Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Biografie
Issam Aziz Sharif
21-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
09-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
25-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
11-06-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  525,923
Bilder  106,505
PDF-Buch 19,792
verwandte Ordner 99,702
Video 1,448
Sprache
کوردیی ناوەڕاست 
301,418
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,778
هەورامی 
65,755
عربي 
28,890
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,319
فارسی 
8,548
English 
7,170
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Deutsch
Artikel 
854
Bibliothek 
304
Biografie 
243
Dokumente 
31
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
5
Plätze 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
MP3 
311
PDF 
29,983
MP4 
2,353
IMG 
194,664
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene ...
Bibliothek
Christen und Jesiden im Ira...
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
Bibliothek
Saddam Hussein - Produkt ei...
سکرتێرە 47
Dank der Kurdipedia wissen Sie: Wer ist wer! Wo ist wo! und was ist was!
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 47

سکرتێرە 47
سکرتێرە 47

گۆتمە مام عەوڵای : باشە کێی ڕێی دایە بەخۆبەخش بێ ؟ گۆتی : وەڵلا دەمێدی لەگەر ست زولێخای باسم کرد، ئەویش گۆتی : کێشە نیە بابێ دەست بەکاربی وەکو خۆبەخش، هەتا پەنایەکی لۆ دەبینینەوەو تەرتیباتەکی لۆ دەکەین..! گۆتم : بڕۆ هەردووکم لۆ گازکە ئێرە، با بەخۆم دوو قسەیان لەگەر بکەم..! مام عەوڵا بەپەلە چووە دەرێ و چوو گازیان بکا..! وەختەکی جەعۆ بەمشەوەشی هاتە ژۆرێ، لێم نێزیک بۆوەو گۆتی : گدۆ، وابزانم ئەتوو ئەمن بەکووشتن دەدەی ! گۆتم : لۆ ؟
جەعۆ گۆتی : وەڵلا ئەوە لە سبەینێوە دوو جار لەئەنجوومەنی وەزیران تەلەفۆنم لۆ بکەن و دەرێن چت کرد لۆ بەبەغایەکان.. گۆتم : ئەدی ئەتوو چت گۆ ؟ گۆتی : گۆتم وا خەریکم و پەلەم لێمەکەن، ئیشاڵلا تەرتیبی دەکەم..! گۆتم : جەعۆ ڕجات لێدەکەم داوت لە داوی وانە کەوە، کورە تووشی کێشە دەبی ! گۆتی : وەڵلا دەنا باپێت برێم، داوای پەنجا قلی دەکەن، دەرێن لۆ مان بنێرە بابێ، زەرورە باخی سەرۆک وەزیرانی و کوڕو برایەکانی لەو بەبەغایانەی لێبی..! گۆتم : جەعۆ زۆر دەترسێم دەگەکت لێدەن و سفرت بکەن، کورە وریای خۆت بەو خۆت تووشی ئەو کێشەی مەکە، ئەمن لە ئێستاوە پێت دەرێم هیچ هەقم بەو مەسەلەی دانیە، دوایێ گلەییم لێنەکەی ! گۆتی : یەعنی تەلەفۆن لۆ شرفلی ناکەی ؟ گۆتم : نەخێر، چونکە دەزانم ئەتوو لەگەر ئەو نەوعانە تێدەکەوی و دەرناچی..! جەعۆ بەدر ساردی چووە دەرێ و گۆتی : باشە زۆر مەمنون..!
مام عەوڵاو زێخەو میرۆ هاتنە ژۆرێ، دیاربوو میرۆ هەموو قالبی ئارەقە بوو، هەندی پێمەڕە کردبوو شین و مۆر ببوو..! تەماشایەکی میرۆم کردو گۆتم : ماندی نەبی !
میرۆ گۆتی : دەستت ماچ دەکەم خارە ! گۆتم : میرۆ کێ بەتووی گۆتیە وەرە ئەو هەدیقەی بکێرە ؟ گۆتی : کاکم حەوڵا..! چەکمەزەم کردەوەو پەنجا هەزارم دایێ و گۆتم : واز لەو ئیشەی بینەو بڕۆوە مارێ..! گۆتی : ئەدی چ لە عەمەلەکانی ماری جەنابت بکەم ؟ گۆتم : مارێمە ! مارێمە لۆ ؟ گۆتی : کوو، وەجبەکیشم ناردیتە ماری جەنابت، وا هەدیقەی ماری توو خاوین دەکەنەوە، قورحان بە هەقت بە ساعێبت هەونکە وەکی گوریان لێکردیە..! ئەعسابم نەماو دەماری ملم هەمووی جۆت بوون، دایە جووجە نەبڕاوە نۆبەتی میرۆو عەمەلەکانیتی..! گۆتم : ئێ باشە نەدەبوو پرسەکتان بەمن کردبایە، ئەوجە عەمەلەی بنێریە ماری من ؟ گۆتی : وەڵلا کاکم و ست زولێخا گۆتیان : لۆ جەنابی وەزیری دەکەینە سۆفرایس..!
گۆتم : ها بگرە ئەوەش سەت هەزارو بڕۆ بیدەوان و بیانبەوە..!
