی..! مام عەوڵا گۆتی : لاعەولە وەلا، ئەشەدەن و بیللا خەتای توو نیە، خەتای منە، کە دەو لەدەوی سەیەکی وەکی توو وەردەدەم..! گۆتم : وەڵلا مام عەوڵا چایەکەم نەمایە، بەس ئەگەر دەرێی بە شڕبلی دەرێم سێ چار کیسەت لۆ بنێری..! جەعۆ گۆتی : پێدەچی ئەو شڕبلە پیاوەکی چاکبی، ئەوها لۆ توو لەخزمەت دایە، شەرتبی ئەوسار بچمە عەمرەی، دەبی بەخۆم عەمرەکی لۆ بینمەوە، هەقی ئەو بەبەغایە سوودانیانەی لۆی ناردم..! گۆتم : کورە هەی گێل و وێل، شڕبل چ ئیشی بە عەمرەیە هەتا لۆی بینیەوە، ئەو لەو چشتانە بوویتەوە..! مام عەوڵا گۆتی : مادام لەو چشتانە بووبیتەوە، دەبی هوردە گەوادی بکا..! گۆتم : دەتانی هوردەکەش لابەیی و بەسافی بیهێلیەوە..!
گەیشتینە مەتاری و دنیا تێک قژقژابوو، ئەوبەرو ئەوبەری جادەی حیمایەو پاسەوانی سەرۆک وەزیرانی بوو، هەموو دەست لەسەر چەکی ڕاوەستابوون، بە قووماشەکی ڕەشیش دەمامکی خۆیان دابوو، مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا پیاو لەو جێیانە زەندەقی دەچی، باشە ئوستاج سەرۆک وەزیران چەند عیمایەی (حیمایە) هەیە ؟ گۆتم : وەڵلا سێ چار هەزارەکی هەر هەیە ! گۆتی : باشە وراتیمە هەنکی قوونە مریشکەکیە ئەو هەموو عیمایەی هەیە، ئەدی ئەگەر ڕەئیسی وراتەکی وەکی سین بایە چەندی دەبوو ؟ جەعۆ گۆتی : باژۆ لۆ هەشت نۆ ملیۆنی !
چووینە ژۆرێ، گۆتیان کێوە ؟ جەعۆ گۆتی : وەزیرمان لەگەرە، گۆتی : ئەگەر چەکتان پێیە، لێرە دانێن، ئەوجە بڕۆنە ژۆرێ، مام عەوڵا هاتە خوارێ، چەکەکەی داناو وەرەقەکیان دایێ و سواری تڕومبێلی بۆوەو بەڕێکەتین، جەعۆ چاوی بەو هەموو تەیارەی کەت، گۆتی : ئەرێ گدۆ ناو تەیارەی خەتەرە وەنیە ؟ گۆتم : ئەگەر یەکەم جارت بی ئا، بەران ئەگەر زۆر سەفەری بکەی لێڕادێی ! گۆتی : دەبی نێلن ڕسمەکی لەگەر ئەو تەیارەی بگرم، مادام سواریش نەبووینە، با ڕسمەکی لەگەر بگرین..!
مایتی[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 933 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Exklusiv für Kurdipedia | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
Verlinkte Artikel: 85
Artikel
Gruppe: Artikel
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Roman
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 99%
99%
Hinzugefügt von ( زریان عەلی ) am 18-12-2021
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( زریان سەرچناری ) auf 18-12-2021
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( زریان سەرچناری ) am 18-12-2021 aktualisiert
URL
Dieser Artikel wurde bereits 933 mal angesehen
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Biografie
Fevzi Özmen
Artikel
Entwicklung des muttersprachlichen Unterrichts Kurdisch in der Bundesrepublik
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient
Biografie
Sebahat Tuncel
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Artikel
DIE LEBENSGESCHICHTE VON YILMAZ GÜNEY UND EIN ÜBERBLICK SEINER FILMKUNST
Biografie
Serdar Karakoç
Artikel
Der Antrag auf das Verbot der prokurdischen HDP beim türkischen Verfassungsgericht
Biografie
Leyla Îmret
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
Bozan: In Kurdistan herrscht Kolonialrecht
Biografie
Mely Kiyak
Biografie
Hüseyin Aykol
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Saya Ahmad

Actual
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
Bibliothek
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
05-06-2024
هەژار کامەلا
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Serdar Karakoç
Bibliothek
Saddam Hussein - Produkt einer ungerechten Weltordnung
21-07-2024
هەژار کامەلا
Saddam Hussein - Produkt einer ungerechten Weltordnung
Neue Artikel
Biografie
Issam Aziz Sharif
21-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
09-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
25-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
11-06-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  525,923
Bilder  106,506
PDF-Buch 19,792
verwandte Ordner 99,702
Video 1,448
Sprache
کوردیی ناوەڕاست 
301,418
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,778
هەورامی 
65,755
عربي 
28,890
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,319
فارسی 
8,548
English 
7,170
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Deutsch
Artikel 
854
Bibliothek 
304
Biografie 
243
Dokumente 
31
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
5
Plätze 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
MP3 
311
PDF 
29,983
MP4 
2,353
IMG 
194,664
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Biografie
Fevzi Özmen
Artikel
Entwicklung des muttersprachlichen Unterrichts Kurdisch in der Bundesrepublik
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient
Biografie
Sebahat Tuncel
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Artikel
DIE LEBENSGESCHICHTE VON YILMAZ GÜNEY UND EIN ÜBERBLICK SEINER FILMKUNST
Biografie
Serdar Karakoç
Artikel
Der Antrag auf das Verbot der prokurdischen HDP beim türkischen Verfassungsgericht
Biografie
Leyla Îmret
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
Bozan: In Kurdistan herrscht Kolonialrecht
Biografie
Mely Kiyak
Biografie
Hüseyin Aykol
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Saya Ahmad
Ordner
Artikel - Art der Veröffentlichung - Gedruckt Artikel - Dialekt - Deutsch Artikel - Inhaltskategorie - Bildung Artikel - Inhaltskategorie - Bildungsprogramm Artikel - Provinz - Deutschland Artikel - Inhaltskategorie - Menschenrecht Artikel - Inhaltskategorie - Politik Artikel - Art der Veröffentlichung - Born-digital Artikel - Original Language - Deutsch Artikel - Provinz - West-Kurdistan

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.625 Sekunde(n)!