دەقی ڕاگەیەندراوەکەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان:
ڕاپەڕینی #شیلادزێ#، نیشانی داین ئەم گەلە چەندە هۆشیار و پڕوزەیە.
لە ئێوارەی #26-01-2019# جەماوەری شیلادزێ کۆبوونەوە و وەکو کاردانەوەیەکی ئەخلاقی و هۆشیارانەیان لە بەرامبەر شەهید کردنی خەڵکی سڤیل لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە، هێرشیانکردە سەر سەربازگەکانی دەوڵەتی تورک و ئاگریان تێبەردا.
ئەم ڕاپەڕینە بەخوێن نەخشێنرا، وە پەیامێکی دا بە جیهان و هەموو هێزێکی ئاڵقە لە گوێی تورکیا، کە ئەوەتان بۆ ناچێتە سەر و پێویستە ڕاوەستەیەک بکەن لە مێژووتان و بەخۆتان بڵێن: ئیتر بەسە!
ساتی ئەم ڕاپەڕینە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی ڕزگاربوونی شاری کۆبانێ لە ژێردەستی چەتەکانی #داعش#، دیسان خەڵکی شیلادزێ سەلماندیانەوە، کە مێشک و دڵیان بۆ تەواوی کوردستان ئیش دەکات و خەمەکانیان هەمان ئەو خەمانەن کە لە تەواوی کوردستان، دڵ دەهەژێنن.
ئەم ڕاپەڕینە دەستکەوتێکی زۆر بەنرخی لەبن نەهاتوە، کە گەل خاوەنیەتی و نایگۆڕێتەوە بەهیچ سەروەتێکی تر، پەیامێک بوو بۆ دەستەڵاتدارانی هەرێمیش، کە بەڵێ ئێوەش وابەستە و جاشی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانن، ترسێکی نەبڕاوەیان لە دڵی دوژمن و نۆکەرە نێوخۆییەکانیش دروستکرد.
گەلەکەمان لە کاتێکدا ئەو یادە پڕ شکۆیە دەکاتەوە، کە دەیان کەسی نیشتمانی و چالاکوان لە زیندانەکانی حکومەتی هەرێمدان و دەوڵەتی تورکیش بەهەموو هێزی خۆی و هاوپەیمانەکانی خەریکی داگیرکاری و ژینۆسایدی نوێیە. وە #شەڕڤان#ان و پێشمەرگەش ڕۆژانە ڕوبەڕوی چەتەکانی داعش دەبنەوە لە دووبەشی کوردستاندا.
حکومەتی هەرێم فشارێکی زۆر لەڕابردوو و ئێستاشدا لە خەڵکی بادینان بە گشتی و شیلادزێ بەتایبەتی کردووە و دەکات، دەستی خستۆتە قوڕگی ئازادیخوازان و بە جارێک هەناسەی ئازادی بڕیوە، گەنجانی ناوچەکەش تەسلیمبوون و بێ چاڵاکیبوون ڕەت دەکەنەوە، بۆ ئەمە بەشێکیان لەزیندانەکان و بەشێکی تریان ناچاری کۆچ کردن بۆ دەرەوەی وڵات بوون، ...
تەڤگەری ئازادی داوای پشتگیری دەکات لە خەڵکی کوردستان و تەواوی ئازادیخوازانی جیهان، بۆ گیراوانی سیاسیی بادینان و پێویستە دەستبەجێ، هەموو گیراوێکی سیاسیی ئازادبکرێت و ئەو یادە پڕ مانایە پیرۆزدەکات لە هەموو ئەوانەی لە ڕاپەڕینەکەدا جێیان گرت.
ئەوان گەلی کوردیان کردە خاوەنی شکۆمەندیەکی تر و لووتی دوژمنیشیان جارێکی تر لە عەرزدا.[1]