Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Biografie
Issam Aziz Sharif
21-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
09-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
25-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
11-06-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  525,922
Bilder  106,504
PDF-Buch 19,792
verwandte Ordner 99,701
Video 1,448
Sprache
کوردیی ناوەڕاست 
301,418
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,778
هەورامی 
65,755
عربي 
28,890
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,319
فارسی 
8,548
English 
7,170
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Deutsch
Artikel 
854
Bibliothek 
304
Biografie 
243
Dokumente 
31
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
5
Plätze 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
MP3 
311
PDF 
29,983
MP4 
2,353
IMG 
194,664
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene ...
Bibliothek
Christen und Jesiden im Ira...
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
Bibliothek
Saddam Hussein - Produkt ei...
سکرتێرە 56
Kurdipedia garantiert das Recht auf öffentliche Informationen für jeden Kurden!
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 56

سکرتێرە 56
سکرتێرە 56

گۆتم : ئەوجە دەتەوێ ئەمنیش ڤیدیۆیەکی ئەوهات لۆبینم، یان گەفم لێدەکەی و پێم دەرێی ڤیدیۆی ئەوهای تووشمان هەیە !؟ زۆر پێکەنی، یەک دوو جار هەر دوو دەستی بە قەییمی لێک داو خۆی دەچەماندەو هەر دەستاوە، گۆتی : نا بابە نا، نە ئەوەمان لە توو دەوێ، نە ئەوەی تووشمان هەیە، بەران حەز دەکەم بزانی لە سیاسەت هەموو شتەک واریدەو شتەک نیە بە ناوی ئەخلاق، گۆتم : بەرێ ئەوەی دەزانم، بەڕاستی لە وراتیمە سیاسەت پیس و بۆگەنیە، گۆتی : ئەوها نەبی ناڕوا، گازی جاحێرەکەی کردو گۆتی : هەندە شیرنیمان لۆ بینە، لە پاش نانی هەر زێنەتە شیرنی لەسەر بکەی، ئەوجە گۆتیە من : دەوجە وەرە با پیاسەکی لەناو باخەکەی بکەین، هەوایەکەی خۆشەو خواردنەکەش حەل (هەرس) دەکەین، گۆتم : فەرموو با بڕۆین..!
گەیشتینە پێش دەرکەیی و جەڕەسی مۆبایلەکەم لێیدا، تەماشام کرد داکی ئەحمەدی بوو، ویستم وەرام نەدەمەوە، وەزیری ناوخۆ گۆتی : لۆ وەرام نادەیەوە ؟ گۆتم : دوایێ لۆی دەکەمەوە، گۆتی : کێیە ؟ گۆتم : داکی مندارانە ! گۆتی : وەرامی بدەوە، تەئکیدم ئێستا زۆر مشەوەشە، وا دەزانی ئەمە لەت و پەتمان کردی..! وەرامم داوەو گۆتی : سۆنی ؟ گۆتم : باشم ئەلحەمدولیللا، گۆتی : ئەتوو سالم، ئوو هیس نیە !؟ گۆتم : نانا خەمت نەبی، باشم چ لەگۆڕێ نیە ! گۆتی : زۆڕ باش، ئین شاڵلا ئەتوو دائیم سالم، ئوو ئەڵلا حیفز بکا ئەتووی..! گۆتم : ئامین لەگەرەنگۆش و خوات لەگەر..! لە پێبلقەکان چووینە خوارێ، وەکی مام عەوڵاو جەعۆ چاویان بەمن کەت گەش بوونەوە، سنیە نانەکەیان لە پێش بوو، هێشتا لە خەمی من نەیانخواردبوو، دەیانوویست بزانن ئەمن لە ژۆرێ سەلامەتم، ئەوجە بیخۆن، وەکی ئەمنیان دیت و تەئکید بوون مایمە، زەردە خەنەکیان لۆ کردم، ئەوجە دەستیان بە نان خواردنێ کرد، سڵاو لەو درە ساف و بێگەردەی مام عەوڵاو جەعۆی..! یاخوا هەر ساغبن..
