دەقی پەیامەکەی زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە پەرلەمانی کوردستان:
بۆ یادی کەناڵە تاقانەکە
بەڕێزان: بەرێوبەر و کارمەندانی کەناڵی کوردسات
بە بۆنی ساڵرۆژی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات، لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی و ماندوو نەبون ئاراستەی تەواوی کارمەند و میدیاکارانی کەناڵە ئازیزەکەتان دەکەم.
کەناڵی کوردسات لە ماوەی تەمەنیدا، تاکە کەناڵە کە لە ڕێچکەی خزمەت کردن بە کۆمەڵ لای نەداوە، لە یەکەم ڕۆژی کارکردنی تا ئەمرۆ، هیچ کەناڵێک نەیتوانیوە ڕکابەری بکات لە خزمەت کردن بە بواری ڕۆشنبیری و کەلتوری و ڕۆشنگەری و بەوەش کوردسات بۆتە کەناڵی خێزان بەجیاوازی تەمەن و ڕۆشنبیریەوە.
هیوادارم لە ساڵی نوێی تەمەنیدا، کوردسات بەردەوام بێ لەسەر ڕێچکەکەی خۆی و بەرەو قۆناغێکی باڵاتر هەنگاو بنێت لە خزمەت کردن بە کۆمەڵگەی کوردی، بە تایبەت کە لەم قۆناغە هەستیارەدا بە هۆی بونی دەیان کەناڵ کە هەموو ئیتیک و بنەمایەکی کاری میدیاییان فەرامۆش کردوە، کوردسات ئەرکی سەخت و قورسی لەسەرشانە.
دوبارە پیرۆزە و بەئومێدی بەردەوامی
زیاد جەبار
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارلەمانی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,542 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!