جوجەلەی بەهاران، لەپاییزدا دەژمێرن
پەلەوەڕ و بەخێوکردنی مریشک لە کوردەواریدا باو بووە، هەموو ماڵێک لە مریشکێکەوە تا دەیان مریشکی بەخێوکردووە، بۆ هێلکە و گۆشتەکەی، هەندێجار لە بەهاراندا مریشکە کورکەکان بەنیوەیی دەنرانەوە لەنێوان خاوەن مریشک و ئه و کەسەی کە مریشکە کورکە دەخوازێت، نزیکەی(15) هێلکە دەخرایە ژێرییەوە، بۆ ماوەی 21ڕۆژ لەسەری دەکەوت و کڕدەبوو، هەندێک لە هێلکەکان پیس دەبوون و نابوونە جوجەڵە، ئەوانیتری هەڵدەهێناو دەبوونە(جوجەڵە)، ئینجا سەرەتا(12) جوجەڵە بوون و دواتر ووردە ووردە یەکێکیان دەکەوتە ناوبیرەوە یەکێکیتر بە چیقنە سپیلکەی دەمرد و یەکێک پشیلە دەیخوارد و به و شێوەیە تا گەورە دەبوون و تەمەنیان دەبووە شەش مانگ نیوەی دەفەوتان، بۆیە سەرەتای هەڵهێنانی جوجەڵە نابێتە بنەمای ژماردنی جوجەڵەکان چونکە زۆربەیان نامێنن ئەوە لەکوردەواریدا بووە بە ئیدیۆم دەوترێت: جوجەلەی بەهاران، لەپاییزدا دەژمێرن، لەسەر ئه و بنەمایەش دابەش دەکرا کە(باڕۆکە و کەڵەباب)یان بەدەردەکەوێت و دانەیەکیش سەربار دەدرایە ئه و کەسەی مریشکەکەی له و ماوەیە بەخێوکردووە و مریشکەکەش دەدرایەوە خاوەنەکەی.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,925 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!