هوردە هوردە چووینە ناو باخەکەی، جاحێرەکە سەبر سەبر لە دوومان دەڕۆیی و سنیەک پاقڵاوەی دەرەجە ئێکی تورکی لەسەر دەستی بوو، لۆمەی ڕادەگرت و وەزیر قلەکی هەر دەگرت و دەیهاویشتە دەوی ! گۆتیە من : لۆ ناخۆی، قاتی نارێی بە درم نیە ! گۆتم : ناوەڵلا زۆر مەمنون، بەران ئەمن شیرنی ناخۆم، گۆتی : بیخۆ بیخۆ، دەفعل لێلە ! پێکەنیم و گۆتم : مەمنون، خوای دەکرد بە سەلامەتی دەچوومەوە مارێ، قیڕسی لە دەفعل لێلی..! گۆتی : بلۆکی عەنتیکە ڕادەوەشێنی، ئێه، پێم برێ، ئەوە بڕیاری کۆتایتە ؟ گۆتم : بەرێ، ناتانم جارەکیدی بێمەوە ناو حکومەتی، وازم لێبینن مەمنون دەبم..! تەواو ڕەنگی تێکچوو، گۆتی : دەزانی ئەتوو ئەمن داوێیە وەزعەکی خراپ، گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : سەرۆک وەزیران تەکلیفی لە چەند کەسی کرد قسەت لەگەر بکەن، هیچیان لە خۆیان ڕانەدیت، گۆتیان : تازە نایێتەوە، ئەمن گۆتم : ئەمن دەیهینمەوە، خەمت نەبی، گۆتم : باشە ئەمن چمە، ئەوها داڵغەتان لەمن دایە !؟ گۆتی : مەسەلەکە ئەتوو نی ! گۆتم : ئەدی ؟ گۆتم : وەکی ئەتوو گیرابووی، نازانم چ سەگبابەک دۆسیەی توو دایتە هەرچی ڕێکخراوی بیانی و ناوخۆو قونسلیەکانی دنیایێ، ئەوە خراپ لەسەرەمە کەتیە، چەند جار پەیوەندیان بە سەرۆک وەزیرانی کردیەو تەئکیدبە ئەتوو لە ژێر ئەو فشارەی بەربووی، ئەگەر نا جارەکیدی چاوت بە ڕۆناکی نەدەکەتەوە..! ئێستاش لۆیێ دەمانەوێ بێیەوە، دەمانەوێ بەو وراتانە برێین ئەتوو هاتیەوە وەزارەت و ئەو قسانەی کرایە کە گیرایی و ئەزیەت درای ئەسل و ئەساسی نیە ! گۆتم : ئەوجە چ گێتان لەو وراتانەیەو ئەو وراتانە لۆ وەها خەمی من دەخۆن، قابیلە ئەمن چمە، گۆتی : مەوزوع ئەتوو نی، هەر کەسە تووشی وەزعەکی وابی و خەبەر بگاتە وان، ئەوان دێنە سەرخەت، جاری واشە لەژێر ئەو زەغتەی چیان لەمە بوێ پێمان دەکەن..! گۆتم : توخوا ئەوە ژیانە ئەمە تێداینە، ئەو هەموو بینەو بەردەو سیاسەتە قۆڕە، لە باتی ئەو هەموو کێشەو دۆخەی هەموومان پێکەوە خزمەتی میللەتی خۆمان بکەین باشتر نیە !؟ گۆتی : دەزانی چیە، ئەو میللەتە دەبی دایم بە چشتەکی مەشغولی بکەی، نابی مەجالی بدەی فکر لە توو و لە کورسیەکەت بکاتەوە، ئەگەر تێر بوو، کێشەشی نەبوو، بەگژ کورسی حوکمەتی دادێ، دەرێ دەبی هەڵبژاردنی پاک بکرێ، دەبی دەسەڵات بگۆڕێ، دەبی پشتاو پشت و بنەمارەیی و بەرە باب نەمینێ، ئەتوو نابینی، ئەوڕوپا چونکە کێشەیان نیە، هەڵبژاردن بە مەزبووتی دەکرێ و چار سار جارەک وەجبە سیاسیەک دەڕواو وەجبەکی دی دێ، گۆتم : ئەدی ئەنگۆ لۆ وەناکەن، زۆر باشترە لەو هەموو ململانێیەی، ڕاوەستاو پاقلاوەکی هاویشتە دەوی و هەتا ئاوای کرد تەماشای کردم، ئەوجە گۆتی : بە کوردی و بەکورتی ؛ ئەمە لۆیێ نەهاتینە هەتا بڕۆین، هەتا پێمان کرا داژۆین، وەکی تێکیش چوو، لە هەمووان تێک دەدەین..!

گۆتم : ئەو میللەتە دەردەسەری زۆری دیتیە، کەس گلەیی لە دوژمنی ناکا، هەرچی لەگەر کردبی، بەران ئی خۆت بێ، هێسکت بشکێنی و خینت بمژی ئاسان نیە، گۆتی : هەونکە بێ سێ و دوو قسەی ئاخیرم بدێ، دێیەوە یان نا ؟ گۆتم : نەخێر نایێمەوە..! ئەمن وەمگۆو تڕومبێلەکی وەنەوشە زۆر بەتووندی هات و ڕایگرت، دوو سێ چەکدار بەغاردان لۆلای مە هاتن و گۆتیانە وەزیری ناوخۆ : گەورەم فریاکەوە، وەزیری ئاوەدان کردنەوەی هاتیەو زۆر مشەوەشە ! ئەو وەنەوشە ئی ویە، گۆتی : باشە ئەنگۆ بڕۆن ئەوە هاتین، ئەوان ڕۆیشتن و گۆتیە من : وەرە بابچین بزانین چبووە، پێمان هەرگرت و چووینە کن تڕومبێلەکەی، تەماشامان کرد وەزیری ئاوەدان کردنەوەی لەناوە، سەری بە کووشینەکەی پێشی کردیەو دەگریێ، مشەوەش بووین، وەزیری ناوخۆ دەرکەی کردەوەو گۆتی : خێرە دەگریێی، پێم برێ بزانم چبووە ؟ وەزیری ئاوەدان کردنەوە خۆی سوڕاندو باوەشی بە وەزیری ناوخۆ کردو بگریێ و بگریێ، ئەوجارە سەری بە سینگی کردو هەر دەگریا..! وەزیری ناوخۆ تەواو مشەوەش بوو، گۆتی : کورە دەتێم بگەینە چبووە ؟ وەزیری ئاوەدان کردنەوە ویستی قسان بکا، سوڕاو بەربۆوە ! دیاربوو فوول سەرخۆش بوو، وەزیری ناوخۆ گۆتیە چەکدارەکان : پیلی بگرن و بیبەنە ژۆرێ، هەندە ئاوی بە دەم و چاوی داکەن و شەربەتەکی لیمۆی بدەنێ و لەسەر کورسیەکی دانێن، ئەمە وادێین، دوو چەکدارەکان چوونە بن پیلی و بردیانە ژۆرێ، وەزیری ناوخۆ گۆتی : دەفەرموو دەی، خەممان زۆر کەمە، ئەوەشی هاتە سەرێ، ئەوجە گازی سایەقی وەزیری ئاوەدان کردنەوەی کردو گۆتی : کوڕم چبووە، جەنابی وەزیری لۆ ئەوهای لێهاتیەو ڕووخایە ؟ ئەویش گۆتی : وەڵلا گەورەم برێم چ، وەزیر ناوخۆ گۆتی : کوڕم مەترسێ و قسان بکە، سایەقەکە گۆتی : وەڵلا گەورەم جەنابی وەزیر ژنی خۆی کووشتیە.! ئەمن و وەزیری ناوخۆ تاساین، ڕەنگمان تێکچوو، وەزیر ناوخۆ باوەڕی نەکرد، لۆیێ گۆتی : چ چ !؟ سایەقەکەش گۆتی : وەڵلا ژنی خۆی کووشتیە ! وەزیری ناوخۆ گۆتی : بە چ کووشتی ؟ سایەقەکە گۆتی : یەک گووللەی لە تەپلی سەری داو حەیاتی لێبڕی..! وەزیری ناوخۆ گۆتی : باشە باش، گێبدە من، ئەو قسەت لەیەک جێی لە زاری بێتە دەرێ زمانت دەبڕم، سایەقەکە زەندەقی چوو و گۆتی : بەسەرچاو گەورەم..!
