دەقی پیرۆزباییەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
بەڕێزان سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کادیر و کارمەندە دڵسۆزەکانی ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ)
بە بۆنەی ساڵڕۆژی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، یادی ئەم ڕۆژنامە ڕۆژانەییە پرشنگدارە کە سێ دەیەیە بە سەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی تێکۆشەرانی قەڵەم و کاغەز و ئەدیب و ڕۆشنبیران؛ بەتایبەت ڕۆژنامەنووس و کارمەندە ماندونەناسەکانی، توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بە ڕەوتی ڕۆژنامەگەری کوردی و خەرمانی ڕۆژنامەوانیی میقداد بەدرخان بکات، لە هەمووان پیرۆز دەکەم.
ئەم ڕۆژنامەیە یادەوەریی کوردستانی نوێی دوای ڕاپەڕین و ڕزگاری لەخۆگرتووە، خەڵاتی مامی گەورە و ڕابەر و ڕۆژنامەنووس و یەکێتیی بوو بۆ خەڵکی کوردستان لە کوردستانێکی نوێدا.
لەم یادە پڕشکۆیەی ئەم ڕۆژنامە ئازیزەدا دەخوازین بەردەوام بێت لەبڵاوکردنەوەی زانیاریی دروست و شرۆڤەی سەنگین و بەدواداچوونی ووردەکاریانە و ڕاست، لەگەڵ فراوانکردنی پانتایی ئازادیی بیروڕا و ڕەخنەی بنیاتنەردا پارێزگاری لەو پێگەیەی خۆی بکات کە لەسەرەتاکانییەوە پێی ناسراوە، چاوەڕوانی زیاتریشی لێ دەکەین.
هەر لە پێشکەوتن و درەوشانەوەدابن.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی ڕێکخستنی #سلێمانی# (ی.ن.ک)[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,214 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!