سپێدەی میهرەبانی..؟!
بۆ ئەو برادەرانەی گلەیی ئەوەم لێ دەکەن و دەڵێن شیعری سۆزداری کەم بڵاو دەکەیتەوە.....
لەسپێدەی میهرەبانی و....
لەخۆری عیشقت ڕاماوم
بەقەد ڕەهێڵەی بارانێک
جوانیت ڕژاوەتە چاوم..؟!
سەرم لە دەستی مەستیەو...
شوشەی مەیخانەی نەدیوە
بەس باوەشی ئەم عیشقەی تۆ
ئەم مەستیەی پێم بەخشیوە.. ؟!
حەزم وابۆت شەپۆڵ دەدا
وەک شەپۆڵی خوڕی ڕووبار
ئاهی دڵم بۆ تۆ ویستی
بۆتە تەمی ئاسمانی شار..؟!
گەر موتربەی خۆشمت بکەم
هەر واهەست دەکەم لێم دووری
دەڵێ ی من غوربەتی (نالی) و
تۆش (حەبیبە) و شارەزووری.. ؟!
فاتح بێ لان
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 643 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!