Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Biografie
Issam Aziz Sharif
21-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
09-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
25-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
11-06-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  525,923
Bilder  106,505
PDF-Buch 19,792
verwandte Ordner 99,701
Video 1,448
Sprache
کوردیی ناوەڕاست 
301,418
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,778
هەورامی 
65,755
عربي 
28,890
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,319
فارسی 
8,548
English 
7,170
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Deutsch
Artikel 
854
Bibliothek 
304
Biografie 
243
Dokumente 
31
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
5
Plätze 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
MP3 
311
PDF 
29,983
MP4 
2,353
IMG 
194,664
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene ...
Bibliothek
Christen und Jesiden im Ira...
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
Bibliothek
Saddam Hussein - Produkt ei...
سکرتێرە 53
Kurdipedia hat Information so einfach gemacht! Mehr als eine halbe Million Datensätze in Ihrer Tasche dank Ihrer Handys!
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 53

سکرتێرە 53
سکرتێرە 53

گەیشتینەوە لای مارێ، شەمسەددین گەندەباییمان تەسلیمی مارێ کردەوەو ئەمەش هەرکەسەو چۆوە ماری خۆی، چوومە ژۆرێ دەبینم دایە جووجەو ڤارین وا لە هۆری دانیشتینە، سەلامم کردو بەخێراتنم کردن، لەبەرم هەستانەوەو چاک و چۆنیان لەگەر کردم، دایە جووجە باوەشی تێکردم و گۆتی : جەرگۆ کووی، وای چەند غەریبیم کردبوو، سەری بە سینگی کردم و بگریێ و بگریێ، بەهەزار دەردە سەری کڕم کردتەوە، سەت جار گۆتیتی : وەی دەستیان بشکێ، چاویان کۆرە بی، خۆ جەرگۆیان نەهێشتیە، هەندیان لێدایە، هەنکی چەنگەکی تێمایە، ڤارینیش لە تەندروستی پرسیم و گۆتی : جەنابی وەزیر زۆرم پێناخۆش بوو، ئەوهات بەسەر هات، بریا هەر جەنابت وەزیر بایە، وەڵلا پاشی توو ئەو وەزارەتە وێران بووە، هەرچی دزو گەندەڵە گەڕایتەوەو ڕاست و چەپ کەتینە ناوێ، هەموو جارێ لەدری خۆم دەرێم جەنابی وەزیر بریا چاوەکت دیاربا..!
دایە جووجە و ڤارین بەڕاست و بە چەپ جوونیان بە حکومەت و وەزارەت و دائیرەکان دەدا، کەسیان نەهێشت، ئەمن هیچ قسەم نەدەکرد، شکی ئەوەم هەبوو بەقەستی هاتبن، هەتا قسەکم لێدەرینن و تووشی کێشەکم بکەن، ئەوە هەمووی بەلایەکی پرتەو بۆرەی داکی ئەحمەدی بەلایەکی، پتت لێدابا دەتەقی، ئەعسابی لە ڤارینی نەمابوو، بە تایبەتی وەکی ڤارین کلینسی بە چاوی وەدەناو لۆ من دەگریا، وەڵلا خۆ داکی ئەحمەدیش ناهەق نەبوو، ڤارین هەند ناسک و جوان بوو دەتگۆ ئارووی (خیار) سپی کرایە، سەگبابەی سووکە مکیاجەکیشی کردبوو، ئاگری لە پیاوی بەردەدا، وەڵلا وەکی کابرای گۆتی دەتگۆ لووقمە، ئەوجە لووقمە سۆرە شڕووبیەکان، ئەوی هەر بیهاوێیە زارت بەخۆی دەتاوێتەوە..! عەلاکووللین، داکی ئەحمەدی چایەی هیناو بەلاچاوەکی ئیشارەتی دامێ و گۆتی : وەرە مەتبەخێ..! خوایە فریام کەوی، مەحکەمەی کوبرا دەستی پێکرد، هەر کووی هەبوو خۆم دزیەوەو چوومە مەتبەخێ، وەکی چووم ئاگری لە نیووچەوانی دەباری، لە مشەوەشیان دوو سێ پیارەی لەکاتی شووشتنێ لە دەستی شکابوو، بەسەخۆم نەهیناو گۆتم : ها داکی ئەحمەدی کوولیچە حازرە ؟ گۆتی : ئەو سندان ئوو قووزەلقوورت حازر لۆ دایە زووزە ئوو ئەو فارین پیس..! بە زمانی سووتام گۆتم : بە ویزدانت ڤارین پیسە، ماخران دەرێ شەکرلەمەیە..! دوایێ خێرە ئەوها توڕەی چبووە ؟ گۆتی : ئەو نە شەکرلەمە، ئەو پیس ئوو حەیووان ئوو گوو..! ئوو ئەوان س دەوێ هاتن ئێڕە ؟ گۆتم : وەڵلا ئەمنیش نازانم، وا هاتینە خۆ دەریان ناکەم، گۆتی : ئا ئا بکە باوش ئەو فارین..! گۆتم : وەڵلا بەس دایە جووجە لە باوەشی کردم، فەقیری وەکی من شەنسی لە کێ بوو، ئی وەکی ڤارینی باوەشی پێبکا..! داکی ئەحمەدی هەر بە جارەکی شێت بوو، پەرداخەکی لە دەست بوو، بە مەغسەلەی داداو بووە هەزار پارچە، هەر زەندەقم چوو، خوا ڕەحمی کرد بە چڕو چاوی منی دانەدا، دەنا دەم و چاوی دەکردمە خەریتە..! گۆتم : هێواش بابە هێواش، ئەتوو لۆ وەها خۆت مشەوەش کردیە، داخوە چ ئیشەکیان هەیەو هەونکە دەڕۆن، گۆتی : لازم ئەلئان بڕۆن ! گۆتم : بابە خۆ دەریان ناکەم، عەیبە مەکە هەرا، ئەمن وا دەچمەوە ئەو دیووی، ئەتووش وەرە دانیشە، وەبی بزانی لۆچ هاتینە..! گۆتی : وەڵلا ئەمن ناهێ ئەوێ، ئوو ئەمن حێل عەسەبی..! گۆتم : خۆت مشەوەش مەکە، ئیشاڵلا هەونکە تۆزەکی دی هەردەستن..!
