دەقی پیرۆزباییەکەی داود جوندی:
بۆ بەرێزان سەرنووسەری ماڵپەڕی PUKmedia و هەموو کادیرانی
بەبۆنەی 19ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەم ماڵپەڕە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی جەنابتان دەکەین.
ماڵپەڕی PUKmedia ڕۆلێکی زۆر باش هەبوو و هەیەتی لە گەیاندنی ئێش و ئازاری گەڵەکەمان بە شێوەیەکی گشتی و بە تایبەتی دۆکیومێنتکردنی ئەو کۆمەڵکوژی و تاوانانەی کە ئێزیدییەکان لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش#ەوە ڕووبەڕووی بوونەوە.
هەروەها ئەم ماڵپەڕە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە هەر لە سەرەتاوە و وەکو دەزگا سەرەتاییەکان کە بەڕێگای ڕۆژنامەوانی ئەلیکترۆنی بتوانن خەبات و خزمەتی هاوڵاتیان بکەن لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییدا داوای سەرکەوتنی زیاتر بۆتان دەکەین
داود جندی شێخ کالۆ
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی #شنگال#[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,713 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!