پێنج دەققەکی ڕاوەستاین و بێدەنگ بووین، وەزیری ناوخۆ ئەعسابی نەمابوو، نەیدەزانی چبکا، بەینەکی فکری کردەوەو ڕووی لەمن کردو گۆتی : بابچینە ژۆرێ بزانین مەسەلە چیە، گۆتم : ناکرێ ئەمن ئیزن بدەی، گۆتی : نانا، جارێ ڕاوەستە، وەختی ڕۆیشتنێ نیە، وەرە بابچینە ژۆرێ، گۆتم : باشە، فەرموو..!
چووینە ژۆرێ، دیتمان وەزیری ئاوەدان کردنەوە، لەسەر کورسیەکی دانیشتیەو تەواو بێتاقەتە، دوو سێ قوومی لە شەربەتی لیمۆیەکەی دابوو، وەکی چاوی بەمەکەت، ویستی دیسان دەست بە گریانێ بکاتەوە، وەزیری ناوخۆ گۆتی : بەسە ببڕێنەوە، تێم بگەینە، بزانم ئەو ژنەت لۆ کووشت ؟ ئەویش گۆتی : برێم چ، شەیتان پێی کردم، وەزیر ناوخۆ گۆتی : واز لەو قسانە بینە، پێم برێ لۆ کووشتت هەتا چارەسەرەکت لۆ ببینمەوە ! ئەویش گۆتی : وەڵلا بەینەکە کێشەمان هەیەو دری لەمن پیس کردیە، زۆر جار لێمان دەبووە قڕە قڕ، بەران هەندەی نەدەبرد پێک دەهاتینەوە، ئەوڕۆ هێوارێ لە دەرێ زۆرم خواردبۆوە، چوومەوە مارێ و کیژەکی لەش فرۆشیشم لەگەر خۆم بردەوە، خێزانم وەکی چاوی بەو کیژەی کەت شێت و هار بوو، کردیە هەرایەک نەبیتەوە، یەک بەدەنگی دەیشریقاندو چوونی بەمن و بە کیژەکەی دەدا، زۆرم تکا لێکرد بێدەنگ بی، هەر نەیبڕیەوە، بەوەش ڕانەوەستاو ڕووبووە پرچی کیژەکەی و لەبن دەست پێی خۆینا، چەندی ویستم لێکیان بکەمەوە، نەمتانی و نەمتانی، بەخۆم ببوومە عارەبانە هەندم خواردبۆوە، چشتەکە لە تام چووە دەرێ و ژنەکەم سەت جار گەوادو بێ شەرەفی کردم، ئەمنیش توڕەبووم و دەبانچەم دەرینا دوو فیشەکی بە حەوای وەنێم و بیترسێنم، لوولەم لە عاسمانێ کردو فیشەکەکم تەقاند، وەکی گێی لە تەقەی بوو لۆمن هات و ڕووبووە دەبانچەی، نازانم نە دەیوویست ئەمن بکوژی، نەخۆی بکوژی نەکیژەکەی بکوژی، چونکە سەرخۆش بووم ئەو لەمن بە تێنتر بوو، لۆ لوولە دەبانچەی لۆلای سەری نەسوڕا، پەنجەم پێکەت و ڕمبەی هات، گووللە بەتۆقی سەری کەت و حەییاتی لێبڕی، کیژەکەش وەکی چاوی بەخینی کەت، کردیەو قیژو هۆڕو هەرات لۆ دەرێ، ئەمنیش وەکی ئەو خینەم دیت تاسام و بەربوومەوە، حیمایەکان قیتیان کردمەوەو گۆتیان چبکەین، گۆتم : بمگەیننە کن وەزیری ناوخۆی، وا لەمەزرەعەی خۆیتی، چونکە عەسرێ پێی گۆتم هێوارێ دەچمە مەزرەعەی ! وەزیری ناوخۆی گۆتی : ئەدی چتان لە مەیتی ژنەکەی کرد ؟ گۆتی : لە بەتانیەکمان لوول داو بردمانە ژۆرەکی و دەرکەمان کلیل دا، وەزیری ناوخۆ گۆتی : ئەدی مندارەکانت ؟ وەزیری ئاوەدان کردنەوە گۆتی : هەموویان لە ئەوڕوپاینە، مندار لێرە چ دەکەن..!