چوومەوە ئەو دیووی و لەگەر دایە جووجەو ڤارینی دانیشتمەوە، دایە جووجە چونکە گورگی باران دیدە بوو، گۆتی : ئەرێ جەرگۆ، ئەو شرقە شرقە چبوو لەو دیووی، دەتگۆ چشتەک شکا ؟ گۆتم : چنەبوو پەرداخەک بەربۆوەو شکا، گۆتی : خێری تێدا، ئەو چشتانە هەر دەبن، گۆتم : یاخوا بەخێر بێن دایە جووجە گەورەتان کردم، گۆتی : خوا بتپارێری جەرگۆ، وەڵلا ڤارینۆکە گۆتی : بابچین سەرەکی لە مامەستای دەین، گوناعەو غەدرەکی گەورەیان لێکردیە، وەی لۆت کۆرەبم پێدەچی وەکی گیرای زۆریان لێدابی، هەها چت لێهاتیە، گۆتم : نا بابە لێدانی چ، چشتی وەها نیە، گۆتی : هەی دەبە سەرکت مرم، ئەتوو دەرێی ئەمن بە گێل تێدەگەی، وەڵلا ئەوی بچتە ئەو جێیانە دەبی بە لێدانێ مەمنوون بی، ئەوجە با چشتەکی دیت پێبرێم، وەڵلا وەبیللا وەکی ئەتوو دەرکرایی و گیرای ڤارینۆکە شێت و هاربوو، هەموو ڕۆژێ دەهاتە کنە من چینەکی دەگریاو دەستە کلێنکسەکی سەرف دەکرد، دەزانی ئەتووی چەند خۆش دەوێ..!

زانیم لەگەر دایە جووجەی پێدا بچم بە ئاسانی نابڕینتەوە، لۆیێ ویستم مەوزوعەکەی بگۆڕم، گۆتم : دایە جووجە ئەتوو لەگە دەوامێ کووی ؟ گۆتی : وەڵلا ڕۆرە ملیان لەبەر ملی نایمە، دەرێن ئەتووش جەماعەتی وەزیری پێشتری، چونکە جارەکی چوویە ماریان و مارت لۆ شووشتیە ! گۆتم : ئەگەر دەرێی دێم شایەدیت لۆ دەدەم کەوا ئەتوو هیچ پەیوەندیت بەمن نیە..! گۆتی : ناوەڵلا بە قوربانت بم لێگەڕێ، بەشکوو خوا بکاو ئەتوو بە وەزیری بگەڕێیەوە، گۆتم : چشتی وەها نیەو ئەمن تەواو ! ڤارین گۆتی : نانا ئیشاڵلا دەگەڕێیەوە و وەکی جاران وەزارەتی مەزبووت دەکەی..! دایە جووجە گۆتی : ئەیڕۆ مامەستا خۆ ئەتوو چایەکەی خۆت نەخواردەوەو سارد بۆوە ! گۆتم : کێشە نیە، چایە بڕەک ساردبیتەوە، ئەوجە بیخۆیەوە باشە، پیارەکەم دەست دایێ و بە دوو فڕی ئاوام کرد ! دیتم دایە جووجە زۆر بە هوردی تەماشام دەکا کە چایەکەم خواردەوە، بەس زۆر ئیهتیمامم پێنەدا..
داکی ئەحمەدی هەروەهات دەکرد بە مۆبایلی نامەکی دەنارد و گەفی لێدەکردم، ئاخیر نامە نووسی : ئەکەر ئەوان نەڕۆی، ئەمن دەردەکا هەردوو..! گۆتم : دیارە وەزعەکە تەواو شلۆق بووە، وەچاکە ئەو دوو مێوانەی بەڕێکەم، لۆیێ گۆتم : ئەمن مەوعیدەکم هەیە و دەبی ڕوخسەتم بدەن، باشبوو دایە جووجە و ڤارین تێگەیشتن و گۆتیان : ئەگەر ڕوخسەت هەبی ئەمە دەڕۆین، گۆتم : یاخوا بەخێر بێن سەرچاوان، هەستامەوە بە ڕێیان کەم سەرم سوڕا، هەندەی نەمابوو بەرببمەوە، دایە جووجە گۆتی : دەرێی نەخۆشی مامەستا ؟ گۆتم : وەڵڵا نازانم بەران ئەوە دوو سێ جارە سەرم دەتریوێنی، نازانم چیە ! ڤارین گۆتی : دانیشە بابڕەک سەرت لۆ بشێلم..! لە دری خۆم گۆتم : ئەی قوڕم بەسەری وەڵلا ئەگەر داکی ئەحمەدی گێی لەو قسەی دەبی، چەقوو جۆت جۆت لە عاسمانێ گەمەی دەکا..! گۆتم : ناوەڵلا مەمنون پێویست ناکا، هەونکە حەبەکی ژانە سەرێ دەخۆم، دایە جووجە دانیشتەوەو گۆتی : ها ها، جەنابی وەزیر با بشێلی با، گۆتم : ناوەڵلا پێویست بەوەی ناکا..! یەکسەر داکی ئەحمەدی هاتە ژۆرێ و گۆتی : خوا حافیز ئوو زۆڕ بەخێرسن..! ئیدی مەجالی تێدا نەما ڤارین سەرم بشێلی، لۆیێ هەردووکیان خواحافیزیان کردو لەگەریان چووین هەتا دەرکەی، لەکن دەرکەی بە زمانی سووتای گۆتم : پێم خۆشبوو لە خزمەت دابین و پارە نانەکی پێکەوە بخۆین ! داکی ئەحمەدی لە پشتەوە یەک قونجرکەی لە قۆرم دا، شەرتبی عەیب نەبایە یەک بە دەنگی هاوارم دەکرد و دەمزیڕاند..!