میرۆ گۆتی : خارە دەزانی چیە، با ئیشی ئەو عەدیقەی وەزارەتی تەواو کەم ئەوجە دەڕۆم..! گۆتم : بڕۆو واز لەو هەدیقەی بینە..! میرۆ خواحافیزی کردو ڕۆیی..! عەوڵاو زێخە مشەوەش ببوون، دەترسان چشتەکی بکەم یان برێم..! گۆتمە مام عەوڵای : دەبینی چ بەزمەکت نایتەوە !
مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج وەڵلا وەبیللا وەزیراتی ئەوها نیە کە ئەتوو دەیکەی، کابرا بەخۆبەخش هاتیە ئەتوو ئیشەکت لۆ تێکدا..! گۆتم : کاکە خۆ ئەمن ئاغە نیمە، خەرکی بکەمە ئاو خۆرو بیان ڕەتێنم.. هەونکە دەنێرمە دوو ست گوڵاڵەی بزانم چەند هەدیقەچیمان هەیە، لە سبەینێوە بێنە دەوامێ و ئیشی خۆیان بکەن، ئیدی چ پێویست بە خۆبەخشی دەکا.. زەنگەکم لێداو سکرتێرەکەم هات و گۆتی : فەرموو گەورەم ! گۆتم : بڕۆ ست گوڵاڵەم لۆ گازکە..!
مام عەوڵاو زێخەم ئیزن داو گۆتم : ئەوە ئاخیر جارتانە ئەو ئیشەی دەکەن..! ست گوڵاڵە هات و گۆتی : فەرموو جەنابی وەزیر ! گۆتم : ئەمە لەناو وەزارەت چەند هەدیقە چیمان هەیە ؟ گۆتی : وەڵلا بە ناونیشانی هەدیقەچی دەوری شێست و دوو کەسمان هەیە، بەران ئێکەکیان دەوام ناکەن..! گۆتم : لەوڕۆوە تەبلیغیان دەکەی سبەینێ هەموو دێنە دەوامێ و ئەو هەدیقەی ڕێکدێخن..! گۆتی : وەڵلا نیوەی زیاتریان ژنن ! گۆتم : خوای دەکرد هەرچی دەبوون، سبەینێ دەبی دەوام بکەن و تەواو..!
ست گوڵاڵە بە بێدەنگی چووە دەرێ و گۆتی : بەچاوان..!
سواری تڕومبێلی بووم و بەڕێکەتم لۆ پەرلەمانی، گەیشتمەوێ و لە تڕومبێلی هاتمە خوارێ، یەک دووەک پێشوازیان لێکردم و ئەمنیان بردە ژۆرێ، چوومە ژۆری سەرۆکی پەرلەمانی و بەگەرمی پێشوازی لێکردم، سەرۆک وەزیران و هەردوو وەزیرە تازەکەش لەوێبوون، یەک دوو وەزیری دیش هاتبوون، دۆقەم لەگەر هەمووان کردو دانیشتم، بەخێراتنیان کردم و قاوەکیان لۆ هینام..! سەرۆک وەزیران گۆتیە سەرۆک پەرلەمانی : تاقەتی کێشەو دۆخەم نیە، ئەگەر جەماعەتی موعارەزەی کردیانە هەرا، تکایە بێدەنگیان کە..! سەرۆکی پەرلەمان گۆتی : خەمت نەبی، ناهێلم کەس قسەی بکا، ئەوەی کردیە هەراش دەری دەکەمە دەرێ..!
سەرۆک وەزیران وەرامی داوەو گۆتی : جەماعەتی خۆمان تێبگەینە موداخەلەی بکەن و مەدحی کابینەکەم بکەن و برێن بەڕاستی باشترین کابینەیە !
سەرۆک پەرلەمان گۆتی : بەخۆم لە پێشەکیەکەی وەدەرێم و بەکورتی سووند خواردنەکەش دەبڕێنمەوە، بەکووتلەکانی سەربەخۆشمان گۆتیە هەموویان دەنگ بدەن، ئەگەر جەماعەتی موعارەزەش کردیانە هەرا، لێیان قیت ببنەوەو قیڕەبڕیان بکەن..!

سەرۆک وەزیران گۆتی : دەترسێم پێت کۆنتڕۆل نەکرێ ! سەرۆکی پەرلەمان گۆتی : نانا مەترسێ، ببتە هەڵلا دانیشتنەکەی ڕادەگرم ! سەرۆک وەزیران گۆتی : تووشمان بەتووشی چبووە، لەوەتی لیستی کراوە پەیدابووەو ئەو گەنج و مەنجانە هاتینە ناو پەرلەمانی وەزعەکەیان لەمە تێکدایە، بەران بگاتە مریشکە ڕەشەی ئامادەینە دەرکەی پەرلەمانی پێوەدەین، ئەسلەن پەرلەمان زیادە و هیچ پێویستمان پێی نیە، بەران لەبەر عەیبەو عورف و عادەتی دنیای دیموکراتی و ئەو شتە قۆڕانە پەرلەمانۆکەکمان دانایە، کەلەسەر هێشەی بترازێ هیچی دیمان لێ نەدیتیە..! سەرۆکی پەرلەمان هیچ وەرامی نەداوە، نازانم نە لەترسان وەرامی نەداوە، نە تەئیدی قسەی سەرۆک وەزیرانی کردو سەتاسەت لەگەری بوو، ویستم دەست بە قسان بکەم و باسی سوودەکانی پەرلەمانی بکەم، سەرۆکی پەرلەمان گۆتی : وەختی دانیشتنێیەو با بچینە ژۆرێ، ئیدی هەستاینەوەو لۆلای هۆری پەرلەمانی بەڕێکەتین، پێشی لەدەرکەی بچینە ژۆرێ، سەرۆک وەزیران گۆتیە سەرۆک پەرلەمانی : ئەگەر بووە هەرا، دانیشتنەکەی ڕاگرەو با جەماعەتی خۆمان هەموو بێنە دەرێ و دەرکەی لەسەر جەماعەتی موعارەزەی پێوەدە..! سەرۆکی پەرلەمان سەرەکی لەقاندو گۆتی : خەمت نەبی و ئەوەندە فکری لێمەکەوە..!