وەزیری ناوخۆ گۆتی : ئەدی لەگەردەنگی تەقەی دەرو دراوسێ نەهاتنە دەرێ ؟ گۆتی : ناوەڵلا، گەڕەکیمە کەس هەقی بەکەس دانیە، لە مارێ بمری ئەگەر لەبەر بۆنی بۆگەنی خەرک تەلەفۆن لۆ پۆلیسی بکەن، دەنا کەس لێت ناپێچیتەوە، وەزیری ناوخۆ گۆتیە وەزیری ئاوەدان کردنەوەی : یەک دوو پاسەوانی خۆت لەگەر ئەو زەلامانەی من بنێرە، با مەیتەکەی باوێنە ناو تڕومبێلی و بیهننە ئێرە، هەنگی تەکبیرەکی دەکەین، ئەویش گۆتی : زۆر باشە، ها ئەوە کلیلی مارێ و بابچن، ئێکەک کلیلەکەی لێ وەرگرت و چار کەس سواری تڕومبێلی بوون و بە پەلە ڕۆیشتن، ئەوجە وەزیری ناوخۆ گۆتیە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی : بڕۆ ئاوەکی بەخۆت داکەو خۆت بگۆڕە و پشیەکی بدە، بڕۆ ئەو ژۆرەی سەرێ، هەموو چشتی تێدایە، هەم حەمام، هەم جلک و بەرگ ! ئەویش بە بێتاقەتی هەستاو بەرەو قاتی سەرێ ڕۆیی..
ئەمن و وەزیری ناوخۆ لە هۆری دانیشتینەوەو گۆتیە جاحێرەکی : چایەمان لۆ بینن چایە ! هەندی دەمێ چایەیان لە پێش داناین، ئەمن زۆر بێتاقەت بووم بەو وەزعەی کە دیتم، وەزیری ناوخۆ فڕەکی لە چایەکەی دا، پاشان جغارەکی چرووتی دەریناو پێی کرد، گۆتیە من : دەرێی بێتاقەتی ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، زۆر زۆر، گۆتی : هیچ نیە ئەوشۆ حەلی دەکەم، خۆ مشەوەش کردنی ناوێ، ئەو چشتانە هەر دەبن..! گۆتم : بەڕاستتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، چایەکەت بخۆوە با سارد نەبتەوە، گۆتم : ئەگەر برێم پێم ناخورێتەوە درۆ نیە، لۆیێ ئەگەر ڕوخسەت هەبی ئەمن دەڕۆم، گۆتی : دە دانیشە دەچیەوە مارێ چدەکەی ؟ گۆتم : تەئکیدم مندار مشەوەشن، گۆتی : ئەدی تازە قسەت لەگەر نەکردن، گۆتم : بەرێوەڵلا، بەران وەخت درەنگەو وابزانم ئەمنیش ئیشم تەواو بوو، لۆیێ بڕۆم باشە، گۆتی : زۆر باشە، یاخوا بەخێر بێی سەرچاوان، هەستاوەو هەتا دەرکەی دەرێی ڤیللەکەی لەگەرم هات، دەستی درێژ کرد لۆ دۆقەیی و گۆتی : هەر لەسەر قسەی خۆتی ؟ گۆتم : بەرێ، ناتانم بگەڕێمەوەو نابی گلەییش بکەی ! گۆتی : باشە چ بەسەرۆک وەزیرانی برێم ؟ گۆتم : برێ تاقەتی ئەو چشتانەی نەمایەو داوای لێبوردن دەکا، بەینەکی داما، دوایێ خواحافیزی لێکردم و چۆوە ژۆرێ، ئەمنیش سواری تڕومبێلی بووم و ناوی خوامان لێهیناو لەگەر مام عەوڵاو جەعۆی بەڕێکەتین..
هەر لە دەرکەی مەزرەعەی چووینە دەرێ، مام عەوڵا گۆتی : ئەرێ ئەوە خەون بوو، ڕاستی بوو ؟ گۆتم : ڤیللە خۆشەکەی دەرێی، ڕاستی بوو ڕاستی ! گۆتی : ئوستاج ڤیللەی نارێم، وەزعی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی دەرێم، وەی بابە ڕۆ دەستت بچیتە ژنی خۆت و بیکوژی ! گۆتم : جەعۆو مام عەوڵا، گێ بدەنە من، نەکەن ئەو قسەی لۆ کەس بگێڕنەوە، وەڵلا بزانن ئەنگۆ قسەتان کردیە، لە کۆشی داکیشتان بن دەتانکوژن ! جەعۆ یەکسەر گۆتی : قسەی چ، ئەمن نە هیچم دیتیەو نە هیچم گێ لێبووەو نە هیچیشم گۆتیە ! گۆتم : عامفەرین جەعۆ، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج ئەمن مردی ئەتوو زندی، ئەگەر جەعۆ دنیای تێنەگەیاند، ئەو مووە لە پیاوان نەهاتیە، جەعۆ گۆتی : لۆ ئەمن ئەتوومە هەی ڕیوی، گدۆ گێبدە من، وەڵلا وەبیللا ئەو عەوڵارۆکە نیە، دەوی بگری، بە قوونی قسەی دەکا، ئەوجە لە ئێستاوە پێت برێم، سبەینێ نێی ئێقەی من بگری ! گۆتم : ئەوە ئەمن لۆ خوای پێم گۆتن، ئەنگۆش کەیفی خۆتانە، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج ئەتوو ئەوەندە ڕوو مەدە ئەو سەیەی، سەرفیکە لە غەمێ..!