ئەوان ڕۆیشتین و گەڕاینەوە، داکی ئەحمەدی دکرەکی کردیە ئەممان دکر، لە ئەوەللی هەتا ئاخیری دایە جووجەو ئەمن و ڤارین چمان گۆتبوو، هەمووی لۆ گێڕامەوە، ماخران نووقتەو فاریزەشی پازنەدەدا، گۆتم : دیارە ئەتوو کامیراو سەحنی دەووارت لەسەر سەری من دانایەو موراقەبەم دەکەی، بابە ئەتوو لۆ ئەوها خۆت مشەوەش کردیە، وەڵلا وەبیللا هیچ لە گۆڕێ نیە، ئەمن ئەگەر بەتەمای ڤارینی بام، ئەو وەختی وەزیر بووم، چشتەکم دەکرد ! گۆتی : ئەوزە کێ نارێ ئەتوو کردی سشت لە وزارەت ! گۆتم : بەخوای هیچم نەکردیە، وەڵلا بە مورتاحی لێ پاردەوە، ئەمن تاقەتی ئەو بەزم و ڕەزمانەم نیە، گۆتی : وەڵلا ئەمن سبەی دەسی وزارەت، لازم بپرسی ئەتوو هینا فارین یان نا ؟ گۆتم : بابە عەیبە مەچوو، حەیامان دەچی، دەرێن ئەوە ژنی وەزیری شێت بووەو لە چ دەگەڕێ، دوایێ کێ دەرێ ناحەزەکانی من لەوێ قسەکی ناکەن هەتا بەینمان تێک دەکەن ! گۆتی : مادام ئەتوو گۆت نەسی، ئەمن لازم دەسی، لازم دەسی..!

زانیم لەگەر داکی ئەحمەدی فایدەی نیە، لۆیێ گۆتم : ئەمن بچمە ژۆرێ باشترە، چونکە ئەتوو هەر بەگێی خۆت دەکەی، وەکی گۆتت : لا، لا..! لۆ ژۆرێ چووم دیسان سەرم سوڕا، خۆم بە دیوار گرتەوە، دەنا بەردەبوومەوە، بڕەکی ڕاوەستام هەتا هاتمەوە سەرەخۆ، زانیم وەزعم باش نیە، داکی ئەحمەدی گۆتی : ئەوە س ئەتوو سووڕا ؟ گۆتم : بەخۆشم نازانم، سەرم دەسووڕێ ! گۆتی : وەڵلا ئەو کلاوات ناخۆی، دەسم وزارەت یەعنی دەسم..! گۆتم : بابە وەڵلا کلاوات نیە، بڕوابکە سەرم دەسوڕێ و پێدەچی نەخۆش بم، چوومە ژۆرێ و هەر لە هۆرێ لەسەر قەنەفەکی پارم داوە، دەستم بە نیو چەوانم وەنا، ژانە سەرەکی زۆر تووندم گرت، وای لۆچووم زەختم هەستابی، چونکە سەرو پێچکم خوارد بوو، گۆتم : لەوانەیە ئی هەندێ بی، تەلەفۆنەکم لۆ جەعۆی کرد، گۆتم : لە کێی ؟ گۆتی : برێ چت دەوێ ؟ گۆتم : ئەتوو پێم برێ لەکێی ؟ گۆتی : ئەتوو چ هەقت هەیە لەکێمە، لە نۆزەنبیقیش بم فەوری دەگەمە کنە توو، بێم یان نا ؟ گۆتم : خێرت دەگاتێ وەرە، تەندروستیم باش نیە ! گۆتی : هەونکە دەگەمە کنت، وەکی کۆتری تەقلەباز دەفڕم، گۆتم : زۆر باشە چاوەڕێت دەکەم..!
نیوو سعاتەکی پێچوو، لە دەرکەی درا، مندار چوون کردیانەوە، گۆتیان : مام عەوڵاو جەعفەرن، هەستام بچمە دەرێ، سەرم سوڕاو بەسەر کورسی دا بەربوومەوە، ئەوجارە داکی ئەحمەدی وەکی برێی بڕوای کرد، لۆیێ هات و گۆتی : ئەتوو بەڕاست ئەو نەخۆش ؟ گۆتم : کەس بە کلاوات خۆی نەخۆش دەکا ؟ گۆتی : وەڵلا ئەو بیاو حەمموو قالب کلاوات، بەس وامزانی ئەتوو نەخۆش..! گۆتم : ئەرێوەڵلا نەخۆشم، وا ناردیتمە دوو جەعۆو مام عەوڵای بمبەنە دختۆری ! گۆتی : ئەمن بێ ؟ گۆتم : نا پێویست بەو ئەزیەتەی ناکا، لەگەوان دەچم، گۆتی : ڕاوەست بینی حەب زانە سەر، گۆتم : بینە ! باشبوو هەندی دەمێ دوو حەبی ژانە سەرێی لۆ هینام و بە پەرداخە ئاوەکی ئاوام کرد..
