ناو: جەمال موراد خەڵەف
نازناو: کاوار حەبابی
ناوی باوک: موراد
ناوی دایک: محەبەت
ڕۆژی شەهیدبوون: #26-01-2022#
شوێنی شەهیدبوون: #شنگال#
ڕاگەیەندراوی #هەپەگە# لەبارەی شەهیدبوونی (جەمال موراد خەڵەف - کاوار حەبابی) :
کاوار حەبابی کە نەخۆشی گورچیلەی لەگەڵدابوو ماوەی چەند ڕۆژبوو لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرا، هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی بێ ئەنجامبوون و ژیانی لەدەستدا.
هاوڕێمان کاوار حەبابی بۆ سەندنەوەی تۆڵەی ئەو کۆمەڵکوژیەی بەسەر گەلەکەماندا هات، بەشداری ڕیزەکانی یەبەشە ببوو. بۆئەوەی جارێکی تر ستەم و زۆرداری لە گەل و کۆمەڵگەی ناوچەکە نەکرێت، هاوڕێمان کاوار بە بڕیارەوە بەشداری لە ڕێگای #شەڕڤان#انی ئازادیدا کردبوو. سەرباری ئەوەی ماوەی دوو ساڵ بوو بەشدار ببوو، بە تێکەڵبوون و بەشداریکردنی لە ژیان و کار، بووە کەسێکی خۆشەویت لەلای هاوڕێیانی. بە کەسایەتییەکی لەخۆبوردوو و بوێر، هاوڕێ کاوار لە ڕۆژی بەشداربوونیەوە تا شەهیدبوونی هەر کارێک بکەوتایە ئەستۆی، بێ دوودڵی و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و بە سەرکەوتوویی ئەنجامی دەدا.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاوڕی کاوار دەکەین و دەڵێین بەڵێن و پەیمانی خۆمان بۆ شەهیدان جاریکی تر دووپات دەکەینەوە. ئەو دۆز و ڕێبازەی هاوڕی کاوار حەبابی تاکۆتایی باوەڕی پێی هەبوو و بێ دو دڵی گرتییەبەر، ئێمەش لەسەر ئەو بنەمایە ئاڵای بەرخودان هەڵدەگرین و بە تاجی سەرکەوتنەوە دەینەخشێنین.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,111 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!