دەقی پیرۆزباییەکەی #مەلا ئاری#، لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی ڕاپەڕینی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
هەڤاڵانی بەڕێز، سەرنووسەر و پەیامنێر و کارمەندە ماندوونەناسەکانی یەکێتی لە سایتی PUKmedia
سڵاوێکی گەرم...
لە یادەوەریی نۆزدە ساڵەی دامەزراندنی سایتەکەتان، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لەمەڵبەندی 24ی ڕاپەڕین، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم.
سایتی PUKmedia، لەپاڵ کەناڵ و میدیاکانی تری یەکێتیدا سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی گواستنەوەی هەواڵ و زانیاریە و لەنێو تۆڕی پەیوەندیە جیهانگیرییەکاندا..وەک پڕ بینەرترین سایتی کوردی سۆشیال میدیا، بۆتە زمانحاڵی بێ چەند و چونی سیاسەتی ڕاستەقینەی یەکێتی و بۆ ئێمەش هەمیشە جیگای شازییە.
لەم بۆنەیەدا وێڕای ئومێدی گەسەندن و پێشکەوتن، هانیشتان دەدەین کە ئەو ڕێچکەیەی گرتووتانە وەک کەناڵێکی ڕاستگۆی پڕ بەرهەم و خاوەن ئیتیک بەردەوامی پێ بدەن...دوبارە پیرۆزە
مەلا ئاری
لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,460 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!