چووینە ژۆرێ و دانیشتین، سەرۆکی پەرلەمان بە ناوی خواو میللەتی دانیشتنی دەست پێکرد، ئەو میللەتەی قوڕی بەسەری بووەو حسابی لۆ ناکرێ..! پاشان خشتەی کارەکانی خیندەوەو گۆتی : ئەوڕۆ دوو وەزیری تازە سووندی یاسایی دەخۆن و دەست بەکاردەبن لە جێی وەزیری پیشەسازی و وەزیری خوێندنی باڵای کە لەو چەند ڕۆژەی پێشی لەکارەساتەکی در تەزێن، گیانی فیدای خاک و نیشتیمان کرد..! پاشان گۆتی : فەرموون بە پێوە بووەستن و با فاتیحەکی لۆ ڕوحی بەرزە فڕی بنێرین، ئیدی هەموو قیت بووینەوە و مەلایەکی جەماعەتی سەرۆک وەزیرانی لەو سەری ڕا هاواریکرد : هەدیەتەنەل فاتیحە..! ئەمن ئەوە یەکەم جارم بوو ببینم ئەو مەلایە موداخەلە بکا، موداخەلەکەشی زۆر موهیم بوو، چونکە فاتیحە لێدان بوو لەسەر ڕوحی وەزیرەکی کە شازدە چەقوویان لێدابوو..!
فاتیحەکەمان خیندو دانیشتینەوە، مەلایەکە بەدەنگەکی برند گۆتی :
اناللەواناالیەراجعون..دیاربوو مەخسەدی ئەوەبوو سەرۆک وەزیران گێی لەدەنگی بی، سەرۆک وەزیرانیش لە مەخسەدی تێگەیی، لۆیێ ئاوڕەکی لۆ لای مەلای داوەو وەکو دەستخۆشی سەرەکی لۆ لەقاند..! قورعان بە هەقت بە ساحێبت مەلا وەختبوو لە خۆشیان ڕوحی دەرچی..! ئێک دوو پەرلەمانتاری دی کە لە تەنیشت مەلای دانیشتبوون، شانەکیان لە شانی مەلای داو گۆتیان لێتدا غەدداری گەورە، ئەو ئاوڕ دانەوە پارچە عاردەک یان مەزرەعەکی بە نیو چەوانی وەیە..!
سەرۆکی پەرلەمان گۆتی : ئێستاش ناوی دوو وەزیرەکەی دەخینینەوە لۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدەین، جەنابی سکرتێر فەرموو ناوەکانیان بخینەوە، هەر سکرتێری پەرلەمانی ویستی دەست پێبکا، ئێکەک لە جەماعەتی موعارەزەی نوقتە نیزامەکی گرت، سەرۆک وەزیران ڕەنگی تێکچوو، سەرەکی باداو گۆتی : لا حەولە وەلا، دیسان گوویان تێکرد، کابرای موعارەزە دەستی ڕاستی لەناو لەپی دەستی چەپی گیر کردبوو هەر دەیگۆ نووقتەت نیزام، نووقتەت نیزام..! سەرۆکی پەرلەمان بەناچاری گۆتی : فەرموو نووقتە نیزامەکەت برێ و تکایە بەکوورتی ببڕێنەوە..! کابرا گۆتی : وەڵلا بەکوورتی نایبڕێنمەوە، ئەمن پەرلەمانتارم و نوێنەری خەرکیمە، بەکەیفی خۆم قسان دەکەم و کەسیش ناتانی بەمن برێ بەکورتی ببڕێنەوە، ئێک لە جەماعەتی سەرۆک وەزیرانی قیت بۆوەو گۆتی : دیارە ئەمە نوێنەری سەو پشیلەینەو هەر جەنابت نوێنەری خەرکی ! کابرای موعارەزە وەرامی داوەو گۆتی : ئەتوو بێدەنگ بەو خۆت تێکەر مەکە..! سەرۆکی پەرلەمان دوو سێ جار چەکووچەکەی لەمێزی داو گۆتی : بێدەنگ بن، هێمن بن، دانیشن..!

