حەسەن ڕازانی: یەک لە نووسەر، لێکۆڵەر و وەرگێڕەکانی باشووری کوردستانە.
لە بەرە ئێوارەی (21ی نەورۆزی 1965) لە گوندی ڕازان لە ناوچەی پشدەر لە دایک بووە.
لە تەمەنی 12 ساڵیدا پەیوەندی کردووە بە حیزبی شیوعی ئێراق و لە سەرەتای هەشتاکانیش پەیوەندی کردووە بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە.
چالاکوانێکی سیاسی و بواری مافی مرۆڤ و مافەکانی منداڵان و ژنان و ئاژەڵانیشە! باوەڕی تەواوی بە یەکسانی ژن و پیاو هەیە. لە سەرەتای نەوەتەکاندا بە مامۆستا دامەزراوە لە ئۆردوگای باینجان لە دۆڵی بازیان و پاشان بووەتە جێگری بەڕێوەبەری خوێندنگەی بیسارانی و دواییش بووەتە بەڕێوەبەری خوێندنگەی پیرەمێرد لە هەمان هۆردوگادا.
لە سەرەتای ساڵی 2000 دا کوردستانی بەجێهێشتووە و چووەتە تورکیا.
سەرەتای ساڵی 2002 چووەتە کەنەداو ئێستا لەوێ دەژی.
بەڕەوانی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەدوێت و شارەزایی باشی هەیە لە زمانی تورکی و فارسیدا!
هەر لە منداڵییەوە بەری لای چەپی سیاسەتی گرتووە و لە هەمانکاتیشدا باوەڕی تەواوی بە سەربەخۆبوونی نەتەوەکان هەیە.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 800 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!