چوومە دەرێ دیتم مام عەوڵاو جەعۆ ڕاوەستابوون، سەلامم لێکردن، وەرامیان داوەو گۆتیان : خێرە ئوستاج ؟ گۆتم : وەڵلا بەخۆشم نازانم، سەرم دەسووڕێ و تەواو نیمە، بمگەیننە دختۆرەک، معاون تووبیەکی بزانم زەختم هەرنەستایە ! مام عەوڵا گۆتی : ئەتوو بەخۆت وەکی کێشکەی هە دندووکی لە شیوێ دەدەی، زەختت لۆ هەرەستی ! گۆتم : ترسی ئەو سەرو پێچکەی نیوڕانێم هەیە، جەعۆ گۆتی : بیلعەکس سەرو پێچک دەرمانی عەفت دەردانە، سواربن با بڕۆین، وەڵلا سواری تڕومبێلی بووین و بە ڕێکەتین، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج ئەو دوو ژنە کێ بوون لە مارینگۆ چوونە دەرێ ؟ گۆتم : لۆ نەتناسین ؟ گۆتی : وەڵلا بەخۆم نەمدیتن، خانێی خێزانم باسی کرد، گۆتی : ئێکیان گەلە نازداربوو، دەتگۆ پیفۆکە..! جەعۆ گۆتی : قوربانی پیفۆکی بە هارێ بم..! گۆتم : وەڵلا چتان لێ بشارمەوە، دایە جووجەو ڤارین بوون..! جەعۆ هەتتا ئیستاپ هەیە گرتی و دوو جار چووینە پێش و پاش، گۆتم : هێواش هێواش، وەختبوو لە جامی پێشەوە بچمە دەرێ ! گۆتی : ئەتوو بەڕاستیتە دایە جووجەو ڤارین بوون ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا ! مام عەوڵا گۆتی : هەبی و نەبی ڕەیس وزەڕا ئەو دووەی بە وەفد ناردیەو داوای کردیە بچیەوە دەوامێ ! گۆتم : لۆ ڕەیس وزەڕا کەسی بەدەست نەکەت ئەوانە نەبی ؟ جەعۆ گۆتی : وەڵلا گدۆ ئەو نەوعانە قسەو ئیشیان دەڕوا..! گۆتم : ناوەڵڵا لۆ هەندێ نەهاتبوون، گۆتیان هەر حەزمان لێبوو سەرەکت لێدەین و پێمان ناخۆشبووە ئەوهات بەسەر هاتیە..! جەعۆ گۆتی : خۆ چ قسەت نەکرد ؟ گۆتم : قسەی کوو ؟ مام عەوڵا گۆتی : کێ دەرێ بە جاسووسی نەهاتینەو دەنگیان تەنزیل نەکردی ! گۆتم : وەڵلا ئەمن چ قسەم نەکرد، بەران ئەتوو برێی لۆ هەندێ هاتبن ؟ گۆتی : دەتوو ئاوڕ دەوە پشتەوە، بزانە تڕومبێلە شینەکە هەر لە دوومانەو موراقەبەت دەکا..! جەعۆ گۆتی : گدۆ ڕجای خوات لێدەکەم وازبینەو سەری مەش بە فەتارەت مەدە، ئاخر ئەتوو چیشت بە دایە جووجەی کەپوو سەییانی و ڤارینۆکیە، مادام سەرت نایێشی لۆ پەڕۆکی لێدەبەستی..! گۆتم : دەتوو باژۆ لۆ دختۆرەکی، خوا کەریمە..! باشبوو جەعۆ پێی لێناو بە ڕێکەتین..
چووینە عیادەی دختۆری و بیتاقەمان بڕی و دختۆرم تێگەیاند، گۆتی : ژانەسەرەکەت مایە ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا وەختە مێشکم بتەقی، گۆتی : با زەختەکت بگرم، زەختی گرتم و گۆتی : زەختت زۆر باشە، لەسەر ئەو تەختەی درێژبە ! درێژ بووم و فەحسەکی هوردی لۆ کردم، دوایێ هەندە فەحسی نووسی و گۆتی : بڕۆ لە موختەبەری بیکە...
چووینە موختەبەری و کردمان، سعاتەکی پێچوو، فەحسەکان دەرچوون، بردمەوە کن دختۆری، زۆر بە هوردی تەماشای کرد، گۆتی : وەڵلاهی هیچت نیە و تەندروستیت باشە، ڕەنگە مێشکت ماندی بی و بڕەک قەلەق بی ! مام عەوڵا گۆتی : پیاو لە وەزیری لابدرێ، چار پێنج مانگان بگیرێ و شاپ شاپانێی پێبکەن، کوو مێشکی ماندی نابی..! جەعۆ گۆتی : ئەتوو برێی وەکی گیرابووی دەرمانەکیان نەدابیێ هەتا بتکووژن..!