سەرۆکی پەرلەمان هەرچەند ویستی وەزعەکەی هێور کاتەوە پێی نەکرا، پەرلەمانتارە موعارەزەکە گۆتی : بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان نووقتە نیزامەکەی من ئەوەیە : مەعقولە لەگەر دەست پێکردنی دانیشتنی پەرلەمانی، سیڤی ئەو پاڵێوراوانە درایتەمە، ئاخر چشتی وا کوو دەبی، ئەمن کوو دەنگ بدەمە کابرایەکی کە نەزانم کێیە ؟ دوایێ نووسرایە دکتۆرای هەیەو لە سکۆبیای هینایتیەوە، بەس دەمەوێ بزانم سکۆبیا دەکەویتە کێندەر، بابە ئەوەش لێگەڕێ، نووسرایە ماجستێری لە میسر هینایتەوە، مەعنای وایە دەبی عارەبیەکەی فوول بی، دە مادام وەیە با بەزمانی عارەبی دوو قسەمان لۆ بکاو خۆی تەقدیم کا..! پەرلەمانتەرەکی جەماعەتی سەرۆک وەزیرانی لەوسەری قیت بۆوە گۆتی ئێرە پەرلەمانی کوردستانە، زمانی ڕەسمیمان کوردیەو هەر بەکوردیش دەدوێین، قبور ناکەین کەس بە غەیری زمانی کوردی قسەی بکا..! جەماعەتی خۆی هەموو تەئیدیان کردو گۆتیان تەواوەو قبور ناکەین، جەماعەتی موعارەزەی قیت بوونەوەو گۆتیان : ئەو کابرایە لە سیڤیەکەی دە ساری ڕێک لە ژیانی دیار نیە، لەساری هەشتا هەتا ڕاپەڕینی بزرە، نەنووسرایە لەکێ بووەو ئیشی چبووە، دیارە چشتەک هەیەو لەمەی دەشارنەوە..! وەلحاسری بووە هەراو هۆریایەک نەبیتەوە، سەرۆک وەزیران نیووچەوانی وێکهاتبۆوەو ئەعسابی نەمابوو، چاوەکی هەر لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی بوو هەتا کێشەکەی حەل کا..!
پاش مشت و مڕەکی زۆر سەرۆکی پەرلەمان گۆتی : ئەمە ئەو پاڵێوراوانە دەدەینە دەنگ دان، ئەوەی ڕازیە با دەنگ بدا، ئەوەی ڕازیش نیە با دەنگ نەدا، جەماعەتی موعارەزەی کردیانە هەراو بە مستان وەرگەڕانە مێزەکەی پێشیان، ئێکەکیان قیت بۆوەو گۆتی : بڕوخێ، بڕوخێ، بابڕوخێ گەندەڵی..! وەڵلا سێ چارەک غاریان دایێ و دەستیان لە خینخینۆکی نا، بووە هەراو هۆریاو لێکدان، مەلایەکەی سەر بە سەرۆک وەزیرانی عەمامەکەی لەسەری کردەوەو هاواری کرد ئەڵلاهو ئەکبەر..! چاوەکی لای سەرۆک وەزیرانی بوو، بە غاردان ڕۆیی لۆلای جەماعەتی موعارەزەی، نازانم کیهان پەرلەمانی موعارەزەی بوو، فرسەتی هیناو بەرپێنەکی (پاشقوول) دا مەلایەکەی، مەلا خلیسکی بردو سەراوسەر ڕۆیی، تۆقی سەری بەمێزەکی پێشەوە کەت و ڕمبەی لێوەهات، سەرۆک وەزیران ویستی بچیتە دەرێ، سەرۆکی پەرلەمان ئیشارەتی دایێ کەوا نەڕوا، ئەو بەچاوی گۆتیە سەرۆک پەرلەمانی چ نەڕۆم ؟ بەو حارەی کۆنتڕۆلی وەزعەکەت کردیە..! وەختەکی بووە شەڕە پێلەقە، کەس نەبووە برای کەس و هەندەکیش مۆبایلیان دەرهینابوو، تەسویری ئەو وەزعەیان دەکرد، مەلایان قیت کردەوەو ڕایانکێشاو بردیانە لایەکی، گۆتمە سەرۆک وەزیرانی با خۆمان قورتار کەین، هەتا دەببە ئاوەک، لنگە پێراوەکمان بە سەرو قەپۆزی نەکەتیە، گۆتی : قسەی تووە هەستە خۆمان قورتار کەین، ئەوە وەزع نیە تێی کەتینە..!
سەرۆک وەزیران بە حیمایەکانی دەورە درابوو، کەس نەیدەگەیشتێ، ئەو ڕۆیی و ئەمنیش لە دوو وی، وەختەکی گێم لێبوو ئێکەک هاواریکرد : بڕوخێ وەزیری ژنان، نا لۆ وەزیری ژنان..! ئاوڕم داوە بزانم کێیە، دیتم پەرلەمانتارەکی ژن بوو لە کوتلەکەی سەرۆک وەزیرانی..! گۆتم : ئەوە چیە جەنابی سەرۆک وەزیران ؟ گۆتی : ئەوە زۆر داوای کرد بیکەینە وەزیری کاروباری ژنان، نەمان کردێ، ئەوجە کوری دری خۆی بەتوو دادەمرکێنی.. ! لەو هەڵلایەی دابووین، سەرۆکی پەرلەمان گۆتی : دانیشتنەکەمان لۆ ماوەی سعاتەکی تەئجیل کرا، چەکووچەکی لەمێزی داو بە پەلە خشی لۆ دەرێ..!

