لەدایکبووی ساڵی 1960 گەڕەکی #سەرکارێز# لە شاری #سلێمانی# یە. هەر لە مناڵیەوە خولیای وەرزش بووە، لەتیپی سۆران دەستی بە یاریکردن کردووە، دواتر لەتیپەکانی سەفین، لە مەرکەز شەبابی سلێمانی، هەڵبژاردەی پەروەردە، #یانەی وەرزشی سلێمانی#، کرێکاران، پۆلیسی سلێمانی و هەڵبژاردەی سلێمانی یاریکردووە، دواتر بوو بە یاریدەدەری ناوبژیوانی پلەیەکی کوردستان و عێراق، .
لە بواری مۆسیقا وەک ژەنیاری درامس لە تیپی گۆران بووە. ڕۆژنامەنووس و میدیاکارێکی لێهاتوو بووە، لە ڕۆژنامەکانی کاروانی وەرزش و هەرێم، #کوردستانی نوێ# بابەت و نووسینی هەبووە، لەتەلەفزیۆنی سۆسیالیست پێشکەشکاری بەرنامەی وەرزش و وەرزشەوانی هەبووە. یەکەم کەس بووە بەرنامەی ڕاستەوخۆی پێشکەش کردووە لە کوردستان، هەروەها لە کەناڵەکانی سپۆرت و فالکۆن بەرنامەی وەرزشی هەبووە، بەردەوامە لە نووسین و ئەندامی لیژنەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستانە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 30,258 mal angesehen