دختۆرەکە بەینەکی تەماشا مەی کردو هیچ دەنگی نەکرد، هەندە دەرمانی نووسی و گۆتی : ئەوانە بەکاربینەو ئیشاڵلا چادەبی ! وەرەقەکەم لە دختۆری وەرگرت و سوپاسم کردو چووینە دەرێ، دەرمانەکەمان کڕی و سواری تڕومبێلی بووین، جەعۆ گۆتی : گدۆ جوابی منت نەداوە، پێت وانیە دەرمان خواردی کرابی ؟ گۆتم : بڕوا ناکەم، ئەگەر وەبایە، دەبا زوو لێم بەدەر کەتبا، مام عەوڵا گۆتی : چەند ڕۆژە وەتلێهاتیە، گۆتم : ئەوڕۆ هەستم پێکردیە، وەکی دایە جووجەو ڤارین هاتن، گۆتی : ئەوان هیچیان لۆ نەهینابووی، پاقلاوەک چشتەک ئەتووش خواردبت !؟ گۆتم : ناوەڵلا، بەران چشتەکم بەبیر هاتەوە، جەعۆ گۆتی : یا ئەڵلا خێر، برێ بزانین چیە، گۆتم : داکی ئەحمەدی چایەی لۆ هیناین، ئەوان خواردیانەوەو ئەمن چوومە ئەو دیوی، وەکی هاتمەوە کن دایە جووجەو ڤارینی، دایە جووجە گۆتی : چایەکت بخۆوە ! مام عەوڵا گۆتی : تەواو، ئەوان زەهریان لۆ لە چایەی کردی و بڕۆ بەخێراتی ! گۆتم : ئەتوو برێی چشتی ئەوها بکەن، گۆتی : لۆ نایکەن، پارە هەموو چشتی بە عیسانی دەکا، دەوجە با چشتەکیدیشت پێ برێم، تازە ئەو زەهرە لەگەر خینت تێکەر بووەو هەموو دختۆری دنیایێ خڕ ببنەوە هیچیان پێناکرێ..! وەکی مام عەوڵا ئەو قسەی کرد هەر بەجارەکی زەندەقم چوو، گۆتم : تەواو، ئی تێچووبم ئەو جارەیە، جەعۆ تڕومبێلی ڕاگرت و گۆتی : گدۆ زوو وەرە خوارێ خۆت بڕشێنەوە، بەشکی هێشتا لە هەناوت بی و تێکەر خینت نەبووبی ! بە قسەی جەعۆم کردو فەوری هاتمە خوارێ، لە تڕومبێلی دوور کەتمەوەو پەنجەی شهادەم لە قوڕگم ڕاکرد، هەر چەندی کردم و کردم نەڕشامەوە، هەمووی عەکسیە، ئەوجارە دوو پەنجەم شۆڕ کردەوە، هەر فایدەی نەبوو، جەعۆو مام عەوڵا هەر دەیانگۆ : دەی، دەی، زیاتر پەنجەت شۆڕ کەوە، کورە دەزوو بە ماخران ! ئەوان هەر بە جارەکی زەندەقیان بردبووم، هەندی پەنجەم لە گەرووم ڕاکەم هەر دوو چاوم سۆر ببوو، لیکاویش لە دەوم دەهاتە دەرێ، گۆتم : ئێ کاکە چبکەم، وەکی نەڕشێمەوە، خۆ بەزۆری نیە، جەعۆ ئەعسابی نەما، گۆتی : ئەمن دەزانم کوو بتڕشێنمەوە، لە پشتەوە هەتا خوا هێزی دابووێ، مستی برند کردو لە پشتی گیر کردم، بەرچاوم تاریک بوو، ئەوەی لە هەناوم بوو هینامەوە، خوا ڕەحمی کرد، دەنا دەبا مەعیددەو سێ چار مەتر ڕیخەرۆکیش لەگەر ئەو مستەی جەعۆی لە دەوم بهاتبا دەرێ..!

دەوو دەو ڕۆیشتم، باشبوو مام عەوڵا ئەمنی گرتەوەو قیتی کردمەوە، گۆتیە جەعۆی : سەی خۆڕی، خۆ کافرت نەکەتتە بەردەستی، وەڵلا وەبیللا ئەو مستە بە کەرێ کەتبا دەیتۆپاند..! جەعۆ گۆتی : بەسە ببڕێنەوە، گدۆ ساعێبی تووبی، دە دەققەی دی دەمری، زەندەقت بردیە هەندی برێی زەهریان دایتێ و لەگەر خینی تێکەربووە، ئەتوو لە خۆتەوە بە پێ خواسی بەناو کەتی، دوایێ ئەمن بەخۆم خەبیری ڕشانەوەو مستیمە، دەتانم مستی لە زەلامی بدەم بیڕشێنمەوە، دەتانم مستیشی لێبدەم تڕی پێ بکەم..! گۆتم : نەخۆم کا نە ئەو هاتنە دختۆرەم کا، ئێک دەمکاتە کەرو ئێک دەرێ تڕی پێ دەکەم، خێرتان دەگاتێ بێدەنگ بن، هەتا بڕەک دێمەوە سەرەخۆ، گۆتمە جەعۆی ئەو کلینسەم بدێ، با دەست و دەوم بستڕمەوە، جەعۆ دەستە کلینسەکەی سەر دەشبولی هەرگرت و دایە من، گۆتی : کلێنکس چیە، هەمووی بە قوربانی توو بی، دەست و دەوم سڕیەوەو لەناو تڕومبێلی بەینەکی دانیشتم و سەرم بە پشتی کورسی کرد و چاوم قووچاند، گۆتم : لێمگەڕێن با بڕەک بێمەوە سەرەخۆ، جەماعەت وا تێدەگەم ئاخیرو ئۆخیرم بی، ئەگەر زەهیر خواردی کرابم، زەحمەتە دەرچم، چونکە ئەو نەوعە زەهیرەی لۆ ئەو حارەی بەکاردێ، زۆر زەحمەتە عیلاجی هەبی، جەعۆ گۆتی : نانا گدۆ، زەهیر خواردی نەکرای، کوو دەزانم خوا بەهەقە، ئەوهاش دەزانم وەنیە، وەختەکی مام عەولا شووشە کۆلایەکی هیناو گۆتی : ئوستاج یەک دوو قوومان لێدە، با سەرو درت بێتەوە سەرەخۆ، گۆتم : ئەوە لە کێت هینا ؟ گۆتی : لەو دوکانەی ئەو بەری..! گۆتم : ئەی خوا خێرت بنووسی یا ڕەببی، لێم وەرگرت و یەک دوو قوومم لێدا، جەعۆ گۆتیە مام عەوڵای، پیرە سە، مادام دەتهینا دە قلەکیشت لۆمن هینابا، پارەکەم دەدایەوە ! مام عەوڵا گۆتی : خۆ گۆجە نی، ئەوە تێهێ دووکانەکە، ملت بشکێنەو بڕۆ لۆ خۆت بینە..! هوردە هوردە کۆلایەکەم دەخواردەوە، مام عەوڵا گۆتی : یەک دوو قرپان بینەوە بەشکوو مەعیدەت دێتەوە سەرەخۆ، گۆتم : لێم گەڕێ و وەکی مەسەلەی ڕشانەوەکەی لێمەکە، تاقەتی کۆرە مستی جەعۆم نیە..!