ئەمەش چووینە دەرێ، گەیشتینەوە ژۆری سەرۆکی پەرلەمانی، سەرۆک وەزیران ئاگری لە نیوچەوانی دەباری، گۆتیە سەرۆکی پەرلەمانی : ئەتوو مادام ئیدارەی دانیشتنت پێناکرێ، لۆ بەمنت نەدەگۆ، هەتا ئەمن ڕێیەکی دیم بدیتباوە لۆ ئەو وەزعەی ! سەرۆکی پەرلەمان گۆتی : ئەمن چبزانم ئەوها دەتەقتەوە، وامزانی شتەکە بە ئاسانی تێدەپەڕی، سەرۆک وەزیران گۆتی : باشە ئەمە هەونکە چبکەین ؟ سەرۆکی پەرلەمان گۆتی : ئەمن هەونکە لەگەر سەرۆکی کوتلەکان کۆدەبمەوە، بزانم ناگەینە ئەنجامەکی، ئەویش گۆتی : دەزووبە چارەکی ببینەوە، با ناچار نەبم دەرکەی پەرلەمانی پێوەدەم..! ئەو قسەی ترسەکی زۆری لۆ سەرۆکی پەرلەمانی دروست کرد، لۆیێ بەپەلە هەستاو گۆتی : سەبرەکم لێبگرە، ئیشاڵلا چارەی دەکەم، ئیدی چووە دەرێ هەتا لەگەر سەرۆکی کوتلەکان کۆببتەوە..!
دانیشتبووین و یەک دوو قاوەمان خواردەوە، سەرۆک وەزیران بەین بەین هەردەستاوەو لەناو ژۆری سەرۆکی پەرلەمانی پیاسەی دەکردو سەرەکی بادەدا، جارجاریش مۆبایلی دەردەهیناو تەلەفۆنی دەکرد، هەندە جار بە توڕەو توندی قسەی دەکردو هەندەک جاریش پێدەکەنی و دەیگۆ : وەڵلا وەبیللا توڕەبم هەموویان بە شەق وشولاق تێهەردەدەمە دەرێ و دەرکەی پێوەدەدەم..! هەردوو پاڵێوراوی دوو وەزارەتەکەی خوێندنی باڵاو پیشەسازی زۆر مشەوەش بوون، دەترسان ئیشەکەیان سەرنەگری، سەریان لەبن گێی من ناو گۆتیان : ئەرێ بززەبت بززەبت معاشی وەزیری چەندە ؟ گۆتم : یەعنی نازانن ؟ گۆتیان : چشتەکمان گێ لێبووە، بەران حەزمان کرد لەزاری توو بزانین ! گۆتم : هەر ئەوڕۆ سبەکیە بەخۆتان دەزانن ! گۆتیان : کوو ؟ گۆتم : سووندی دەخۆن و دەبنە وەزیر ! گۆتیان ئەتوو برێی ؟ گۆتم : ئائا، سەرۆک وەزیران ئێرە بە جێ نایێلی هەتا ئەنگۆ سووندی نەخۆن..!
وەختەکی سەرۆکی پەرلەمان هاتەوە، دەم و چاوی ئەوەی لێدەخیندراوە کە هیچی پێنەکرابی، سەرۆک وەزیران گۆتی : ها چت کرد ؟ گۆتی : زۆر کەللە ڕەقن و نەگەیشتمە هیچ..! سەرۆک وەزیران گۆتی : ئەدی چبکەین، چارەی دیت پێیە ؟ سەرۆکی پەرلەمان گۆتی : خەمت نەبی، ئەوجارە بەخۆم دەزانم کوو چارەی دەکەم، لەگەر کووتلەکانی خۆشمان قسەم کردیە چدەکەن، دەفەرموون بابچینەوە ناو هۆری پەرلەمانی..!
چووینەوە ناو هۆری پەرلەمانی، تەماشام کرد بتلە ئاوەکانی سەر مێزەکانیان هەمووی هەرگرتبوو، ژمارەکی زۆر لە کارمەندەکانی پەرلەمانیش لەناو هۆری پەرلەمانی دابەش کرابوون، لە نێزیکی سەرۆک وەزیرانی دانیشتم، سەرۆکی پەرلەمان یەکسەر دەستی بەقسان کردو گۆتی : ئێستا دەنگ دانە لەسەر ئەو دوو پاڵێوراوەی، تکایە ئەوەی ڕازیە دەنگ بەرزکاتەوە..! جەماعەتی موعارەزەی کردیانە هەرا، نووقتەت نیزام نووقتەت نیزام.. ! سەرۆکی پەرلەمان گێی پێنەدان و گۆتیان : تکایە دەنگ بدەن و کاتی قسەو موناقەشەی نیەو، کووتلەکانی سەر بە سەرۆک وەزیران و سەرۆک پەرلەمانی هەموو دەستیان بەرز کردەوە، سەرۆکی پەرلەمان بە سەریعی دەنگەکانی ژماردو گۆتی : تەواو، دەنگ دراو پاڵێوراوەکان بە زۆرینەی دەنگ ڕەزامەندیان لەسەر درا، پیرۆزەو سەرکەتووبن، دەکرێ دوایێ بێن لە ژۆری من سووندی یاسایی بخۆن..! جەماعەتی موعارەزەی بەرگەی ئەو وەزعەیان نەگرت و کردیانە هەرا، بە مستان وەرگەڕانە مێزی و هاواریان دەکرد : بڕوخێ بڕوخێ..! سەرۆکی پەرلەمان چەکووچەکی لە مێزی داو گۆتی : دانیشتنەکە تەواو، دەستتان خۆش و سوپاس، کوتلەکانی سەر بە سەرۆک وەزیرانی دەستیان بەچەپرە لێدانێ کرد.! وەزعەکە بەتەواوی تیر بوو، پەرلەمانتارەکان لۆ یەک چوون و دەستیان لە خینخینۆکی ئێکدی نا، سەرۆک وەزیران گۆتیە مە : یاڵلا با زوو بڕۆینە دەرێ، ئەو بە پێش کەت و ئەمەش کەتینە دووی، هەرایەک بوو نەبیتەوە، گەیشتینە نێزیکی دەرکەی، نازانم لۆ ئاوڕەکم داوە بزانم وەزع کووە، هەر ئەوەندەم زانی لنگە پێراوەکی گەورە بەلاچاوی چەپەم کەت و شرپەی هات، بەر چاوم تاریک بوو و هیچ نەدیت، سەرم سوڕاو هەر ئەوەندەم ئاگا لێبوو، شرپەم لێوەهات و کەتمە ئەو گۆڕەی..!

