ژنێ پیران، وەکی میران
کورد وتویەتی: کراسم جاوبی، مێردم لاو بی واتە: جوان و جاحێڵ بێت، ئەگەر کیژێک مێردەکەی جوان و جحێڵ و خورت و لاو بێت، ئەوا کیژەکە دڵی زۆر پێی خۆش دەبێت و هەموو کارێکی بۆ دەکات و دڵیشی بەتەواوەتی ڕادەگرێت و خزمەتێکی باشی دەکات، له و حاڵەتەدا کیژەکە زۆر ماندوو دەبێت و وەک خزمەتکاری لێ دێت، بەڵام ئەگەر پیاوەکە بەتەمەن و بەساڵاچووە و پیر بێت و کەڵکی مەیدانخوازی نەمابێت و ژنەکەشی جاحێر و گەنج و جوان و تەڕوتازە بێت، ئەوا بە پێچەوانەوە پیاوەکە خزمەتی ئه و ناز و نیعمەتەی بەمل دادێت و دەبێت خزمەتێکی باشی بکات چونکە لە هەندێک ڕووەوە قەرزاربارییەتی و بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ناتەواوی و ناگوزریانەی ڕاژەی تری پێشکەش دەکات و ژنەکەی دەبێتە بڕیار بەدەست و خان و مان بۆیە ئەو حاڵەتە بووە بەئیدیۆمێکی جوان و گاڵتەوگەپی کوردەواری و دەوترێت: ژنێ پیران، وەکی میران.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,583 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!