Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Biografie
Issam Aziz Sharif
21-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
09-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
25-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
11-06-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  525,922
Bilder  106,504
PDF-Buch 19,792
verwandte Ordner 99,701
Video 1,448
Sprache
کوردیی ناوەڕاست 
301,418
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,778
هەورامی 
65,755
عربي 
28,890
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,319
فارسی 
8,548
English 
7,170
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Deutsch
Artikel 
854
Bibliothek 
304
Biografie 
243
Dokumente 
31
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
5
Plätze 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
MP3 
311
PDF 
29,983
MP4 
2,353
IMG 
194,664
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene ...
Bibliothek
Christen und Jesiden im Ira...
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
Bibliothek
Saddam Hussein - Produkt ei...
سکرتێرە 64
Jeder Winkel des Landes, von Ost nach West, von Nord nach Süd... wird zu einer Quelle der Kurdipedia!
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 64

سکرتێرە 64
سکرتێرە 64

وەزیری شارەوانی بە ترس و لەرزەکی زۆر فایلەکەی وەرگرت و دەستی لۆ گیرفانەکانی بردو هەر چەندی گەڕا قەرەمەکی نەدیتەوە، گۆتی : گەورەم قەرەمەکم دەنێ با ئیمزای کەم ! سەرۆک وەزیران قەرەمەکی لە گیرفانی دەریناو دایە دەست وەزیری شارەوانی و گۆتی : کەری کەرباب، لۆ ڕەفز کردنێ قەرەمت پێیە، بەران لۆ ڕازی بوونێ دەرێی قەرەمەکم دەنێ ! وەزیری شارەوانی نەوێرا وەرام داتەوەو بێ سێ و دوو ئیمزای کرد، فایلەکەی داوە دەست سەرۆک وەزیرانی و قەرمەکەشی لە گیرفانی خۆینا، سەرۆک وەزیران گۆتی : بینە قەرەمەکەم بدەوە بینە، ڕوحت بفرۆشم قەرەمەکی ئەوهای پێ نایێ، ئەوە یەک پارچە زێڕە..!
سەرۆک وەزیران فایلەکەی دا دەست کوڕەکەی و گۆتی : ها کوڕم، ئەوە ڕەزامەندی، دەوجە بتبینم لە سبەینێوە خێرەکی باشی لێ ببینی، هەتا بابیشت مابی هیچ خەمی مەخۆ، کوڕەکەی فایلەکەی وەرگرت و بێئەوەی بە بابی برێ مەمنون، یان قسەکی بکا، لێیدا ڕۆیی، سەرۆک وەزیران گۆتیە وەزیری شارەوانی : وەرە لەسەر ئەو کورسیە، بەرامبەرم دانیشەو زەردەخەنەت بێتێ ! ئەو کامیرەی بینن کورە وێنەمان بگرن، فەوری کامیرەکی ڤیدیۆیی هات و لە دوو سێ گۆشەی جودا وێنەی گرتن و ئەوجە چووە دەرێ..! سەرۆک وەزیرانیش گۆتیە وەزیری شارەوانی : دەوجە هەستە دەفن بەو بڕۆوە مارێ، هەردوو چاوت دەردەینم بچیەوە دەوامێ، چاوەڕوانی ئەمری من دەکەی ! وەزیری شارەوانی گۆتی : ئەمر دەکەی گەورەم، فەقیرەی دوو لاقی پێوەبوو، شازدەشی قەرد کردو بە پڕە پڕ چووە دەرێ..! تەئکیدم لە دەرێ سزدەی شوکری لۆ خوای بردیە کەوا بە سەلامەتی دەربازی بوو..!
سەرۆک وەزیران بەینەکی هات و چوو، هەر پیاسەی دەکرد، بێئەوەی تەماشا من بکا، دوایێ گازی یەک لەو هەشت نۆ خزمەت کارەی کرد کە لەوێ ڕاوەستابوون و گۆتی : بڕۆ دوو شەربەتی لیمۆمان لۆ بینە، ئەویش بە غاردان ڕۆیی، ئەمنیش گازی ئێک لەو جاحێرانەم کردو چپەچپەکم لەگەر کرد، ئەویش سەری لەقاند، سەرۆک وەزیران گۆتی : خێرە ؟ گۆتم : وەڵلا دوو زەلامم لەگەرە، بەو کوڕەم گۆ بەشکوو پارە نانەکیان بداتێ، ڕەنگە برسیان بی..! سەرۆک وەزیران گۆتی : بڕۆن نانیان بدەنێ بڕۆن..!
