پردی بەرسیرین
پردی بەرسیرین لە سنووری شارۆچکەی #ڕواندز# بە دووریی 18 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی #سۆران# و لە بەردەم گوندی بەرسیرین بنیات نراوە. دوای زیاتر لە یەک سەدە ئێستاش خەڵک بۆ پەڕینەوە سوودی لێ دەبینن، ئەو پردە لە سەردەمی میر محەمەدی میری سۆران، دوای ساڵی (1816 ز) لەسەر دەستی وەستا برایمی ماوەیلی درووست کراوە.
پردەکە شەش ستوونی هەیە، چوار ستوونیان شێوەی لوولەییە و لە بەرد و گەچ درووست کراوە تا ئێستاش بەرگەی ئاو و ڕووباری گرتووە و دیمەنێکی جوان و ناوازەی بە ناوچەکە بەخشیوە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 873 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!