بەینەکی ڕۆیشتین و گەیشتینەوە سەر جادە دورو درێژەکەی ناو مەزرەعەکان، مەشغولی قسان بووین، وەختەکی فوولە لایتی تڕومبێلەکی زۆر بە قووەت لەمەی دەداو، زۆر بەتیژیش دەهات، گۆتمە جەعۆی : فوولی لۆ لێدە، با ئەو فوولەی بکوژێنتەوە، گۆتی : باشە بە چاوان، جەعۆ پەنجەی بە فوولی وەنا، دە دوازدە جاری لۆ لێدا، تڕومبێلەکە لە باتی فوولی بکووژێنتەوە، زۆر بە سەریعتر هات، دەتگۆ ئیستاپی نەمایەو کابرا پێی ناگەڕێتەوە، گۆتم : جەعۆ خێرت دەگاتێ لە جادەی لادە، وەڵلا وەبیللا پانمان دەکاتەوە، ئەو سایەقە یان سەرخۆشە، یان ئیستاپی تڕومبێلی تەقیەو پێی ناگەڕێتەوە، جەعۆ گۆتی : دیقەت بدە فوول لایتەکەی برندە ! مام عەوڵا گۆتی : ئەوجە ئەوە مەعنای چیە ؟ جەعۆ گۆتی : مەعنای وەیە ئەوەی لۆمان دێ لۆریە..!

گۆتم : کورە جەعۆ خۆت قورتارکە، وەڵلا ئەوە لۆیێ دێ پانمان بکاتەوە، بزانە ناسوڕێیەوەو بگەڕێینەوە، مام عەوڵا گۆتی : کێوە بگەڕێینەوە، کێ دەرێ لۆریەکی دیش لەوسەری لۆمان نایێ ! جەعۆ گۆتی : عەوڵا ! یەکەم جارە قسەی پیاوانە بکەی، بەران قسەکەت یەک فلسی سووتای ناینی، چونکە شەڕیمە ئەوشۆ لەگەر مردنیە، یان دەردەچین یان عیزڕائیل لوولمان دەدا، گۆتم : ناوی خوای لێبینە و قورتارمان کە، مام عەوڵا دەستی بەخیندنی قوڵوەڵلایان کردو ئەمنیش ئایەتەلکورسیم خیند، لۆریەکە وەکی تەیارەی دەهات، بەین بەین دیدە (هۆڕن) کی گەورەی لێدەداو هەر بەجارەکی زەندەقی دەبردین، وەختەک جەعۆ لایتی کوژاندەوەو سەبری کردەوە، گۆتم چیە ئەوە لۆ لایتت کوژاندەوە، گۆتی : وەڵلا لۆریەکیش وا لە پشتمان دێ و دەرێی مارە فیشکەی دێ ! گۆتم : کورە دەوس ! گۆتی : تەماشا پشتەوە بکە، وەکی ئاوڕمان داوە، وەی بابە ڕۆ، وا لۆریەکی دیش لە دوومانەو سەری لە دوو ناینە، مام عەوڵا گۆتی : تەواو ئی تێچووبین ئەوشۆیە، نەخۆمان کاو نە ئەو نانە سندان داریەمان کا کە خواردمان، ئەتوو بڕۆنێ تووشی چبووین..! گۆتم : وەڵلاهی هەمووی بە سەبەبی من ئەوهاتان لێهات، جەعۆ گۆتی : کورە ئەگەر مردم و ئەنگۆ دەرچوون، زۆرتان ئاگا لە کۆترەکان بی، نەکەن بە هەوەنتە لە کۆریان کەنەوە..! مام عەوڵا گۆتی : وەختی هەندێیە سەی خۆڕی، پێ لێنێ و خۆ قورتارکە، جەعۆ گۆتی : وەڵلا بەنزینم قەپات کردیە، بەران کەتیمە بەینی چار و ماری، جەعۆ زیگزاکی بە تڕومبێلی دەکردو دەیویست سەر لە لۆریەکان بشێوێنێ، بەران ئەوان فشەیان بەو وەزعەی دەهات و زیاتر دەهاتنە پێش ! وەلحاسر وەی لێهات لە هەردوولای زۆر لێمان نێزیک بوونەوەو دەستمان لە خۆمان شووشت، کێشەکە ئەوەبوو جادە تەسک بوو، لۆریەکانیش بەقەستی لە ناوەندی جادەی دەڕۆیشتن، هەتا چ تڕومبێلی دی نێت و ئەمەش دەربازمان نەبی، خۆمان تەسلیمی خوای گەورە کردو چارەنووسی ئەو چەند دەققەشمان دا دەست جەعۆی و بزانین کوو قورتارمان دەکا، جەعۆ گۆتی : جەماعەت ئەمن تڕومبێلەکەی هێور دەکەمەوەو کە تەواو نێزیک بوونەوە لادەدەم لۆ سەر خۆرێ بزانم دەربازمان نابی ئیشاڵلە، گۆتمان : کووت پێباشە ئەوها بکە، مهیم ئەوەیە قورتار بین..!