دوو شەربەتەکە هات و ئەو پەرداخەکی هەرگرت و ئەوی دیان لۆ من هینا، ئەمنیش وەرم گرت، سەرۆک وەزیران لەسەر کورسیەکی لەرزۆک دانیشت، ئەوانەی کە دادەنیشی لۆ پێش و پاش دەچن و وەکی جۆلانەی دەهەژێن، قوومەکی لە شەربەتەکەی داو گۆتیە من وەرە دانیشە وەرە..! چووم لە نێزیکی وی لە سەر کورسیەکی دانیشتم، گۆتی : ئەرێ پرسیارەک ! گۆتم : فەرموو ! گۆتی : لەگەر خەوێ کووی ؟ گۆتم : وەڵلاهی زۆر باشم، هەر سەر لە سەر بالیفی دانێم یەکسەر خەوم لێدەکەوی، گۆتی : وەڵلاهی ئەمن خەوم نیە خەو، جاری وایە هەتا بەرەبەیانی خەوم لێناکەوی، ناچار دەبم ڤالیۆمەک چشتەکی بخۆم یاڵلا دوو سێ سعات خەوم لێبکەوی، شەرت نیە ئەوەی ساحێبی پارەو هێزو دەسەڵات بی خەوی خۆشبی، زۆر جار ئەوانە خۆشی و ئیسراحەتی نادەنە پیاوی..! گۆتم : لۆ سەر لە دکتۆرەکی نادەی ؟ گۆتی : بە تایبەتی چوویمە ئەوڕوپاو ئەمریکایی و دەیان دکتۆرم کردیە، دەرمانیان زۆر لۆ نووسیمە و هیچ ئیستیفادەم لێنەکردیە، هەندەک جار دوو سعات خەوی ئەگەر هەبی بە یەک ملیۆن دۆلاری دەکڕم..!
زۆر بەرپرسی گەورەو دەورەمەندی قەبەم دیتیە، نە خەویان هەیەو نە ئیسرەحات، گیری بە دەست کێشەو دۆخەی مارو منداری خواردیەو بە خۆشی نازانی چ دەکا، لۆیێ زۆر جار قەهرو توڕەیی و غەزەبی خۆیان بە خەرکی دیکە دەردەکەن..! لەو خەیارانە دابووم، سەرۆک وەزیران گۆتی : گێ بدەمن ئەمن لۆ چشتەکیدی گازم کردی، بەران چشتەکی دی هاتە پێش، دوو قسەت لۆ دەکەم لە ماوەی بیست و چار سعاتی دەبی وەرامم بدەیەوە، وا بڕیارم دا لەجێی ئەو سەگبابەی بتکەمە وەزیری شارەوانی ! ویستم قسان بکەم و برێم : هەتا هەموو جارێ ئەوها شاپ تڕێنم بکەی ! نەیهێشت قسەکەی تەواو کەم و گۆتی : هەتا سبەی ئەو وەختەی چاوەڕێی وەرامی توومە، دەوجە بڕۆو خوا حافیزت بی، چونکە مەوعیدەکم لەگەر قونسولی ئێرانی هەیە و قەولە ئێستا بێ..!
چونکە مەجالی هیچی نەدام قسەی لەگەر بکەم، خوا حافیزیم لێکردو هاتمە دەرێ، دیتم وا جەعۆو مام عەوڵا لە کن تڕومبێلی دانیشتینەو نانی دەخۆن، چاویان بە من کەت هەستانەوە، گۆتم : نانەکەتان تەواوکەن ئەوجە دەڕۆین، گۆتیان : وەڵلا ئەوە ئاخیر پاروو بوو، یاڵلا با بڕۆین، ئیدی سواری تڕومبێلی بووین و بە ڕێکەتین لۆ لای مارێ..!

مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج ئەوە کوو نانیان لۆمەش هینا ؟ گۆتم : وەڵلا ئەمن پێم گۆتن، گۆتم چاوەکتان لەو دوو زەلامەی دەرێبی، جەعۆ گۆتی : پێم عەنتیکەبوو، چونکە ئەوانە نان بڕن، نان دەر نینە..! گۆتم : ئەرێ مام عەوڵا ئاگات لە پیرداود بێ ددانی نیە ؟ گۆتی : وەڵلا باشە، وا تێدەسوڕێ، گۆتم : خۆ میرۆ وازی لیهینایە ؟ گۆتی : ئا ئا، بەشی شەش مانگی فەلاقەی کرد، پیرداودیش لە مارێ بوویتە مەرعەم، جەعۆ گۆتی : وەڵلاهی میرۆ هەموو چشت بی، بەس بەشەر نیە، گۆتم : وەڵلا خوا ڕەحمی کرد دەنا لە پۆلیسخانەی لەو گۆڕەی ڤارینی بە ملی وەدەکردم، مام عەوڵا گۆتی : وەلەو میرۆ کەرەکە بە چار پێیان، بەران دری سافە، بەس ئوستاج ئەتوو لەوەی گەڕێ، دەپێمان برێ ڕەیس وزرا چ ئیشی بەتوو بوو ؟ گۆتم : ئیشەکی وەها نەبوو، هەر حەزی دەرکرد بمبینی ! جەعۆ گۆتی : ئەدی ئەو وەزیرەی شارەوانی لۆ ئەوها بە شەلەشەل هاتە دەرێ، بە ویزدانت عەفلەیان لۆ نەکرد بوو لە ژۆرێ !؟ گۆتم : حەفلەی کوو ؟ گۆتی : فەلاقەو شەق و شوولاق و تێهەردان، شەرتبی وەکی هاتە دەرێ فیچابۆوە هەندیان لێدابوو ! گۆتم : وەڵلا دەنا سەرۆکوەزیران بەتەمایە ئەمن لە جێی وی بکاتە وەزیر..! جەعۆ ئیستاپەکی تووندی گرت و گۆتی : کورە چشتی وانەکەی گدۆ، بە نامووسم وەکی وی شاپ شاپانێت پێدەکەن..!
