ئیمامی ڕۆحی عاشقان..؟!
ئەوەی بخوازێ لەماناو کڕۆکی عیشق تێ بگاو...
عاشق بێت و بڕوانامەی عاشق بوون بەدەست بهێنێ
دەبێ بچێ لای پەروانە ئیمامی ڕۆحی عاشقان
پەڕ پەڕ کتێبی عەقیدەو مەنهەجی سوتان بخوێنێ...؟!
گەیشتن بەوپەڕی سوتان ئەوپەڕی چێژە لای عاشق
بۆیە پەروانەی عاشق وا ئەم ڕۆحەی خۆی دەسوتێنێ
دەست بەرداری سوتان نابێ پەروانە بەڕووی شەمەوە
تاخۆی تێر سوتان نەکات و گڕ لە ڕۆحی هەڵنەستێنێ...؟!
مەزهەبی پەروانە وایە سوتان تاڕادەی هەڵوەرین
لای ئەو عاشق بەس بە سوتان عاشق بوونی دەسەلمێنێ
هەرکێ بڵێ من عاشقم و لەزومرەی پەروانە نەبێ
باباسی عیشق نەکات و با ناوی عاشق نەزڕێنێ؟!
فاتح بێ لان[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,576 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!