لۆرەیەکان لەو دیوو لەو دیوو دەوری پەنجا مەترەکی ما بگەنە مە، وەڵلا وەبیللا بەس لێیان داباین دەیانکردینە چرم، گۆتم : جەعۆ وریابە، کورە گەیشتنە مە، مام عەوڵا لە تاوان سەری شۆڕ کردەوەو خۆی بە بنی تڕومبێلی وەنووساند، هەر دوو لۆری پێکڕا هۆڕنەکی درێژیان لێداو لە پشت و پێش لۆمان هاتن، جەعۆ پێی بەنزینی قەپات کردو وەکی تەلقەی دەرپەڕی لۆ دەستە چەپ، لۆریەکان وەکی تەیارەی لێک تێپەڕین و ئەمە لەبەینیان دەرباز بووین، نازانم کوو ئەوان خۆیان پێک دانەداو هەپڕون بە هەپڕون نەبوون، ئەمە هەر لامانداو تڕومبێل لە دەست جەعۆی وەریگرت و ڕۆیی لۆ ئەو دەشتەی، تڕومبێل ڕاست و چەپی دەکردو یا ئەڵلا یا ئەڵلای مە، دەگەیشتە تاقی عاسمانێ، جەعۆ هوڕ ببوو، باوەڕی نەدەکرد قورتارمان بووە، گۆتم : سووکانی بگرەو نەکەی ئیستاپ کەی، مام عەوڵا گۆتی : کورە با ئیستاپ کا، گۆتم : نانا نەکەی وەڵلا بەس بکەی بیست تەقلەی لێدەدەین، خوا ڕەحمی کرد ئەو ناوە چۆل بوو، عاردەکی ڕووت بوو هێشتا نەکرابووە مەزرەعە، دەنا تەئکید خۆمان لە دیواری مەزرەعەکەی دەداو دەبووینە جیبلقاو..! جەعۆ خۆی بەسە سوکانی دادابوو، وەختەکی تڕومبێل لۆ قۆرتاییەکی شۆڕ بۆوەو، جەعۆ گۆتی : تەواو کەتینە بنی بیرێ، مام عەوڵا گۆتی : هەی کەر ئەرێوەڵلا تڕومبێل کوو بە بیرێ وەدەچی..! بەینەکی شۆڕ بووینەوەو وەختەکی تڕومبێل لە چشتەکی چەقی گیربوو، ئەمەش دوو جار چووینە پێش و پاش، خوا ڕەحمی کرد خۆمان بەستابۆوەو دەنا لە جامی پێشەوە دەفڕین، جەعۆ ئاقری کردو یەکسەر تڕومبێلەکەی کوژاندەوە، گۆتی : زوو دابەزن و خۆ لە عاردی درێژ کەن، کێ دەرێ لۆریەکان نەگەڕاینەوە و لە دوومان ناگەڕێن..!
خۆمان فڕێداو یەکسەر درێژ بووین، بەینەکی بێدەنگ بووین و نققەمان لە خۆمان بڕی، مام عەوڵا گۆتی : پێدەچی ڕۆیشتبن، یاڵلا هەستنەوە، بزانین تڕومبێلەکەمان چی لێهاتیە، ویستمان هەستینەوەو گڕەگڕو هۆڕنی لۆریەکان دیسان دەستی پێکردەوەو وەکی برێی لۆلای مە دەهاتن..!

جەعۆ گۆتی : جارێ خۆ بە عاردی وەنێن و هەناسەشتان نێ ! مام عەوڵا بە عەستەم گۆتی : سەی خۆڕی کوو هەناسەمان نێ، ئێ خۆ بە قوونی هەناسەی نادەین..! دەوەرە خۆت پێ بگیرێ و لەسەر ئەو هەموو وەزعەی پێکەنینت نێ، فەرموو داوم لەگە داوی کێ تێک ئارایە، جەعۆو مام عەوڵا، لە ناخۆشترین وەختی دەتانن بە پێکەنینت بینن و مردنیشت پێ لەبیر بکەن، لە لایەکی درم لەسەر هەزاری لێی دەدا، لە لایەکیش پێکەنینم بەو قسەی مام عەوڵای دەهات، خۆم پێ ڕانەگیراو گۆتم : خخخخخخخ ! مام عەوڵاو جەعۆ دەماری مێشکیان هەمووی پێک وەنووساو گۆتیان : وەڵلا هەقی خۆتە پێمان پێبکەنی، تووشی دەردەکی وەهات کردینە بەس پێکەنینمان نەقووستانە ! وەرامم نەدانەوەو بێدەنگ بووم، دەنگی لۆریەکەی هەر نێزیک دەبۆوە، بە عەستەم سەرم برند کرد، دیتم لایتی لۆریەکەی بەتەواوی جادەی ڕۆناک کردبۆوە، وەختەکی گەیشتە سەری ئەو دوو ڕیانەی ئەمە لێی سوڕابووینەوە، ڕایگرت، دوو زەلام لە لۆریەکەی دابەزین، سەرو کلاشینکۆفیان پێبوو، لۆلای مە هاتن، چار پێنج شەقاویان هاویشت و ڕاوەستان، ئێکیان لایتەکی گەورەی پێبوو، پێی کردو ڕووی لەلایمە کرد، ئەوەی باشبوو تڕومبێلەکەمان کەتبووە بنی کەندێ و دیار نەبوو، ئەمەش بەتەواوی خۆمان بە عاردی وەنووساندبوو، هەر چەند لایتی لێدا نە ئەمەی دیتەوە، نە تڕومبێلەکە، بەینەکی ڕاوەستان و لایتیان لە هەموو لایەکی دا، وەکی برێی مەئیوس بوون لەوەی بمانبیننەوە، گەڕانەوە لۆلای لۆریەکەی، دەرکەی لۆریان کردەوەو ویستیان بڕۆن، جەعۆی ماری کم لۆ نەیگۆ هااااپشوووووووو ! مام عەوڵا بەسەبری گۆتی : وەی سندان، خۆڕی هەتا سبەینێ خۆڕی..! ئێک لە زەلامەکان یەکسەر هۆپەکی کرد، بڕەک ڕاوەستا، دوایێ کلاشینکۆفی سوار کردو گەڕاوە لۆلایمە، ڕوحمان هاتە سەرکوونە کەپوومان، هەناسەمان سوار ببوو، هیویمان لە خۆمان دانا، گۆتمان : خلاس، ئەوشۆ تێچووین..!