چووینەوە کن تڕومبێلەکەی جەعۆی کە لەسەر جادەی ڕایگرتبوو، ئەو هاتە خوارێ و سواری تڕومبێلی خۆی بوو، ئەمن و مام عەوڵاش بە تڕومبێلەکەی من گەڕاینەوە..گەیشتینەوە پێش دەرکەی مارێمەو هاتینە خوارێ، دیتم میرۆو دوو سێ زەلام وا لە پێش دەرکەی مەنە، گۆتم : خوایە بەخێری بگێڕی، میرۆ لۆ لە پێش دەرکەی مەیە..! لە تڕومبێلی هاتینە خوارێ و سەلاممان لە میرۆو جەماعەتی کرد، وەرامیان داوەو گۆتم : خێرە خۆ هیچ نەبووە ؟ میرۆ گۆتی : خێر دەبی ئیشاڵلا، دەبا بچینە ژۆرێ، ئەوجە تەکبیرەکی لە عاری خۆمان دەکەین ! گۆتم : تەکبیری چ میرۆ، تێمبگەینە چبووە ؟ مام عەوڵا گۆتی : میرۆ قسان دەکەی یان بە پێلەقان هەموو قوونت هەرزڕێنم..! میرۆ گۆتی : مادام وەیە بابچینە مارێ عەوڵای کاکم و لەوێ دانیشین، ئوستاج ماری توو بەکەلک نایێ، ئەو قسانە ئی وەی نیە داکی ئەعمەدی گێی لێبی، وەڵلا وەبیللا گێی لێبی یەک تەنەکە نەفتی بەخۆ دادەکاو ئاگری لە خۆی بەردەدا..! وەها دەهری ببووم لە میرۆی، ئاگرم لە کوونە کەپووی دەهاتە دەرێ، سەتاسەت تەئکید بووم کەتنەکی کردیە، لۆیێ گۆتمە مام عەوڵای با بچینە مارێنگۆو گێ لە چالاکیەکانی میرۆی بگرین ! مام عەوڵا گۆتی : فەرموو ئوستاج پێشکەوەو بابچین..!
چووینە ماری مام عەوڵای و لە دیوەخانێ دانیشتین، گۆتم : دە قسان بکە میرۆ بزانین چبووە، گۆتی : دە ڕاوەستە ئوستاج، با یەک دوو چای لەسەر کەین و قوڕگمان ببتەوە، ئەوجە هەق و عسابەکی خۆمان دەکەین ! جەعۆ گۆتیە میرۆی : هەی خوێڕی، ئەتوو مادام سەری مەوزوعی دەکەیەوە دەهاتە قوونی بڕۆ، قسان دەکەی یان هەستم ئەو تەبلەت بە تەپلی سەری دادەم..! میرۆ گۆتی : دەباشە باش، وا قسان دەکەم، هەموو لەمن بوونە فەیلەسووف، کاکە وەبیرت دێ وەکی لە مەرکەزی معاونەکە تەعقیقی لەگەر دەکردی ؟ گۆتم : بەرێ بە بیرم دێ ! گۆتی : ئەمن نەمگۆ ئیشەکەت لۆ پێک دەینم و کێشەکەت لۆ عەل دەکەم، گۆتم : بەرێ وەتگۆ ئەمنیش گۆتم هەقت بەو ئیشەی دانەبی..! گۆتی : معاونیش نەیگۆ ئەو قسەی میرۆی پێشنیارەکی باشە !؟ گۆتم : بەرێ وەیگۆ ! گۆتی : ئێ دە تەواو، ئەوشۆ ئەمن و معاون شورتەو ئەو زەلامە زەریفانە، چووینە مارێ ڤارینی و ئیشەکەمان لۆ پێکهینای..! بەر چاوم تاری بوون و هیچ ئاگام لە خۆم نەما، گۆتم : ئیشی چت پێکهینا ؟ گۆتی : وەڵلا داوای دەستی کیژەمان کرد لۆ توو، ئەوانیش زۆریان پێخۆشبوو و بە کراسی بەری پێشکەشیان کردی..!!

بەینەکی باش دامام و ڕەنگم پەڕی، ڕووم لە مام عەوڵای کردو تەماشای ناو چاویم کرد، ئەویش بەینەکی باش تەماشای کردم و نەیزانی چبرێ، ئاخیری لە ناچاریان دەستی بە پێکەنینێ کرد، ئەوەلجار گۆتی : پخخخخ، دوایێ سەرەکی باداو لە قریتەی پێکەنینێی دا، ئەمنیش لە خەفەتی میرۆی سەگسار لە قریتەی پێکەنینێم دا، جەماعەت هەموو تێکڕا دەستیان بە پێکەنینێ کرد، میرۆ گۆتی : لۆ پێناکەنی، لەو گۆڕەی بە هیممەتی من و معاونی کردتە دوو، غەدداری گەورە چت دەوێ، ئەوەیە دەرێ لۆ هاری هەر دەباری..! ئەوجە هەردوو دەستی برند کردە عاسمانێ و گۆتی : خوایە زۆرت لێ مەمنونم، کە پاشی ئەو هەموو خەم و خەفەتەی تانیم دری ئوستاجی خۆش کەم و لەو هەموو کێشەو دۆخەی قورتاری کەم..!