بڕەک هاتمەوە سەرەخۆو بە ڕێکەتین لۆ لای مارێ، گەیشتینەوە پێش دەرکەی و هاتینە خوارێ، هەردووک گۆتیان : ئەگەر دەزانی وەزعت باش نیە، ئەوشۆ لەکنەتوو دەنووین، وەبی ئەگەر خوانەخواستە چشتەک بوو، زوو بتگەینینە خەستەخانەی، گۆتم : ناوەڵلا ئەزیەت مەخۆن، ئیشاڵلا هیچ نابی، زۆر مەمنون و هەڕونەوە ماری خۆتان، ئەگەر چشتەک بوو خەبەرتان دەدەمێ، زۆریان ڕجا کرد لە ماری من بن ڕازی نەبووم، هەر دووکیان خواحافیزیان کردو ڕۆیشتن، هەتا هێزم تێدابوو هەردوو دەستم برند کردە عاسمانێ و دوعای خێرم لۆ کردن، پیاو برادەرو دراوسێی ئەوهای هەبی، نیعمەتەکی گەلە گەورەیە، خوایە مەمنونم و لێت بەزیادبی، کە ئەو دراوسێیە باشانەت دایتە من..!
چوومەوە ژۆرێ، داکی ئەحمەدی بە پیرم وەهات، سەلامم لێکردو وەرامی داوە، گۆتی : ئەتوو باش، ئەو تەبیب گۆت ئەتوو ستە ؟ گۆتم : باشم ئەلحەمدولیللا، وەڵلا دختۆرەکە فەحسەکی هوردی لۆ کردم، گۆتی : چشتەکی ئەوها نیە، پێدەچی بڕەک ماندی بی، بەران خێرت دەگاتێ درم دەخێورێتەوە، تەماتەو ڕوونەکی خۆشم لۆ بکە، بەران نەکەی پیازی تێبکەی، بەخۆت دەزانی هەر شیوەک پیازی تێدابی ئەمن ناخۆم، گۆتی : دباش، ئەمن دەزانی ئەتوو ناخۆی ئەو بیاز، گۆتم : ماستاوەکی سەر بە کەفیشم لۆ بکەو دوو نانی تیریشم لۆ بڕشێنە، با بە تەماتەو ڕوونەکەی بیخۆم، گۆتی : بسەر ساو..!
چوومە ژۆرێ جلکم گۆڕی و نوێژی عیشایێم کردو لە سەر قەنەفەی پارم داوە، تەماشا تەلەفزیۆنیم دەکرد، دیتم چاو پێکەوتنە لەگەر وەزیری کارو باری ژنان، گۆتی : دوای وردبوونەوەو لێکۆڵینەوە لە کاروباری ئیداری و یاسایی وەزارەتەکەمان، لۆمان دەرکەتیە وەزیرەکەی پێشی گەندەڵیەکی یەکجار زۆری ئەنجام دایە، وا دۆسیەکانمان هەمووی کۆکردتەوەو ناردیتیمانە دەستەی دەست پاکی، نووسخەکیش دەیدەینە لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی، وەبی لێپێچینەوەی لەگەر بکرێ و بە سزای پڕ بە پیستی خۆی بگا، بە داخەوە ئەو وەزیرە گەندەڵە زۆر کاری خراپی ئەنجام دایە، نابی حکومەت و دادگا لێی بێدەنگ بی، ماوەکی زۆرە بەخۆم و هاوکارانم خەریکین و دەمانەوێ وەزارەتەکەی ڕاستە ڕێ بکەین، ناتوانین وەکی خۆی لێبکەینەوە..! لە دری خۆم گۆتم : دە فەرموو دەی، هەتا ساحێب مار دزی گرت، دز ساحێب ماری گرت، وەڵلا هەر ئەو بەزمە مابوو لەگەرم بکەن..! دەوجە وەرە تەماتەو ڕوونت پێ بخورێ..!