کابرا لایتی پێکردو لەو دەشتەی دا، هەر چەند سوڕاندی و ئەولاو ئەولای پێکرد هیچی دەست نەکەت، لە بەختیمە لۆ گوجیلە سەیەک نەیگۆ عوووووووو، عەو، عەو..! کابرا پێکەنی و گەڕاوە لای لۆریەکەی..! نازانم ئەو گوجیلە سەیە، لە عاردی هاتە دەرێ، یان لە عاسمانێ بەربۆوە، خوا لۆمەی ناردو دیارە هێشتا ڕزقمان مایە لەسەر عاردی، هەردوو زەلامەکە سواری لۆریەکەی بوونەوە، شوفێرەکە سلفی لێداو گێڕی گۆڕی، بە عەستەم جولاو ڕاوەستاوە، گۆتم : خوایە هاوارە دیسان چبوو، لۆ ڕاوەستان ! لە هیکڕا ئێکەکیان بە تووندی هاتە خوارێ لۆلایمە بە غاردان هات، هەر سێکمان ڕوحمان چوو، گۆتمان : یاڕەببی خوایە زۆر شوکر، ئەو سەگبابە لۆ هاتەوە..! کابرا هاتە پێش و لێمان نێزیک بۆوە، چار شاقاوی دی بهاتبا پێش دەگەیشتەمە، وەختەکی ڕاوەستا، دیتم دۆخینی کردەوەو دەستی بە میز کردنێ کرد، شوڕە شوڕی میزی لە بن گێیمە دەزرینگاوە، ماخران دەتگۆ جلیکانە ئاوەکی خواردتەوە، نازانم ئەو میزە چبوو تەواو نەبوو، نەدەمەک نەدوو نەسێ، باشبوو خوا ڕەحمی کرد تەواو بوو، دۆخینی تووند کردەوەو لێیدا ڕۆیی، گەڕاوە سواری لۆری بوو و ڕۆیشتن..!
یەکسەر هەرنەستاینەوە، وەکی دەنگی لۆری تەواو دوور کەتەوە ئەوجە هەستاینەوە، بەینەکی دانیشتین، کەدیتمان هیچ نەما، گەڕاینەوە لای تڕومبێلەکەی بزانین ئیش دەکا یان نا..! جەعۆ لایتی مۆبایلی پێکردو لە پێشی تڕومبێلی دا، تەماشای کرد، گۆتی : چنیە، لە کۆلکە دارەکی گیربووە، دەدەمە ئێنی و پاردەن لۆ پشتەوە، ئەگەر لەو کۆلکە دارەی دەربازبین، دەتانین بچینەوە، بەران نابی بەڕێی خۆمان دابچینەوەو شەوێش نابی لە ماری خۆمان بنووین، مام عەوڵا گۆتی : ئەدی کێوە بچین ؟ جەعۆ گۆتی : دەچینە ماری برادەرەکی خۆم، وەکی من کۆتر بازە، شەوێ لەوێ دەبین، بەران کورە ئاگاو لە خۆبی، گۆتم : لۆ جاسووسە ؟ گۆتی : ناوەڵلا، مندار بازە..!!

مام عەوڵا مێشکی جامی کرد، گۆتیە جەعۆی : هەی خۆڕی، هەی خوێڕی، هەی خێڕی، بەس بزانم کەنگی دەبیە پیاو، زەلامت نەدیتەوە بچینە کنی ئەو تڕڕووهاتەی وەکی خۆت نەبی، وەڵلا وەبیللا ئەلێرە بمکوژن و وەکی سەی بتۆپم و گورگ کەلەشم بخوا، نایێمە ماری ئەو مندار بازەی، جەعۆی هیچ و پووچ دەیەوێ ئەو سومعەی چەند سارە خڕم کردتەوە بەشەوەکی لە دەستی بدەم..! گۆتم : باشە جەعۆ ئەوە تەکبیرە لۆمە دەکەی، وەڵلا قسەی مام عەوڵایە، پیاو لێرە بکوژرێ باشترە، نەوەک بچتە ئەو جێیانە، جەعۆ گۆتی : کەیفی خۆتانە، بابە خۆ ئەمن زۆرم لەنگۆ نەکردیە، نایێن مێن، جێیەکی دی هەربژێرن هەتا بچین، باشە پێتان کووە بچینە ماری زێخەی کەونە ژنی عەوڵارۆکی !؟ مام عەوڵا هەر بەجارەکی شێت بوو، قیت بۆوە لەجەعۆی، هەتا بیداتە بەر پێلەقان، ئەمن کەتمە بەینیان، مام عەوڵا گۆتی : ئاخر ئەمن چنیمە دەنا کوو لەگەر سەیەکی وەکی توو دەگەڕێم، ئەتوو بڕۆنێ کوو بوویتە قاندڕی من..! گۆتم : کاکە وەڵلا وەختی هەندێ نیە، دەبا جارێ بزانین تڕومبێلمان ئیش دەکا یان نا ! باشبوو بە گێیان کردم و چووینە کن تڕومبێلەکەی، جەعۆ گێڕی دا بۆش و لە پێشەوە قووەتمان دا بەرێ و پارمان دا، بە دوو سێ جاران تانیمان لە کۆلکە دارەکەی دوور بێخینەوە، جەعۆ لایتی مۆبایلی پێکردو چووە بن تڕومبێلی، گۆتی : بزانم هیچی لێنەهاتیە، نەوە جاینەک ماینەکی تەقیبی، یان ڕادێتەی ئەزیەتی خواردبی، بڕەکی پێچوو، هاتە دەرێ، گۆتی : ئەلحەمدو لیللا سەلامەتە، بەران دەبی لایتی پێنەکەم و لە تاریکی باژۆم، نەکوو جەماعەت هێشتا لەو دەوروبەرەی بن، مام عەوڵا گۆتی : ئەوجە ئەو تڕومبێلە بە چ لەو قۆرتاییەی دەردەچی، گۆتم : خوا کەریمە، ئیشاڵلا کۆرە ڕێیەکی دەبینینەوە، جارێ با جەعۆ سلفەکی لێدا، بزانین ئیش دەکا یان نا، گۆتمان : وەڵلاهی خۆ ئەوەش وەیە..!