ئەمن و مام عەوڵا هەند پێکەنین ئاومان لە چاوی هات، جەعۆ لە پێکەنینان تووشی ژانە زگی ببوو، لەسە زگ درێژ ببوو و لرخە لرخی بوو، وەکی بڕەک هاتینەوە سەرەخۆ بەینەکی بێدەنگ بووین، مام عەوڵا زانی زۆر توڕەمە، لۆیێ نەیهێشت ئەمن قسان بکەم و گۆتیە میرۆی : میرۆ، ئەتوو سەرکی سیری ؟ میرۆ گۆتی : نەخێر ! مام عەوڵا گۆتی : کوڕم میرۆ، ئەتوو قوونکی پیازی ؟ میرۆ دیسان گۆتی : نەخێر..! مام عەوڵا گۆتی : ئەدی کێ بەتووی گۆ، بڕۆ ئەو بەردەی بە گووی دادەو ئەو ئیشە قۆڕەی بکە..!؟ میرۆ گۆتی : عەوڵای برام دەرێی تێکچووی ؟ مام عەوڵا گۆتی : دەی بزانە ئەمنیش شێت ناکەی، کورە هەی کەر، ئەتوو نەدەبا پرسەکی بە ئوستاجی بکەی ئەوجە بچی ؟ میرۆ گۆتی : وەڵلا ئیشی خێری هیچ پرسی ناوێ و ئەمنیش سەرم پێوەنیە لۆ ئەو ئیشانە، مام عەوڵا گۆتی : ڕەببی کوڕم عەمر کورتبی، بریا ئەوشەوی ئەتووی لێ بە ئیجاد هات، بابم لە ئاشی بایەو نەهاتباوە، یان لە ئاقاری ڕێی بزربکردبایەو نەهاتباوە، توخوا ئەتووش ڕزقی، کورە میرۆ ڕجای خوات لێدەکەم ببە پیاوو واز لەو ئیشە قۆڕانە بینە، ئاخر ئەتوو مەکتەبی کۆمەڵایەتی، دەزگای خێر خوازی، ڕەئیس عەشیرەتی، پیاوی ماقوولی، دەچی ئەو ئیشانە دەکەی، وەڵلا هەرچی ئوستاج نەخشەی لۆ کێشابوو، ئەتوو هەمووت هەروەشاندەوە..! میرۆ گۆتی : ئەرێ عەوڵای برام، ئەتوو معامی ئوستاجی ؟ ئەوقسانە چیە دەیکەی، وا ئوستاج لە خۆشیان دەوی وێک نایێتەوەو مرد هەنکی پێبکەنی، ئەتووش دەرێی نەخشەی ئوستاجت تێکدا..! گۆتم : میرۆ بریا هەر تێکدان با، ئەگەر لەسەر ئەو ئیشەی توو، ئەمن دە ساران نەکەتمە حەپس خانەی، ئەمن چنیمە، ئاخر یا میرۆ کێ بەتووی گۆتبوو ئەو ئیشەی بکە، کاکە ئەوەی کیژە بەمنی هەردەبەستی هەمووی بووختانە، بەو چوونەی توو لۆ ماریان دەیسەلمێنی بووختان نیە و ئەمن چشتەکم لێکردیە، لە مەحکەمەی دەرێ جەنابی وەزیر وەفدەکی ناردتە مارێ و داوا دەکا ڕێککەوین و چشتەکەی لۆ داپۆشین، ئەگەر بشرێم ئەمن کەسم نەناردیە، ئەوە ئەتوو ڕادەکێشنە مەحکەمەی..! میرۆ ڕجای خوات لێدەکەم بڕۆ ئەو ئیشەی منت کوو تێکدایە، ئەوهاش لە ماری ڤارینی چایکەوە..! میرۆ گۆتی : کوو چایکەمەوە ؟ گۆتم : بڕۆ برێ بابەئەمن لە خۆڕا هاتیمەو وەزیر هەر ئاگاشی لێنەبووە، کەپێشم گۆتیە گۆتیتی : بشمکوژن ڤارینی ناینم ! میرۆ بەینەکی داماو گۆتی : کورە وەڵلاهی ئەوە زۆر زەعمەتە، ئاسان نیە بچم ئەو ئیشەی بکەم، کاکە وەڵلا ئەمن تووشی کێشە دەبم، مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا وەبیللا دەبی هەر ئەوشۆ بچی، ئەگەر نا یان سی گووللەی لەخۆم دەدەم یان لەتوو دەدەم..! جەعۆ گۆتی : وەڵلا مادام وەی لێهات ئەمنیش سی گووللەی لەخۆم نادەم..! مام عەوڵا گۆتی : ئەتوو لەوچەی مەکە کورە، دەرێی کێشکەی بەر بارانێی، هەستە میرۆ هەستە، بەخۆو بەو برادەرە زەریفانەت ئیشەکەی هەروەشێننەوە، وا لێرەش ئینتیزارتان دەکەین هەتا دێنەوە، گێبدە من پێشی بچیە ژۆریش مۆبایلی خۆت دانێوەو دەنگەکان هەمووی تەنزیل کە..!

