زیندانی سیاسی جاهید ئابوکان لە زیندانی ئەمنیی ئاستبەرزی جۆری ئێف لە #وان# زیندانیکراوە.
ئابوکان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخستن و پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن سزای 12 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرابوو. لە 14-01-2022دا ئەو سزایە کۆتایی پێهات، بەڵام سەرباری ئەوەش بە پاساوی ڕاپۆرتی چاودێریی گشتی و ئیداری زیندانەکە ئازاد ناکرێت.
سەروەت ئۆزکان پارێزەری جاهید ئابوکان ڕایگەیاند، ئەو سزایەی بەسەر جاهید ئابوکاندا سەپێنرابوو کۆتایی پێهاتووە، بۆیە دەبوایە ئێستا ئازاد بکرایە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکە تاوانی بەرامبەر ئەنجام دەدەن و هێشتا لە زینداندا ڕایانگرتووە و بە بیانوی میزاجیانە ئازاد ناکرێت. ئێمە لە دژی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکە وەستاوینەتەوە و سکاڵامان لە دژی ئەندامانی لیژنەکە تۆمار کردووە. ئێمە تاوەکو ئازادکردنی بەردەوام دەبین لە بە دواداچوونەکانمان.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,794 mal angesehen