جەعۆ چووە ناو تڕومبێلی و سویجی باداو گۆتی : ئەڵلا بەناوت ! سلفی لێداو نەیگێڕا، دوو سێ سلفی دی لێدا هەر نەیگێڕا، گۆتم : کاکە چیدی لێمەدە، با پاتریەکەی نەمری، مام عەوڵا گۆتی : بدە گێڕ با پار دەین ! جەعۆ گۆتی : هەی وەعشی ئەرێوەڵلا، لۆ ئەوە گێڕ عادیە هەتا بدەمە گێڕو پاردەین، ماشەڵلا ئاقر لۆ بەشەری چەند باشە..! گۆتم : کاکە، یەک دوو سلفی دی لێدە، ئەگەر ئیشی نەکرد، تڕومبێلەکەی بە جێدێلین و بە پێیان دەڕۆین، سبەینێ دێینەوە دوو تڕومبێلی و دەیبەینە سناعەی بزانین چیتی ! مام عەوڵا گۆتی : بەخوای ئەو تڕومبێلەی ئەوشۆ قورتار نەکەین، سبەینێ زوو جەماعەت دەگەنە سەری و دەیبەین، لۆیێ نابی بێ ئەو تڕومبێلەی بڕۆین، جەعۆ مۆبایلی دەریناو گۆتی : ڕاوەستن تەلەفۆنەکی لۆ وەستا قوتۆی برادەرم بکەم بزانم نایێ ! جەعۆ تەلەفۆنی لۆ کردو گۆتی : وەستا قوتۆ لەکێی ؟ گۆتی : کەرە، پیاو بەو شەوەی لەکێ دەبی، غێر لە مارێ ! جەعۆ گۆتی : دەمادام وەیە وەکی پیاوان وەرە عیلاجەکی ئەو تڕومبێلەم لۆ بکە، وەستا قوتۆ گۆتی : لەکێی ؟ جەعۆ گۆتی : برێم لە کێمە، لە جهەندەمێمە ! وەستا قوتۆ گۆتی : هەی کۆتر، جەڕە ئارەقەکت خواردتەوەو بەمنت وەگرتیە، لۆ وازم لێناینی تەماشا ئیخباری بکەم، بزانم ئەوشۆ بە چ نەوعەکی داکی ئەو میللەتەی دە....ن..! جەعۆ گۆتی : کورە هەی کەرە وا لە دەرێی شاریمەو کەتیمە بەینی جادەی مەسیف و کۆیێ، لەناو مەزرەعەکان، ئەگەر دێی برێ دێم..! گۆتی : وا هاتم هەی تڕڕووهات، ئیللا لە وەختی زائیع تەلەفۆن دەکەی..!
مایتی[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,351 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Exklusiv für Kurdipedia | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
Verlinkte Artikel: 85
Artikel
Gruppe: Artikel
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Geschichte
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 99%
99%
Hinzugefügt von ( زریان عەلی ) am 26-12-2021
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( زریان سەرچناری ) auf 26-12-2021
URL
Dieser Artikel wurde bereits 1,351 mal angesehen
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Biografie
Mely Kiyak
Artikel
Der Antrag auf das Verbot der prokurdischen HDP beim türkischen Verfassungsgericht
Biografie
Hüseyin Aykol
Biografie
Serdar Karakoç
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Biografie
Leyla Îmret
Biografie
Fevzi Özmen
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Artikel
Entwicklung des muttersprachlichen Unterrichts Kurdisch in der Bundesrepublik
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
Bozan: In Kurdistan herrscht Kolonialrecht
Artikel
DIE LEBENSGESCHICHTE VON YILMAZ GÜNEY UND EIN ÜBERBLICK SEINER FILMKUNST
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Saya Ahmad

Actual
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
Bibliothek
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
05-06-2024
هەژار کامەلا
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Serdar Karakoç
Bibliothek
Saddam Hussein - Produkt einer ungerechten Weltordnung
21-07-2024
هەژار کامەلا
Saddam Hussein - Produkt einer ungerechten Weltordnung
Neue Artikel
Biografie
Issam Aziz Sharif
21-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
09-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
25-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
11-06-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  525,922
Bilder  106,504
PDF-Buch 19,792
verwandte Ordner 99,701
Video 1,448
Sprache
کوردیی ناوەڕاست 
301,418
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,778
هەورامی 
65,755
عربي 
28,890
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,319
فارسی 
8,548
English 
7,170
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Deutsch
Artikel 
854
Bibliothek 
304
Biografie 
243
Dokumente 
31
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
5
Plätze 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
MP3 
311
PDF 
29,983
MP4 
2,353
IMG 
194,664
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Biografie
Mely Kiyak
Artikel
Der Antrag auf das Verbot der prokurdischen HDP beim türkischen Verfassungsgericht
Biografie
Hüseyin Aykol
Biografie
Serdar Karakoç
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Biografie
Leyla Îmret
Biografie
Fevzi Özmen
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Artikel
Entwicklung des muttersprachlichen Unterrichts Kurdisch in der Bundesrepublik
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
Bozan: In Kurdistan herrscht Kolonialrecht
Artikel
DIE LEBENSGESCHICHTE VON YILMAZ GÜNEY UND EIN ÜBERBLICK SEINER FILMKUNST
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Saya Ahmad
Ordner
Artikel - Art der Veröffentlichung - Born-digital Artikel - Dialekt - Deutsch Artikel - Inhaltskategorie - Artikel und Interviews Artikel - Inhaltskategorie - Kurdenfrage Artikel - Ordner - Der Vertrag von Lausanne Artikel - Provinz - West-Kurdistan Artikel - Städte - Hasaka Artikel - Inhaltskategorie - Legal Artikel - Inhaltskategorie - Menschenrecht Bibliothek - PDF - Ja

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.328 Sekunde(n)!