میرۆ قیت بۆوەو گۆتیە ئەو زەلامە زەریفانەی لەگەری بوون، یاڵلا بابڕۆین، ئەوانیش پێیان لە عاردی داو گۆتیان : وەڵلا وەبیللا نایێین هەتا دەعوەتەکمان نەکەی، ئەمە لە هێوارێوە مردین هەندی لەدوو توو غاردەین، میرۆ گۆتی : ئەنگۆ وەرن خواکەریمە ! گۆتیان : میرۆ ئەمە باش شارەزاتین و دەتناسین بایی چەندی، خوا کەریمەی توو یەعنی شێستی مانگێ وەرنەوە، هەندەن سووند و قورعانە، یان دەعوەت یان نەهی نەهی..! گۆتم : بابە بڕۆن، دەعوەتەکەینگۆ لە سەرە من ! گۆتیان : وەعد ؟ گۆتم : وەعد، بابە ئەنگۆ بەس ئەو ئیشەم لۆ هەروەشێننەوە شەرتبی دەعوەتەکی دەرەجە ئێکتان بکەم ! گۆتیان : تەواو، وەڵلاهی دەبی وەهای لێک هەروەشێنین، بە کەس چانەبتەوە، باشبوو کەتنە دوو میرۆیی و ڕۆیشتن، ئەمەش دانیشتینەوەو گۆتمە مام عەوڵای : بە منداران برێ ڕێزە چایەکمان لۆ بینن، جەعۆ هەریدایێ و گۆتی : عەوڵارۆک با لۆمن قاوە بێ ! مام عەوڵا گۆتی : سەی خۆڕی، ئەتوو چسوانی قاوەی بخۆیەوە، دەترسێم لۆت بینم لۆ کەپووت ببەی ! گۆتم : مام عەوڵای قاوەی لۆ جەعۆی بینە، با نۆش بێتە سەر دەی..!
چایەمان دەخواردەوە، وەختەکی بە تووندی لە دەرکەی ماری مام عەوڵای درا، جەعۆ گۆتی : عوکمەتەو هاتینە لوولمان بدەن ! گۆتم : خێر برێ ئیشاڵلا هیچ نابی، مام عەوڵا دەرکەی کردەوە بزانی کێیە وا بەتووندی لە دەرکەی دەدا، داکی ئەحمەدی بە قیژو هۆڕ خۆی بە ژۆرێ دادا، گۆتی : کا ئەو بیاوی ئەمن ؟ قیت بوومەوە گۆتم : چبووە، خۆ کەس نەمردیە، تێمبگەینە..! گۆتی : بریا ئەمن مردی، ئوو نەمبیست ئەو خەبەر، گۆتم : تێمبگەینە خەبەری چ ئەی هاوار..! لە باتی وەرامم بداتەوە وەرگەڕا خۆ بە شەپا زللان، سینگی خۆی نەهێشت هەنکی شرپەی لێوە بینی، غارم داو دەستم گرت و بەزۆری دامنیشاند، گۆتم : ئەرێ دە تێمبگەینە چبووە ؟ نەنە خانێ و کیژو بووکەکانی مام عەوڵاش لە پشتی ڕاوەستابوون و جار جار لە ڕوومەتی خۆیان دەدا، داکی ئەحمەدی فرمێسک وەکی ئاوی گەری عەلی بەگی لە چاوی دەهاتە خوارێ، ئەمە هەموو زۆر مشەوەش بووین، ویستم غاردەم لۆ مارێ بزانم مارم ئاگری تێبەر بووە، خوا نەخواستە ئێک لە سەر بانی بەربوویتەوە، داکی ئەحمەدی تووند ئەمنی گرتبوو، نەیدەهێشت جوولەی بکەم، ئەوجە گۆتی : وەڵلا ئەتوو خائین، ئوو موجریم، ئوو نیە وەفاء..! وەکی ئەو قسانەی کرد سارد بوومەوەو زانیم مەسەلەی داخوازی ڤارین و عەمەلە قۆڕەکانی میرۆیەو گەیشتیتە داکی ئەحمەدی، لۆیێ خۆم بڕەک هێور کردەوەو گۆتم : بەس تێم بگەینە بزانم کێ بە تووی گۆتیە ؟ گۆتی : ئەو بیرەزن، دایە زووزە، ئەو تەلەفۆن کردم ئەمن، ئوو گۆت ئوستاز هاتی خاتب ڤارین..! مام عەوڵاو جەعۆ لە وەزعەکەی گەیشتن و ما سەر بادەن و پێبکەنن..! گۆتم : وەنیە بیللا وەنیە، ئەتوویان بە غەرەتی تێگەیاندیە، گۆتی : ئەو نیە غەڵەت، ئەها ڕەسم میڕۆ ئوو سەند زەلام سوون خاتب ڤارین، مۆبایلی کردەوەو واتس ئاپی پیشان دام، دەبینم ڕەسمی میرۆ و زەلامە زەریفەکانە واگیرایەو لە ماری ڤارینی دانیشتین و وەکی سەرکە مەڕی ناو مەنجەری ددانیان گڕ کردتەوەو پێدەکەنن..! گۆتم : یاڕەببی خوایە زۆر شوکر، ئەتوو بڕۆنێ تووشی چ بەرایەکی بووم، ئاخر برێ هەی ڤارینی سەگسار کێڕان ڕەسمت گرت و لۆ دایە جووجەت ناردو ئەویش لۆ داکی ئەحمەدی نارد..!