هەندەی نەبرد داکی ئەحمەدی تەماتەو ڕوونەکەی هینا، ناوی خوام لێهیناو کەتمە سەرێ، تەماتەو ڕوون لەسەر برسیتی زۆر بەتامە، هیچی تێناچی و عەنتیکەش بەری درت دەگری، پاشان دوو چایەی عەننابیم لەسەر کردو گۆتم : دەوجە هەرچی دەبی باببی، بەینەکی باش لەگەر منداران دانیشتم و تێر قسەی خۆشمان کرد، دوایێ چووم لێم پارداوە، هەرچەند ئەو دیوو و ئەو دیووم دەکرد خەوم لێنەدەکەت، ژانە سەرەکە زوو زوو دەهاتەوەو تەپلی سەرم دەیتریواند، ناو سەرم گڕڕو هۆڕەکی بوو نەبیتەوە، دەتگۆ ناو سەری من مەتارەو بە بەردەوامی کۆمەرە تەیارەک گڕڕو هۆڕیانە، تەئکیدیش بووم حەبەکانم خواردیە، بەران نازانم لۆ هیچ تەئسیری نەبوو، ئەوە هەموو بەلایەکی، خەوم لە داکی ئەحمەدیش تێک دابوو، ئاخر ئەتوو بچیە سەر جێی و ودوو سعاتی ڕێک ڕاست و چەپی بکەی و خەوت لێنەکەوی ئاسان نیە، ئان ئاخیری تەحەممولی نەکردو گۆتی : ئەرێ ئەوە س، ئەتوو نیە خەو، لۆ ناکەی نووستن ؟ گۆتم : چبکەم، وەڵلا هەر چەند دەکەم خەوم لێناکەوی، ئێ بڕوات هەبی نە تایگەرم خواردتەوە نە قاوە، گۆتی : ئەمن حەمموو هیلاک ئوو ئەتوو نەنووست، ئەمن ئیزعاج ئەو وەزعە..! گۆتم : وەڵلا دەچمە خوارێ، لۆخۆم هەندە قورئانی دەخینم، بەشکوو باشتر بم، گۆتی : ئێ دباش، بەس قەپات ئەو دەرکە، گۆتم : باشە بە چاوان قەپاتی دەکەم، ئیدی ژۆرێم بە جێهێشت و چوومە خوارێ..!
دەست نوێژەکم شووشت و دوو ڕکەعات نوێژم کردو پاشان دەستم بە قورئان خیندنێ کرد، لە هەمووی عەججایبتر ئەوەبوو، وەکی قورئانەکەم دەخیند ژانە سەرەکەم زۆر زیادی دەکرد، وەلحاسر نەمتانی قورئان خیندنەکەی تەواو کەم، هەستام لەسەر قەنەفەکەی پارم داوە، بەینەکی پێچوو هەتا خەوم لێکەت، لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەبوو، خەونی زۆر ناخۆشم دەدیت، دەمەک سەیەکی ڕەشی گەورە بە تووندی لۆم دەهات و دەیوویست پڕم داتێ، ئەوجارە مارەکی سەر ڕەشی قەف قەف لۆم دەهات و خۆی لە ملم لوول دەدا، هەناسەم تەنگ دەبوو، دەموویست هاوارکەم دەنگم دەرنە دەچوو، خۆم لە مارەکەی دەکردەوە و دەموویست هەرێم، نەمدەتانی، هەردوو لاقم بە عاردی وەنووسابوو، لە وەزعەکی دابووم نەبیتەوە، هەتا خۆم لەسەو مارەکەی قورتاکرد دارو بەرد شەقی برد، ویستم لەوێ هەرێم، هەر لەخەوەکەی دوو زەلام هاتن و لوولیان دام، ئێکیان هەردوو لاقی گرتم و ئێکیش لای سەرم، برندیان کردم و ئەمنیان بردە سەر چیایەکی برندو بەهەموو قووەتیان فڕێیان دامە خوارێ، وەکی تەیارەی شۆڕ دەبوومەوە، لەو عاسمانەش لەولاو لەولام کۆمەرە پیرەژنەکی پیس و ددان کەتی و ناشیرن، ڕاوەستابوون و پێم پێدەکەنین، ئەمن شۆڕ دەبوومەوەو ئەوانیش لە عاسمانێ دەفڕین و جرتیان لەمن بەردەدا، وەختەکی ڕمبەم لێوەهات و کەتمە سەر عاردی، لەگە ڕمبەی بە خەبەر هاتم و دیتم لە سەر قەنەفەکەی بەر بوویمەوە کەتیمە سەر عاردی..! تەماشایەکی ئەولاو ئەولام کردو دیتم خەونە، گۆتم : ئەی بە لەعنەت بی شەیتان، ئەو خەونە ناخۆشە چبوو، ئارەقەکی گەلە زۆرم کردبوو، کلینسەکم هیناو دەم و چاوم سڕیەوە، گۆتم : بابچمەوە ژۆرەکەی خۆم و لەوێ بنووم باشترە، بالێرە ئی لەمە چێتر دەستم لێ نەوەشێنن و بە ئاقاریم بێخن..!
چوومەوە ژۆرەکەی خۆم و لێم پارداوە، خەوم لێکەتەوە، دیتم زەلامەکی کەرب کەتی ناشیرنی موودار، نەک هەر دەم و چاوو قالبی، کەپووشی مووی لێهاتبوو، ماشەڵلا چشتەکی ناشیرن بوو، تەورداسەکی زۆر گەورەی لە دەست بوو، لەلای لاقم ڕا ڕایکێشام و کەتە سەرم بە تەورداسان، یەک بە دەنگی هاوارم دەکرد و دەنگم نەدەهاتە دەرێ، خۆم لەبەر دەستی ڕادەپووچڕی، تووند دەیگرتمەوەو بە تەورداسان لێی دەدامەوە، لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەبوو بەو هەموو تەورداسەی لێی دەدام نەدەمردم، تەمەننام دەکرد بمرم و نەدەمردم، کابرا تەورداسەکی لە هورگی دام و ڕیخەرۆکم بە گۆڕێ وەربوو، ڕیخەرۆکەکەی هەرگرتەوەو بە قەمپاران کەتە سەرێ، دەزانن چەند ناخۆشە بە زندیتی چاوان ڕیخەرۆکت دەربینن و بیخۆن، لە هەمووی ناخۆشتر ڕیخەرۆکەکەی لە ناو خینی هەناوم وەردەدا، ئەوجە دەیخوارد، وەکی برێی خینی من لۆوی ببووە ساس و عەنبە..!