دوو زەلام قیتیان کردمەوە و ڕایانکێشامە دەرێ، بڕەک بەخۆ هاتمەوە، چاوم ژانەکی زۆری دەکرد، دەستم بەچاوم وەنابوو، سەرۆک وەزیران گۆتی : کا دەستت لابە بزانم چاوت چیلێهاتیە ! دەستم لابردو فیتەکی دورو درێژی لێداو گۆتی : فوووووووووو ! ماخران ئەو پێراوە چبووە ڕایان وەشاندیە، گۆتم : پێدەچی سارۆخی ئەرز ئەرزبی، یان گووللە تۆپی نەمساوی بووبی، دەتوو جارێ با تەماشا خۆم بکەم و بزانم چم لێهاتیە، مۆبایلم هاویشتە سەر کامیرەیی و عەکسم کردەوە، دیتم چاوم شین و مۆر بووە، دەتگۆ سەرکە توورە ڕەشەکانەو لە چاوم هەر تۆقیە..! سەرۆک وەزیران گۆتی : با بتبەنە خەستەخانەی ! گۆتم : پێویست ناکا، تاقەتی سین و جیمی ڕۆژنامەنووسانم نیە، سەرۆکی پەرلەمانی گۆتی : وەکی چوویەوە مارێ، با داکی منداران سەرکە پیازەکت لۆ گەرمکاو لەسە دانێ، هەتا سبەینێ بەرای لێ نامینێ..! گۆتم : وەڵلا تەڕ تەکبیرت لۆ کردم، بەس بەمن برێن مەلایەکە چی بەسەرهات ؟ گۆتی : وەڵلا وەها خۆی لەخۆ بردبوو، هاویشتمانە ناو ئیسعافەکی و ڕەوانی تەواریمان کرد..!
چووینەوە ژۆری سەرۆکی پەرلەمانی، سەرۆک وەزیران گۆتی : حەز دەکەی سێ چار ڕۆژان ئیجازەکی وەرگرەو ئیسرەحات بکا، گۆتم : ناوەڵلا پێویست ناکا، بەس بەمن برێن ئەو پێراوەی پێمکەت ئی ژنان بوو یان ئی پیاوان !؟ دیتم سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی پێدەکەنن و سەر بادەدەن ! گۆتم : ئەوە بەچ پێدەکەنن ؟ گۆتیان : وەڵلا ئەوەی ڕاستی بی ئی ژنان بوو ! گۆتم : دەی تەواو هەر ئەو ژنە بەباهاتیە بووە ڕایوەشاندیە، کەبەتەمابووە ببیتە وەزیری کاروباری ژنان..! سەرۆک وەزیران گۆتی : گێ مەدێ، مێژوو دەنووسی وەزیرەک لەسەر ڕاست گۆیی و باشی لاچاوەکی شین و مۆر کرا..! گۆتم : دەزانی ئەتوو قسەت زۆر خۆشە، باشە لۆ گازی ئەو ژنەی ناکەی کە پێراوەکەی لێدام، زۆرانەکی لەگەر بکەم بزانین کیهانمان بەبن دەکەوین..! سەرۆک وەزیران مرد هەنکی پێبکەنی و گۆتی : غەدداری گەورە، ئەتوو بەسەکەوی یان بەبن کەوی هەر قازانجتە..!
چوومە لای گەراجی سواری تڕومبێلی بم، دەستم بە لاچاوم وەنابوو جەعۆو مام عەوڵا نەبینن، سواری تڕومبێلی بووم، مام عەوڵا گۆتی : ئەرێ ئوستاج ئەوە لۆ بەو کلێنکسەی دەستت بە چاوت وەنایە ؟ گۆتم : ئەوە چاوم بڕەک ئاوی دەکا لۆیێ، جەعۆ گۆتی : گدۆ، هەر دوو چاو پێکەوە ئاوی دەکەن، خۆ ئەمە کۆتری قەللاج نینە دندوکمان درێژ بی..! گۆتم : جەعۆ وازم لێبینە، لەوانەیە مووەکی برژانگی کەتبیتە ناوێ..! گۆتی : ئا ئێ ئێ، ئەوە ڕێی تێدەچی..! مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج خۆ ئەتوو مندارنی جنەی بگری و چاوت هەرپشێوی، ئەوەندە دەست لەچاوت وەرمەدە، چاو ناسکە..! گۆتم : باشە بابە باشە، چیدی دەست تێوەر نادەم..!