نیوو سعات بەمن و بە جەعۆو مام عەوڵای دەمانوویست داکی ئەحمەدی سارد بکەینەوە فایدەی نەبوو، ئەو هەر لەخۆی دەدا و نەنەخانێش بەنزینی بە ئاگری دادەکردو دەیگۆ : وەی لۆت کۆرە بم داکی ئەعمەدی، وەڵلا ئەتوو ئی وەی نی ژنت بەسەر بێ، بەران چبکەین پیاو غەددارن ! جەعۆ خۆی پێ ڕانەگیراو توڕەبوو، گۆتی : ئەرێ خوشکم دە بەسە، ئەو شین و واوەیلایەت لە چیە، ئەوە گدۆی بەستە زمان یەک سعاتە دەرێ ژنم نەهینایە، ئەتوو بەچ قەناعەت دەکەی ؟ داکی ئەحمەدی هەردوو دەستی ڕادەشەقاندو دەیگۆ : ماکو قەناعەت، ماکو قەناعەت، جەعۆ گەرم بوو، وەکی میرۆی هەتا بەرد گرتی بە گووی داداو گۆتی : بابە ئەوجە دامنا هینایتی، خۆ ژن ژنی ناخوا ئەی هاوار..! مام عەوڵا ئەعسابی نەماو گۆتی : کورە ئەتوو لۆ نازانی قسەی باش بکەی، ئوستاج کا ژنی هینایە هەی خوێڕی..!؟ جەعۆ گۆتی : کورە وەڵلا هەتا بە ئوستاجی ڕادەگا، عەوڵارۆک ئەتووش هینایتت، ئەدی بابم بوو زێخەی بە دزی مارەکرد..!؟ کاکە نەنە خانێ دەتگۆ ئیسپرینگی لە بن قوونیە، دەرپەڕی و قیت بۆوە و گۆتی : عەوڵا تڕکەن ئەتووش..!؟

مام عەوڵا ئەعسابی نەما، گۆتیە نەنە خانێی : خۆت بێ ئاقر مەکە خانێ، ئەتوو کەس نەما بەو خۆڕیەی باوەڕ دەکەی، ئەوە دایم سەرخۆشە، خوا بزانی پێش ئەوەی بێتە ئێرە چی خواردیە، تریاک، عەشیش، ناوەڵلا لەوانەیە کریستالی خواردبی، نابینی بوویتە عارەبانە..! جەعۆ هەریدایێ و گۆتی : نەنە خانێ، وەڵلاهی لەو گۆشت و پراوەی بترازێ کە لە ماری سەرۆک وەزیرانیم خواردیە، هیچی دیم نەخواردیە، وەڵلاهی وەبیللاهی نە ئارەق خۆرم و نە تریاکچیمە نە کریستال خۆر، دەبا چشتەکیدیشت پێ برێم، ئەو دۆخینەی دەبینی دۆخین، بە عەیاتی بە عەرامی نەکرایتەوە، لە من وەرگرە، عەوڵارۆک ژنی هینایەو ژنەکەش ناوی زێخە قوونە ستوورە، وەختی هینای هەشت نۆ دختۆریشی پێکرد هەتا منداری ببی، هەر نەیانبوو، ئان ئاخیری دەیگۆ بزانم وەناکەم منداری ناو بۆڕی ببی، ئەمان ئەتووش گێبدە من داکی ئەعمەدی، ئەو پیاوەی توو ژنی نەهینایەو ناینی، وەڵلاهی ئی وەهای لۆ ڕێککەتیە، لە ناو پاکەتی، فستگلاس، ماخران هەر لە سلۆری دەخوران، ئەوجە ئاوڕیشی لێنەداینەوە، داکی ئەعمەدۆکەی بنوو بێ خەم و خەیار، گدۆ ئەو پیاوە نیە ژنێ بینی..!
لەگەر ئەو قسەی جەعۆی داکی ئەحمەدی هاتەوە سەرەخۆو هێور بۆوە، بەران نەنە خانێ شێت بوو و ئاگری تێبەربوو، عەوڵاش وەکی کورەی کەرپووچی دەکوراو دەسووتا، ڕووبووەو جەعۆیی و لە بن دەست پێی خۆینا، ئەوجە کەتە سەری بە کۆرە مستان، جەعۆ لەسەر حاری خۆی پێدەکەنی و مستی لە عاردی دەدا، غارم داو جەعۆم لەبەر دەستی مام عەوڵای دەرینا، جەعۆ قیت بۆوەو دەرپەڕی، ما کێشەی نەنە خانێ و مام عەوڵای چارەسەر کەین، هەتا نیوەی شەوێ دانیشتین و نەدەگەیشتینە هیچ، هەزار سووندو قورعانمان لۆ نەنە خانێی خواردیە، کەوا مام عەوڵا زێخەی تەراق دایە، نەیدەسەلماند، دەیگۆ : قەیدی ناکا تەراقی دایە، بابە ئیننا لیللا، بەران ئەو تڕکەنە تازە دەوی پێبووەو واز ناینی، بەخوای هەر دوو ڕۆژی دیە ئێکی دی دەینی، ئەمن ماری خۆم دەناسم و دەزانم ئەو عەوڵایە چ ئارچاغەکە..!