ئەو خەوە ناخۆشە بەردەوام بوو، کابرا بەرببووە هەناوم و دەیخوارد، سێ چار پشیلەی ڕەشیش دەویان لە گێ و کەپووم نابوو، دەیانویست بیقرتێنن و بیخۆن، نە دەنگم دەهاتە دەرێ و نەدەم تانی هەرێم و نەشەڕی ئەوانەشم پێدەکرا، وەختەکی دیتم ڤارین لە عاسمانێ ڕا هاتە خوارێ، کراسەکی سۆر سۆری لەبەر بوو، پرچەکی زەردی درێژی پێوەبوو، ممکینە دوو مەتر دەبوو، دوو باری گەورەی سپی سپی پێوەبوو، لە عاسمانێ ڕا لۆ لای من هات و نێزیک بۆوە، گۆتی : خۆت بە پرچم بگرە با هەرتکێشم و قوتارت کەم، هەتا هێزم تێدابوو دەستم درێژ کرد و تانیم بیگەینمە پرچی ڤارینی، تووند گرتم، ئەویش لە شەققەی باری دا بفڕی، بەران کابرای تەورداسەکەی پێبوو، تووند هەردوو لاقی گرتبووم و نەیدەهێشت ڤارین بمبا، کابرا لاقی ڕادەکێشام ئەمنیش پرچی ڤارینی، لەو مرخێش مرخێشەی، هەتا زللە هەیە بە بنا گێم کەت، لەگەر زللەکەی لۆ بەخەر نەهاتم، وەکی تەماشا دەکەم ئەوە تووند لاقی داکی ئەحمەدیم گرتیەو ڕایدەکێشم، زللەکەش هەر ئەو لێیدام هەتا لاقی بەردەم، چونکە قیچەکیدیم ڕاکێشابا، ڕمبەی لێوە دەهات و لەسەر قەرەوێرەی بەردەبۆوە..!
مایتی[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,108 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Exklusiv für Kurdipedia | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
Verlinkte Artikel: 84
Artikel
Gruppe: Artikel
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Geschichte
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 99%
99%
Hinzugefügt von ( زریان عەلی ) am 26-12-2021
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( زریان سەرچناری ) auf 26-12-2021
URL
Dieser Artikel wurde bereits 1,108 mal angesehen
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Biografie
Hüseyin Aykol
Biografie
Saya Ahmad
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Biografie
Fevzi Özmen
Biografie
Mely Kiyak
Artikel
DIE LEBENSGESCHICHTE VON YILMAZ GÜNEY UND EIN ÜBERBLICK SEINER FILMKUNST
Artikel
Entwicklung des muttersprachlichen Unterrichts Kurdisch in der Bundesrepublik
Artikel
Bozan: In Kurdistan herrscht Kolonialrecht
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Serdar Karakoç
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient
Artikel
Der Antrag auf das Verbot der prokurdischen HDP beim türkischen Verfassungsgericht
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
Biografie
Ismail Küpeli

Actual
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
Bibliothek
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
05-06-2024
هەژار کامەلا
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Serdar Karakoç
Bibliothek
Saddam Hussein - Produkt einer ungerechten Weltordnung
21-07-2024
هەژار کامەلا
Saddam Hussein - Produkt einer ungerechten Weltordnung
Neue Artikel
Biografie
Issam Aziz Sharif
21-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
09-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
25-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
11-06-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  525,923
Bilder  106,505
PDF-Buch 19,792
verwandte Ordner 99,701
Video 1,448
Sprache
کوردیی ناوەڕاست 
301,418
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,778
هەورامی 
65,755
عربي 
28,890
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,319
فارسی 
8,548
English 
7,170
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Deutsch
Artikel 
854
Bibliothek 
304
Biografie 
243
Dokumente 
31
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
5
Plätze 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
MP3 
311
PDF 
29,983
MP4 
2,353
IMG 
194,664
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Biografie
Hüseyin Aykol
Biografie
Saya Ahmad
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Biografie
Fevzi Özmen
Biografie
Mely Kiyak
Artikel
DIE LEBENSGESCHICHTE VON YILMAZ GÜNEY UND EIN ÜBERBLICK SEINER FILMKUNST
Artikel
Entwicklung des muttersprachlichen Unterrichts Kurdisch in der Bundesrepublik
Artikel
Bozan: In Kurdistan herrscht Kolonialrecht
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Serdar Karakoç
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient
Artikel
Der Antrag auf das Verbot der prokurdischen HDP beim türkischen Verfassungsgericht
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
Biografie
Ismail Küpeli
Ordner
Bibliothek - PDF - Ja Bibliothek - Art der Veröffentlichung - Gedruckt Bibliothek - Dialekt - Deutsch Bibliothek - Inhaltskategorie - Kurdenfrage Bibliothek - Partei - Arbeiterpartei Kurdistans PKK Artikel - Art der Veröffentlichung - Born-digital Artikel - Dialekt - Deutsch Artikel - Inhaltskategorie - Geographie Artikel - Inhaltskategorie - Geschichte Artikel - Original Language - Deutsch

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.453 Sekunde(n)!