گەیشتینە ترافیک لایتی و سۆر پێبوو، بڕەکی ڕاوەستاین و جەعۆ ڕادیۆی پێکرد، بێژەرەکە گۆتی : هەر ئێستا هەواڵەکی بە پەلەمان پێگەیشت ! مام عەوڵا گۆتی : سەوتی زیادکە سەیە، ئیشاڵلا معاش هاتیە، جەعۆ سەوتی ڕادیۆی زیاد کرد، بێژەرەکە گۆتی : هەرئێستا ئەو هەواڵەمان پێگەیی، کەوا ئەمڕۆ لە کاتی دانیشتنی پەرلەمانی لە وەزیری کاروباری ژنان درایە و وەزعی زۆر شڕە، بەڵام تائێستا نەزاندراوە بەچی لێیدراوە، ئایا بە گووللەی هێرشی کرایتە سەر، یاخود بەچەقۆ، یان بە ئامێرەکی دیکەی کووشندە..! جەعۆ و مام عەوڵا تەماشایەکی ئێکدیان کردو پاشان تەماشا منیان کرد، مام عەوڵا گۆتی : جەعۆ، ئەوە گۆتی لە وەزیری ژنان درایە ؟ جەعۆ گۆتی : وابزانم وەیگۆ..! مام عەوڵا گۆتی : کورە ئەگەر وەبی، یەعنی لە وەزیرۆکێمە درایە..! هەردووک دیسان تەماشا منیان کردەوە، وەختەکی بووە هۆڕن لێدان لە پشتەمە، گۆتمە جەعۆی بجولێ کەسک پێ بووە، گۆتی : بەنامووسی گاو گۆلکی ناجوولێم هەتا پێم نەرێی لەتوو درایە یان لە ئێکیدی..!

گۆتم : جەعۆ پێ لێنێ و لەو ترافیکەی دەرچە، ئەوجە قسەت لۆ دەکەم، مام عەوڵا گۆتی : باژۆ کوڕم باژۆ، با ئوستاج قسەمان لۆبکا، بزانین کێ لاچاوی هەرتۆقاندیە، باشبوو جەعۆ پێی لێناو دەرچووین، هەر تڕومبێلی بەتەنیشتمان دادەهات، شوفێرەکەی دەستی هەردەشەقاندو جوونی پێ دەداین، کەلکی ئەوەی نەبوو وەرامی خەرکی بدەینەوە، لۆیێ بێدەنگیمان هەربژارد، جەعۆ گۆتی : دەوجە لۆمان باس بکە کێ لێیدای ؟ گۆتم : بابە لێدان نیە، لێدانی چ ؟ مام عەوڵا گۆتی : ئەدی ئەو لاچاوەت لۆ دەرێی سەرکە تورە، غێر دەبی سەبەبەک هەبی، دوایێ تازە لە ڕایدۆنیش گۆتی : لە وەزیری ژنانیان دایە..! گۆتم : گێبدەنە من، دنیای سیاسەت، دنیایاکی دوورو قۆرە، ئەوانەی لە سیاسەت ئیش دەکەن دووچاری هەموو جۆرە شتەکی دەبنەوە ! جەعۆ مستەکی لە سووکانی داو گۆتی : واز لە تەنسەفەی (فەلسەفە) بینەو پێمان برێ کێ لێیدای بابچین عەرزو عروزی بسووتێن..! جەعۆو مام عەوڵا هەر وازیان نەهینا، لۆیێ بە دوورو درێژی لۆم گێڕانەوە، مام عەوڵا گۆتی : باشە ئەو پێراوەی پێت کەت ئی پیاوان بوو، یان ئی ژنان بوو ؟ گۆتم : ئی ژنان بوو ! جەعۆ ئاوڕەکی داوەو گۆتی : یەعنی ئەوەی پێراوەکەی لەتوودا ژن بوو ؟ گۆتم : بەرێ ! گۆتی : باشە لۆ ؟ گۆتم : دەرێن وەختی خۆی حەزی کردیە ببتە وەزیر، چونکە نەیانکردیتێ و ئەمنیان دانایە، لە ڕکی هەندێ ! جەعۆ گۆتی : گدۆ، ئەدی ئەتوو چت کرد ؟ گۆتم : وەڵلا هیچم نەکرد ! مام عەوڵا گۆتی : ئاخ ئەگە لەوێ دەبووم، جەعۆ گۆتی : چت دەکرد پیرە سە ؟ مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا لێک و پێکم دەکردەوە، جەعۆ گۆتی : ئا ئێ ئێ، وامزانی چشتەکی دیت دەکرد، مام عەوڵا گۆتی : چشتی وەکی چ ؟ گۆتم : بەسە، سڵاوەتەکی لێدەن..!
نێزیکی وەزارەتی بووینەوەو جەعۆو مام عەوڵا هەر پێدەکەنین و مستیان لە دەشبولی دەدا، دەیانگۆ : وەرە زەلام ژن لێت بدەن، ئەتوو وەرە ئەو قیافەت هەبی و هیچ نەکەی، پاشان دەستیان بە پێکەنینێ دەکردەوە، مردن هەنکی پێبکەنن، مام عەوڵا گۆتی : جەعۆ، پێکەنین تەواو، وەختی جددیاتیە، گەیشتینە وەزارەتی..! پاشان ڕووی لەمن کردو گۆتی : ئوستاج، وەڵلا وەبیللا ئەوەی لێیدای ئەگەر پیاو بایە، ئەمن و ئەو جەعۆیە خۆمان لەسەر بەکووشتن دەدای، بەران خۆ ناچین دەو لەدەوی ئەو ژنەی بنێین، عەیبەکی گەورەیە لۆمە..! گۆتم : هەر گێش مەدەنێ، ئەو هوردە چشتانە هەردەبی، جەعۆ گۆتی : پێدەچی گدۆ خیبرەی هەبی لەگەر بابووج لێدانێ، لۆیێ فشەی پێدێ ! مام عەوڵا گۆتی : ئەوجە بابووجی داکی ئەعمەدی، وەڵلا لە کەرێی دەی دەیتۆپێنی..! دیسان دەستیان بە پێکەنین و فشقیاتی کردەوە، گۆتم : بەسسە ببڕێننەوە گەیشتینە ناو وەزارەتی..!