پاش ئەو هەموو دانووستانەی، نەنە خانێ گۆتی : بەشەرتەکی بێدەنگ دەبم، عەوڵا سێ بەسێ تەراقی بخواو برێ جارەکیدی گووی ئەوها ناخۆم، شەش تاک بازنیدی زێڕم لۆ بکاو ئەو خانیەشم بەناو بکا..! مەرجەکانی نەنە خانێی زۆر قورس بوون و ئاسان نەبوو مام عەوڵا بێتە بن باری، خەمەکە ئەوەبوو، مندارەکانیش هەموویان چووبوونە پار داکیان و مام عەوڵا ئیفراد مابۆوەو لە گۆڕەپانی تۆپانێی، پاش بینەو بەردەکی زۆر وا ڕێککەتین، سبەینێ سعات دە جەولەی دووەمی دانیشتنەکەمان دەست پێ بکاتەوە، لە نیوچەوانی جەعۆی خۆڕی..! ئەلهەقی خۆڕیە، بەران باشبوو ئەمنی لە کووشتنەکی مووهەقەق قورتار کرد، بە دەستی داکی ئەحمەدی..!

ویستمان لەگەر داکی ئەحمەدی هەستین، چونکە میرۆ زۆر تاخیربوو لە ماری ڤارینی، نەنە خانێ نەیهێشت هەستین، گۆتی : ئوزتاج گێبدە من، ئەمن هیچ بەقام بە عەوڵارۆکی نیە، جارێدیش وەعدی دا شەش تاک بازنم لۆ بکاو خانیەکەم بەناوکا، ئێستاشی لەگەر دابی نەیکرد، لۆیێ دەبی سێ بەسێ تەراقم لۆ بخوا، ئەگەنا هەندەم سووندەو هەندەم قورعانە لە کنی دانانیشم و بەجێی دێلم، ئەو کۆزە مندارەشی بەسە سەرو گێلاکی دا بەجێدێلم..! نەمزانی چبرێم، مام عەوڵای داماو گیری خواردبوو، دیار بوو وەزعی زۆر شڕ بوو، لۆیێ پاش بینەو بەردەکی زۆر گۆتمە نەنە خانێی : دەتوو مەجالەکی بدە مام عەوڵای با فکرەکی لێبکاتەوە، هەنگی بڕیارەکی بدا، نەنە خانێ گۆتی : ئوزتاج ئەوە لەبەر خاتری توو، هەتا سبەینێ ئەو وەختانە مەجالە، گۆتم : وەڵلا نەنە خانێ حوکمی تووش تیژە، وەکی حوکمی سەرۆک وەزیرانی، ئەویش ئەوەندە مەجالەی لۆ من دانایە، نەنە خانێ گۆتی : وەڵلا وەبیللا ئوزتاج ئەوە لەبەر خاتری تووە، وەلەو سەری هەواران و بنی گەواران ئەتووی ! گۆتم : ئەمن لۆ ؟ گۆتی : ئەگەر ئەتوو نەبایە وەزیری دێرە بەبایان، عەوڵا تڕکەن کوو ژنی دەهینا، غێر ئەتوو ڕێت لۆخۆش کرد ئوزتاج ! گۆتم : کوو ئەو ئوستاج و ئوزتاجەی توو و مام عەوڵای ئەمنی کووشتیە، هەستە بابڕۆین هەستە داکی ئەحمەدی، دیارە میرۆ ئەوشۆ نایێتەوەو لە ماری ڤارینی لێ پار دەداتەوە، مام عەوڵا گۆتی : لۆ ناڕۆی کاکە، ئەتوو لەبەر هەرایەکەی داکەلایی و قوڕ بەسەریەکەش لۆمن ماوە، ڕەببی کوڕم جەعۆ قەت خێر لە خۆ نەبینی..!
گەیشتینە دەرکەی حەوشێ، دیتمان تڕومبێلەک لە پێش دەرکەی ڕایگرت، تەماشامان کرد، میرۆو زەلامە زەریفەکانی برادەری بوون، هاتنە خوارێ و تەماشام کرد وەزعیان باش نیە، ئێکیان نیوچەوانی شکا بوو، ئێکەک قۆری بەخین داهاتبوو، میرۆش بە شەلەشەل دەڕۆیی، مام عەوڵا گۆتی : میرۆی برام ئەوە چیە، تامپۆن و کردیە یان وەرگەڕاینە ؟ میرۆ گۆتی : عەوڵای برا، مەمنون بە بە تامپۆن و وەرگەڕانێ، جەنگی جیهانی سێیەم ڕوویدا..! گۆتم : کاکە دەبا بچینە ژۆرێ، بزانین مەوزوع چیە، هەتا تەکبیرەکی لە حاری خۆمان بکەین، داکی ئەحمەدی ئەتوو بڕۆوە مارێ، ئەمنیش هەونکە دێمەوە..! باشبوو داکی ئەحمەدی چۆوە مارێ و ئەمەش چووینەوە ماری عەوڵای..