لە تڕومبێلی دابەزیم و لۆلای ژۆری خۆم چووم، دیتم دنیا کش و ماتە، عەبدولبێ شەریکی لێنیە، گۆتم : یاڕەببی دەبی چببی، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج دەرێ ئەوڕۆ عوتلەیەو دەوام نیە ؟ گۆتم : ئەدی سبەینێ نەهاتینە دەوامێ ! گۆتی : ئەدی لۆ وەها چۆلە، ماخران وەها چۆلە وەها چۆلە، کەری لێ ببەستەوە..! گۆتم : چانەبوو لەوەندەی گەڕانتتەوە، گەیشتمە لای ژۆرێ، تەماشام کرد بەس دایە جووجەی لێیە، وەکی چاوی بەمن کەت ڕەنگی تێکچوو، گۆتی : وی بیسمیللا وی بیسمیللا، ئەڵلا هەر بەخۆت عیفزمان بکەی..! گۆتم : چیە ئەوە چبووە ؟ گۆتی : وی بسمیللا، ئەتوو جندوکەی یان مێردە زمەی ؟ گۆتم : وەزیرم وەزیر، پێم برێ چبووە ؟ گۆتی : ئەدی لۆگۆتیان وەزیریان دایتە بەر گووللان کووشتیتیان، هەرچی موەزەفی وەزارەتیە هەمووی ڕۆیشتن لۆ تەواری مەیتی توو ببەنەوە..!
مایتی...[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,048 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Exklusiv für Kurdipedia | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
Verlinkte Artikel: 85
Artikel
Gruppe: Artikel
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Roman
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 99%
99%
Hinzugefügt von ( زریان عەلی ) am 24-12-2021
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( ڕۆژگار کەرکووکی ) auf 24-12-2021
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( ڕۆژگار کەرکووکی ) am 24-12-2021 aktualisiert
URL
Dieser Artikel wurde bereits 1,048 mal angesehen
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Artikel
Entwicklung des muttersprachlichen Unterrichts Kurdisch in der Bundesrepublik
Biografie
Fevzi Özmen
Biografie
Saya Ahmad
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
Biografie
Hüseyin Aykol
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Artikel
Der Antrag auf das Verbot der prokurdischen HDP beim türkischen Verfassungsgericht
Artikel
DIE LEBENSGESCHICHTE VON YILMAZ GÜNEY UND EIN ÜBERBLICK SEINER FILMKUNST
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Artikel
Bozan: In Kurdistan herrscht Kolonialrecht
Biografie
Serdar Karakoç
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient
Biografie
Mely Kiyak

Actual
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
Bibliothek
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
05-06-2024
هەژار کامەلا
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Serdar Karakoç
Bibliothek
Saddam Hussein - Produkt einer ungerechten Weltordnung
21-07-2024
هەژار کامەلا
Saddam Hussein - Produkt einer ungerechten Weltordnung
Neue Artikel
Biografie
Issam Aziz Sharif
21-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
09-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
25-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
11-06-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  525,923
Bilder  106,505
PDF-Buch 19,792
verwandte Ordner 99,702
Video 1,448
Sprache
کوردیی ناوەڕاست 
301,418
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,778
هەورامی 
65,755
عربي 
28,890
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,319
فارسی 
8,548
English 
7,170
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Deutsch
Artikel 
854
Bibliothek 
304
Biografie 
243
Dokumente 
31
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
5
Plätze 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
MP3 
311
PDF 
29,983
MP4 
2,353
IMG 
194,664
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Artikel
Entwicklung des muttersprachlichen Unterrichts Kurdisch in der Bundesrepublik
Biografie
Fevzi Özmen
Biografie
Saya Ahmad
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
Biografie
Hüseyin Aykol
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Artikel
Der Antrag auf das Verbot der prokurdischen HDP beim türkischen Verfassungsgericht
Artikel
DIE LEBENSGESCHICHTE VON YILMAZ GÜNEY UND EIN ÜBERBLICK SEINER FILMKUNST
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Artikel
Bozan: In Kurdistan herrscht Kolonialrecht
Biografie
Serdar Karakoç
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient
Biografie
Mely Kiyak
Ordner
Biografie - Lebendig? - Nein Biografie - Geschlecht - Männlich Biografie - Nation - Kurde Biografie - Wohnort - Kurdistan Biografie - Ort des Todes - Mahabad Biografie - Dialekt - Kurdisch - Sorani Biografie - Persönlichkeitstyp - Schriftsteller Biografie - Persönlichkeitstyp - Dichter Biografie - Ort der Geburt - Mahabad Biografie - Land der Geburt - Ost Kurdistan

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 1.234 Sekunde(n)!