دانیشتین و میرۆ گۆتی : خێرتان دەگاتێ، هەندە ئاومان لۆ بینن، وەڵلا فەوری هەندە ئاویان هیناو جەماعەت خواردیانەوە، میرۆ گۆتی : کاکە، لێرە هەستاین و چووینەوە ماری ڤارینی، زۆر بەڕێزو ئیعتیرام چووینە ژۆرێ، بە ئسوول و ئەدەب قسەمان کردو گۆتمان : کاکە ئەو مەوزوعەی هەروەشێننەوە، چونکە جەنابی وەزیر ئاگای لە هاتنی من نەبووەو ئەمن بە عیسابی خۆم پیاوەتیەکی دەکەم، بەران وەکی لۆ ویم گێڕاوە، گۆتی : شتی وا نەبووەو نابی، ئیدی ئەوە هاتیمە پێتان برێم واز لەو مەسەلەی بینن و هەرکەس لە ماری خۆی..! کاکە ئەمن هەر ئەو قسەم کرد، ماری ڤارینی وەکی زەنگەستۆرەی لۆمان لە کوونێ هاتنە دەرێ و تێمان وەرهاتن، قورعان بە هەقت بە ساعێبت، دەردەکیان داینێ نەبیتەوە، نازانم ئەو هەموو ژنە لەکێهات، هەر بابەیەو لە ژۆرەکی دەهاتە دەرێ خۆی تێدەکردین، وەڵلا وەبیللا فریای خۆمان نەکەتباین، شەرواریان لە پێ دەکردینەوەو پڕی قونیان خێ دەکردین، ڤارینە کەپوو سەیانی فرسەتی هینا و ڕوو بووە ئەو لاقوونەم کەتە سەرێ بە قەمپاران، وەڵلاهی گۆتم ئەو لاقوونەی بە کاملی لێکردمەوە، ئێکەکیان تەبلەکی ڕاوەشاندو لە تەپلی سەری عەزۆی دا، گۆتم : عەزۆ کێیە ؟ گۆتی : ئەوە، عەزۆی پلکە نەعیمێ..! خوا ڕەعمی کرد دەبانچەم پێبوو، مەجالم وەرگرت و دەرمهینا، ڕامکێشاو دوو فیشەکم تەقاند، ئیدی بووە قیژو هۆڕو هەریەکەی لۆ لایەکی هەرات، ئەمەش فرسەتمان وەرگرت و هەراتین لۆ دەرێ..! مام عەوڵا لەسە پشتێ کەتبوو هەنکی پێبکەنی، گۆتی : وەی میرۆی برام وەی میرۆی برام، ڕەببی کوڕم نەخۆت کا، نە ئەو داخوازی و سولعەت کا..!
مایتی[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,316 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Exklusiv für Kurdipedia | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
Verlinkte Artikel: 85
Artikel
Gruppe: Artikel
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Roman
Städte: Erbil
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 99%
99%
Hinzugefügt von ( زریان عەلی ) am 12-01-2022
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( ئاراس ئیلنجاغی ) auf 12-01-2022
URL
Dieser Artikel wurde bereits 1,316 mal angesehen
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Biografie
Mely Kiyak
Biografie
Serdar Karakoç
Biografie
Leyla Îmret
Artikel
DIE LEBENSGESCHICHTE VON YILMAZ GÜNEY UND EIN ÜBERBLICK SEINER FILMKUNST
Artikel
Entwicklung des muttersprachlichen Unterrichts Kurdisch in der Bundesrepublik
Biografie
Saya Ahmad
Artikel
Der Antrag auf das Verbot der prokurdischen HDP beim türkischen Verfassungsgericht
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Biografie
Hüseyin Aykol
Biografie
Ismail Küpeli
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Artikel
Bozan: In Kurdistan herrscht Kolonialrecht
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Fevzi Özmen
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient

Actual
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
Bibliothek
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
05-06-2024
هەژار کامەلا
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Serdar Karakoç
Bibliothek
Saddam Hussein - Produkt einer ungerechten Weltordnung
21-07-2024
هەژار کامەلا
Saddam Hussein - Produkt einer ungerechten Weltordnung
Neue Artikel
Biografie
Issam Aziz Sharif
21-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
09-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
25-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
11-06-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  525,922
Bilder  106,504
PDF-Buch 19,792
verwandte Ordner 99,701
Video 1,448
Sprache
کوردیی ناوەڕاست 
301,418
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,778
هەورامی 
65,755
عربي 
28,890
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,319
فارسی 
8,548
English 
7,170
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Deutsch
Artikel 
854
Bibliothek 
304
Biografie 
243
Dokumente 
31
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
5
Plätze 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
MP3 
311
PDF 
29,983
MP4 
2,353
IMG 
194,664
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Biografie
Mely Kiyak
Biografie
Serdar Karakoç
Biografie
Leyla Îmret
Artikel
DIE LEBENSGESCHICHTE VON YILMAZ GÜNEY UND EIN ÜBERBLICK SEINER FILMKUNST
Artikel
Entwicklung des muttersprachlichen Unterrichts Kurdisch in der Bundesrepublik
Biografie
Saya Ahmad
Artikel
Der Antrag auf das Verbot der prokurdischen HDP beim türkischen Verfassungsgericht
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Biografie
Hüseyin Aykol
Biografie
Ismail Küpeli
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Artikel
Bozan: In Kurdistan herrscht Kolonialrecht
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Fevzi Özmen
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient
Ordner
Artikel - Inhaltskategorie - Kurdenfrage Artikel - Inhaltskategorie - Militär Artikel - Inhaltskategorie - Nachrichten Artikel - Provinz - Nord-Kurdistan Artikel - Provinz - West-Kurdistan Artikel - Art der Veröffentlichung - Born-digital Artikel - Dialekt - Deutsch Artikel - Inhaltskategorie - Kultur Artikel - Inhaltskategorie - Literarische Artikel - Provinz - Deutschland

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 1.391 Sekunde(n)!